❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند ووشه‌یه‌ك كه‌دڵه‌كان ده‌هه‌ژێنن ؟؟؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-15 10:45:26

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsSafari

چه‌ند ووشه‌یه‌ك كه‌دڵه‌كان ده‌هه‌ژێنن ؟؟؟؟

چه‌ند ووشه‌یه‌ك كه‌دڵه‌كان ده‌هه‌ژێنن ؟؟؟؟


چه‌ند وشه‌یه‌ك که‌ پێك هاتوون له‌ چه‌...ند پیتێ، به‌ڵام پڕواتا! ‌ئه‌و پیتانه‌ چه‌ند وشه‌یه‌ك پێك ده‌هێنن که‌ دڵه‌کان ده‌‌هه‌ژێنن، هه‌ست و بیره‌کان ده‌وه‌ستێنن، کۆتایی به‌ ئاواته‌کان دێنن! دۆست و یاران له‌یه‌ك ده‌که‌ن، دڵی دایکان ئه‌ترسێنن، ناوی خۆشه‌ویستان ئه‌سووتێنن، کۆتایی دێنن به‌ واتای ژیان....
ئه‌پرسی چین و کامانه‌ن؟!
(مه‌رگ، مرد، مردوو، گۆڕ، نه‌شر، حه‌شر، به‌یان)
ئه‌م وشانه‌ پێکهاتووی چه‌ند وشه‌یه‌کن به‌ بینیان زۆر ئاسانن به‌ڵام به‌ ڕوودانیان دڵ حه‌یران وێڵ و شه‌یدا و سه‌رگه‌ردانه‌، چاوه‌کان به‌گریانن، ده‌سته‌کان ده‌سته‌وسانن!
ئه‌پرسی چۆن؟! ئه‌ڵێت که‌ی وایه‌!
بێ گومان به‌ ئه‌م وشانه‌ بۆ دڵانێکی زیندووه‌ بۆ که‌سانێك تێگه‌یشتووه‌!
ئه‌گه‌ر ده‌پرسیی مه‌رگ چییه‌؟

مه‌رگ
وشه‌یه‌کی زیندووه‌، که‌ هه‌واڵی میواندارییه‌کت پێ ئه‌دا هه‌ر هاتووه‌!
گه‌ر ڕازی بیت یا ناڕازی هه‌ر میوانته‌ هه‌ر ڕۆژێك دێت و هاتووه‌!
له‌ کاته‌که‌‌ی ئه‌پرسی؟
ده‌ته‌وێ کاتی بزانیت؟ دیاری نه‌کراوه.‌ هه‌رکاتێ هات، دێت. خۆی خاوه‌نبڕیاره‌!
بۆ کێ ئه‌بێت؟ بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتداران و بێده‌سه‌ڵاتان، بۆ سه‌ره‌تا و بۆ کۆتایی، بۆ باوه‌ڕدار و بێباوه‌ڕ!!! کۆتایی دێنێت و ناوه‌کان ده‌سڕێته‌وه‌.
ئه‌ی بۆ منیش؟
بێ گومان به‌ ڕۆژێك میوانته‌ ڕۆژێك له‌سه‌ر خاك بۆ ناو خاك ده‌تبات![/SIZE][/COLOR]

مرد
وشه‌یه‌که‌ هه‌واڵی له‌ ناوچوونی که‌سێکت پێ ئه‌دا؛ ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌؟ دایکت، باوکت، برات، خوشکت، کوڕت، کچت، که‌ست، دۆستت، خۆت!
بۆ کوێ، به‌ره‌و کوێ؟
شوێنێکی نادیار، ماڵێکی تاریك، دنیایه‌کی سامناك، خاك و خۆڵ، گۆشه‌ی ته‌نیایی، له‌سه‌ر پشتی زه‌وی بۆ ناو تاریکییه‌کانی ناو زه‌وی؟
ئه‌ی ناوی چی لێ دێت؟
ناوی ئه‌که‌وێته‌ په‌ڕه‌ی ڕابردوو، وێنه‌کانی له‌ناو ئه‌لبوومی خه‌یاڵ هه‌ڵده‌گیرێت! هیچ فه‌رق ناکات ئه‌گه‌ر دوای چه‌ند ساڵێك بووبێت یان چه‌ند ساتێك!

مردوو
وشه‌یه‌که‌ دێته‌ به‌رگوێت. فڵان مرد و فڵان مرد. وشه‌یه‌که‌ گه‌ر خاوه‌نی مردووه‌که‌ بیت له‌سه‌ر شانت بۆ گۆڕستان به‌ڕێی ده‌که‌ی، گه‌ر هاوسێی بیت به‌دووی ده‌که‌ویت، گه‌ر دۆستی بیت چاوه‌کانت پڕفرمێسکه‌، گه‌ر نه‌یناسیت خۆ نه‌فسێکه‌ ئه‌ویش ده‌مرێت.
بۆ ئه‌بێ هه‌بێ؟
ئه‌جه‌لێکه‌ و کۆتایییه‌ و ئه‌بێ هه‌بێ له‌ دونیادا. به‌ره‌و جێگای وه‌ڵامێك ئاماده‌ی بۆیی؟ چی له‌پاش دێت؟ بۆ کوێ ده‌ڕوات؟ ئه‌ی له‌ کوێ بووم؟

گۆڕ
ماڵێکی ته‌سك و تاریکه‌، ترووسکایی له‌ناویدا هه‌‌رگیز نییه. ترسناکه‌ و تۆقێنه‌ره‌. به‌ بینینی ئاواته‌کان وه‌ك گه‌ڵاڕێزان یه‌ك به‌دوای یه‌ك ئه‌وه‌رێنێ.
چ چاڵێکه‌ چ ته‌سکوتروسك، ئێسكوپرووسك به‌ناو یه‌کدا ده‌ئاڵێنێت، ئه‌یشێوێنێت، پێستی نه‌رم و ڕووی جوانی تۆ ئه‌هاژێنێت، بۆنی مسك و عه‌تر و گۆڵاو ئه‌گۆڕێنێت، بۆگه‌ن ده‌بێت.
منیش ده‌چم؟
بێ گومان به‌ کاروانێکه‌ و ڕێگا‌که‌ی ئه‌و‌ هه‌ر له‌ڕێته‌؟ زۆری بردوو و زۆریش ده‌با‌، ماندوونه‌ناس چاونه‌نوستوو هه‌گبه‌ی پێیه‌.
ئه‌ی ناپرسی منیش له‌وێم؟ ئه‌ی ناپرسی کار و کردارم له‌ کوێیه‌؟ ئه‌ی ناپرسی وتم چی بوو له‌گه‌ڵ کێ بووم، جا چیم پێیه‌؟ ئه‌وه‌ گۆڕه‌ و ماڵی تۆ و منی لێیه‌!

نه‌شر (هه‌ڵسانه‌وه‌)
سه‌رده‌مێکی نادیار و چاوه‌ڕوانه. ئه‌وه‌ی له‌ناو خاكه‌که‌دا وا میوانه‌ له‌ سه‌ره‌تادا تا کۆتایی گشت به‌ یه‌ك ده‌نگ نه‌شر و حه‌شر و ڕاوه‌ستانه‌.
به‌عوریانی، وه‌ک سه‌ره‌تای له‌دایکبوون و په‌یمانه‌. قوڕپێوانه‌ و هاتوهاوار، نامه‌ی ئه‌عمال به‌ده‌ستمانه‌! کام ده‌ستمانه؟حه‌شر
ڕێگایه‌ دووره‌، ساتێکی سه‌خت و مه‌رگه‌ساته.‌ مه‌رگیش له‌ ئاستی په‌شیمانه. چ ده‌شتێکه،‌ بۆ لای کێیه‌؟ کام حساب و کام کیتابه‌؟ له‌پاش ئه‌وه‌ ئه‌ی بۆ کوێیه‌، ئه‌ی بۆ کوێیه‌؟
ئه‌ی که‌سوکار؟
بڕۆ داماو، نه‌فسی نه‌فسی، باوك بۆ خۆی، دایك بۆ خۆی، منداڵ بۆ خۆی، خێزان بۆ خۆی، هه‌رکه‌س بۆ خۆی.

[COLOR="DarkSlateGray"][SIZE="4"]به‌یان
کاتێكی گرانه‌، ڕۆژێکی درێژ، که‌ درێژایی په‌نجاهه‌زار ساڵه‌. ئه‌وه‌ستی له‌وێ، ماندووبوون داڵده‌ت نادا. تونێتی! شوێنێکی بێئاوه‌. ژێر سێبه‌رێك! بۆی مه‌گه‌ڕێ ئه‌گه‌ر سێبه‌ری خوات نه‌بێ؟ تین و تیژی تیشکی خۆر له‌سه‌ر سه‌رت توند ئه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی میلێ. میلێك، ئاره‌ق چاوه‌کانت هه‌ڵده‌کۆڵێ و خه‌رقت ده‌کات. هه‌تا ئه‌ژنۆ یان که‌مه‌رت یان بۆ گه‌ردن یان بینه‌قاقات هه‌ڵده‌کات. تونێتی قوڕگت ده‌گرێت، هاتوهاوار ناو گوێکانتان پڕ ده‌کات

كوردكليك

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-15 14:55:43

نازیله‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: Germany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-23
دواترین سه‌ردان: 2011-08-11
په‌یامه‌كان: 516
WindowsSafari

Re: چه‌ند ووشه‌یه‌ك كه‌دڵه‌كان ده‌هه‌ژێنن ؟؟؟؟

Dastakant xosh Bet Gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-03-15 15:30:12

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: چه‌ند ووشه‌یه‌ك كه‌دڵه‌كان ده‌هه‌ژێنن ؟؟؟؟

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ بیلال گیان
هه‌ربژیت بابه‌تێکی جوانت هه‌ڵبژاردوه‌
به‌ هیوام هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بیت له‌ پێشکه‌ش کردنی بابه‌تی جوان و به‌سود

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-03-17 11:03:33

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

Re: چه‌ند ووشه‌یه‌ك كه‌دڵه‌كان ده‌هه‌ژێنن ؟؟؟؟

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان ئازیزان

وه‌ زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ی تۆش به‌ڕێز خامه‌

به‌پێی توانای خۆم چه‌ندێك بتوانم له‌یانه‌ی كوردژین خزمه‌ت ده‌كه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net