.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














رووداوه‌كانی زنجیره‌ی كۆتایی (فاصلهها):
1ـ باوكی سه‌عید له‌یلا خان ماره ده‌كات، له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ته‌له‌فونێكی بۆ دێت كه میهرانه و ئاشكرا ده‌بێت كه هیچ دوكانێك له‌ئارادا نه‌بووه و ته‌نها سه‌عید و ساسان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون.
2ـ پوری سه‌عید له‌سه‌ر داوای براكه‌ی داوا له فه‌رهادی مێردی ده‌كات كه بگه‌ڕێته‌وه، چونكه پێشتر له‌یه‌ك تۆرابوون.
3ـ سه‌عید سه‌ردانی شوقه‌كه‌ی بیتای كرد، به‌ڵام بیتا له‌وێ نه‌بوو، بۆیه به پورزاكه‌ی وت كه پاره‌ی بۆ ئاماده كردووه و بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی باوكی و ئازاد بوونی، به‌ڵام دواتر بیتا هاوكارییه‌كه‌ی سه‌عیدی ره‌ت كرده‌وه.
4ـ ساسان چوو بۆ خواردنگه‌كه‌ی له‌یلا خان تا دڵنیابێت كه میهران ههڵیخهڵهتاندون و دوكانێك له گۆڕێ‌دا نه‌بووه، دانی به‌وه‌شدا نا كه پێشتر ئه‌و دزیی له دوكانه‌كه‌یان كردووه، دواتر ساسان ته‌له‌فونی بۆ سه‌عید كرد و وتی ده‌چم بۆ گیانی میهران، دێم به دواتدا.
5ـ باوكی سه‌عید چوو بۆ كۆمپانیاكه‌ی میهران و له به‌رده‌رگا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه، بوو به ده‌نگه ده‌نگیان و میهران كهلهیهكی له لووتی موحسین دا و زۆری لێدا تا كه‌وت، پاشان میهران گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو كۆمپانیا وتی ئه‌مرۆ ده‌وام نییه.
6ـ موحسین گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و خه‌وێنرا، بڕیاردرا عه‌مه‌لیاتی ئه‌و پارچه‌یه بكرێت كه له له‌شیدایه، پێشتر له‌شه‌ڕدا بریندار بوو بوو.
7ـ بیتا رۆیشت بۆ خواردنگه‌كه و یاوه‌ر و كچه‌كه‌ی له‌یلا خان و منداڵه‌كه (هه‌ستی) له‌وێ بوون، به قسه‌ی خۆش كچه‌كه‌ی له‌یلا خانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تان بۆ چوونه ده‌ره‌وه، تا له‌وێ میهران منداڵه‌كه به‌رێت، به‌ڵام یاوه‌ر گوێی له ته‌له‌فونێكی بیتا بوو له گه‌ڵ میهران و پیلانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و نه‌یهێشت بچنه ده‌ره‌وه و منداڵه‌كه بدزرێت.
8ـ عهمهلیاتهكهی باوكی سه‌عید سه‌ركه‌وتوو بوو.
9ـ میهران چوو بۆ ماڵی بیتا، پورزاكه‌ی بیتای به بارمته گرت و ته‌له‌فونی بۆ بیتا كرد، كه ئه‌گه‌ر نهگهڕێتهو و پاره‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌وا پورزاكه‌ی ده‌كوژێت، به‌ڵام بیتا گه‌ڕایه‌وه و چه‌ند پیاوێكی دراوسێیانی له‌گه‌ڵ خۆی برد، گوایه ئه‌وه برایه‌تی و تلیاك كێشه، هه‌ڕه‌شه‌ی بانكردنی پۆلیسی لێ‌كرد، به‌و هۆیه‌وه میهران ترسا و رۆیشت، دواتر له به‌رده‌م بیناكه‌دا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا.
10ـ بیتا پاره‌كه‌ی هه‌ڵگرت و پاش دهنگهدهنگێكی زۆر له‌گه‌ڵ پورزاكه‌ی، رۆیشت و شوێنه‌كه‌ی به‌جێ هێشت.
11ـ پاش ماوه‌یه‌ك بیتا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا تێكه‌ڵ بوو، رۆژێكیان له‌گه‌ڵ دوو كوڕی خراپ‌دا سواری سه‌یاره‌یه‌ك بوو رۆیشت، ویستی دزییان لێبكات، به‌ڵام ئه‌وان چه‌قۆیان لێ راكێشا و بردیان بۆ بینایه‌ك، پاش ماوه‌یه‌كیش به برینداری له‌ژێر پردێكدا فڕێیاندا.
12ـ عه‌لی هاوڕێی سه‌عید ژن ده‌هێنێت
يانه‌ي ههلاتني گه‌وره

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bit hawry aziz
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas dasti tosh xosh beet
له‌سه‌ر هێڵ نییه