.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















[size=16]
ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له‌ئیبراهیم تاتڵیساس كرد کوردن
#به‌پێی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی Kral TV ئه‌وانه‌ی به‌كڵاشینكۆف ته‌قه‌یان له‌ئیبراهیم تاتڵیساس كرد‌و به‌سه‌ختی برینداریان كرد، ده‌ستگیر كراون‌و کوردی باشوری کوردستانن، راگه‌یاندنه‌كانی توركیاش پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تاتڵیساس له‌گه‌ڵ گروپی كۆمپانیاكانی عادل م...وته‌حیده كێشه‌و ناكۆكی هه‌بووه، به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیاكه‌ش ده‌ڵێت "ئێمه وه‌ك برای خۆمان له‌تاتڵیساس ده‌ڕوانین‌و ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له‌ڕاستییه‌وه".
دوای ئه‌وه‌ی نیوه‌شه‌وی 13/3 چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ به‌چه‌كی كڵاشینكۆف هێرشیان كرده سه‌ر هونه‌رمه‌ندی ناسراوی توركیا (ئیبراهیم تاتڵیساس)و به‌سه‌ختی برینداریان كرد، دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی Kral TV كه تاتڵیساس خاوه‌نیه‌تی، رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له‌تاتڵیساس كردووه عێراقین‌و له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیر كراون. هاوكات زۆرێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا هۆكاری ئه‌م ته‌قه‌كردنه له‌تاتڵیساساس ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ دروستبوونی كێشه‌و ناكۆكی له‌گه‌ڵ هاوپشكه‌كانی له‌گروپی كۆمپانیاكانی عادل موته‌حیده كه له‌هه‌رێمی كوردستان‌و شاری كه‌ركوكدا خه‌ریكی دروستكردن‌و فرۆشتنی شوقه‌و ڤێلان.
جێی ئاماژه‌یه، هێرشكردنه سه‌ر تاتڵیساس كاتێك روویدا كه ده‌یویست بینای Kral TV جێبهێڵێت، ناوبراو گولله‌به‌ر سه‌ری كه‌وتووه‌و به‌پێی دوا هه‌واڵه‌كان، ژیانی له‌مه‌ترسیدایه‌و ئه‌گه‌ر بشمێنێ، به‌شێك له‌جه‌سته‌ی تووشی ئیفلیجبوون ده‌بێت.
[/size] رابه رين
--------------------------------------------------------------------------------


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه