.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













له شارێكی یاریدا منداڵێك ته‌ماشای پیاوێكی میزه‌ڵان فرۆشی ده‌كرد...
میزه‌ڵان فرۆش بۆ ڕاكێشانی ئاره‌زووی مناڵان بۆ لای خۆی،میزه‌ڵانێكی سوری هه‌ڵدا بۆ ئاسمان
بۆ ئه‌وه كه‌وا له مناڵان بكات برۆن پاره له دایك و باوكیان وه‌ربگرن و بێن میزه‌ڵان بكڕن...
دوای ئه‌وه دانه‌یه‌كی ئاوی و دانه‌یه‌كی زه‌رد و دانه‌یه‌كی سپی به‌دوای یه‌كدا هه‌ڵدا بۆ بۆشایی ئاسمان...
یه‌كێك له میزهڵانهكان زۆر به‌رزبوویه‌وه ئه‌وه‌نده ڕۆشت تا ونبوو له‌به‌ر چاو....
منداڵێكی ڕه‌شت پێست هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامبوو له سه‌یركردن به‌رده‌وام بوو وه چاوی بریبوه میزه‌ڵانێكی ڕه‌ش !!!
هه‌رچه‌ن وه‌ستا كابرا دانه‌یه‌كی ڕه‌شی هه‌ڵنه‌دا بۆ ئاسمان
تاوای لێهات دوای چه‌ند ساتێك ڕۆشت بۆ لای كابرای میزه‌ڵان فرۆش نزیك بوویه‌وه و به‌شه‌رمه‌زاریه‌وه پرسی:
مامه گیان بم به‌خشه! ئه‌گه‌ر میزه‌ڵانێكی رهشیشت هه‌ڵدایه ئایا به‌رز ده‌بوه‌وه بۆ ئاسمان؟
پیاوی میزه‌ڵان فرۆش ڕووی له منداڵه‌كه كرد‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بۆ كرد میزه‌ڵانێكی ڕه‌شی دایه ده‌ستی و وتی :
بیبه هه‌ڵیده بۆ ئاسمان بزانه چۆن ده‌بێت،،، دوای چه‌ند ساتێك وتی:
كوڕم ئه‌وه شته‌ی كه هۆكاره بۆ به‌رز ڕۆشتنی ئه‌و میزهلانانه ڕه‌نگه‌كه‌یان نیه ،،، به‌ڵكو ئه‌و شته‌یه كه له ناویانداه...
هاوڕێ بچووكه‌كه‌م ، ژیانیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یه ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته هۆی به‌رز ڕاگرتنی مرۆڤه‌كان ڕه‌نگ و ڕوخساری ئه‌وان نیه.....
ڕه‌نگه‌كان.... شێوه‌كان... گرنگ نیه.... گرنگ ناخی مرۆڤه،ئه‌وه‌ی كه له ناخی مرۆڤه‌كاندایه ده‌بێته هۆی دیاریكردنی پله‌و شوێن و جێگایان
وه هه‌رچه‌نده ناخی مرۆڤه‌كان باش و به‌قیمه‌ت تر بێت شوێنیان به‌رزترو شایسته تر ده‌بێت له ژیاندا.
ئاماده‌كردنی // ئارام باوه‌نووری

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر راسته گرنگ ناخی ئه‌و که‌سه جوان بیت له هه‌مووی گرنگتره
ده‌سته‌کانت خۆش بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت ئاره گیان،،
به‌ڕاستی بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوان و پڕمانا بوو
سه‌رکه‌وتوو بیت هاوڕی گیان
هیوام به‌رده‌وامیته له بابه‌ته جوانه‌کانت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس هاوڕێیان
ده‌ستی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست خۆش بێت هیوادارم كارێكم كردبێت كه له ئاست ئه‌و وشانه‌ی ئێوه بم
له‌سه‌ر هێڵ نییه