.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















بەکارهێنانی ئینتەرنێت بەشێوەیەکی دروست سەرکەوتوو !
هــاوڕێـیـانم ســـــڵاو ،،،،
هیوام خۆشبەختیتانە ئەزیزانم ..
دیارە و بێگومان ئینتەرنێت لەم ڕۆژگارەدا سەرجەم جیهانی داگیر کردووە و لە هەموو شوێنێک دەتوانم بڵێم ناسراوە ئەوەیشی بەکاری نەهێنابێ ، بێگومان ناوی بیستووە و گرنگی و سوودەکەی زانیوە !
ئێستا لێرەدا پرسیارێکمان بۆ دێتە پێشەوە ، { ئایا چۆن بتوانین بەشێوەیەک بەکاری بهێنین کە سوودو کەڵکی لێ وەربگرین } ؟؟
وەک باسمان کرد کە نێت جیهانی داگیر کردووە ، بەڵام چۆنیەتی بەکارهێنانی بەشێوەیەکی دروست و سەرکەوتوو بەراستی لەهەمووی گرنگترە !
هەریەک لەئێمە بێگومان حەز و ئارەزوو و خولییایەکی هەیە ، ئەو کەسە دەتوانێت لەڕێگەی بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە پەرە بەو بوارە بدات کە لێ ی دەخوێنێ یاخود حەزی لێیەتی ،
یان یەکیک لەئێمە حەزی لە زاسنت و چەندەها جۆرە شتی ترە کە لەلای نامۆیە ، بەڵام لەڕێگەی جیهانی نێتەوە دەتوانێت بەماوەیەکی زۆر کەم بتوانێت هیچ نەبێت سەرەتا شتێک لەو بوارە بزانێت وەک مقدمەیەک تەجروبەیەکی لێ ی هەبێت ، پاشان لەڕێگەی زیاتر گەڕانەوە دەتوانێت زیاتر بگاتە کرۆک و تفاسیلی مەوزوعەکان .
بەراستی دەتوانین بەبێ گومان ئەوە بڵێین کە ئینتەرنێت ڕێگای درێژ و سەخت بۆ ئێمە کورت دەکاتەوە ، هەروەها کار ئاسانیەکی زۆرمان بۆدەکات لەزۆربەی کارەکانماندا .
بێگومان ئینتەرنێت وەک زۆربەی شتەکانی دی لایەنی سلبی { نێگەتیڤ } و لایەنی ئیجابی { پۆزەتیڤ } ی هەیە !
لەسەرەوە ئاماژەمان بەکەمێک لەلایەنە بەسوودو باشەکان کرد ، لایەنە سلبیەکان یاخود { خراپییەکان } یشی زۆرن لەڕاستیدا ئەویش کاتێک توش دەبیت کە هۆشیارییەکت نیە بۆ بەکارهێنانی ، هەڵە لە بەکارهێنانیدا کاتێک دەردەکەوێت تۆ بەبێ ئامانج دەست بدەیتە کۆمپیوتەرەکەت ! بەبێ هیچ مەبەستێک برۆیتە ناو نێت ! ، ئەمانەش ئەگەری ئەوەی هەیە ئێمە ببات بەئاراستەیەک کە بیرمان بۆ شتی هەڵە بچێت !! کاتێک تۆ بە مەبەست و ئامانجی باش دێیتە سەر ئینتەرنێت بێگومان خەیاڵ و فکرت بەشوێنی تردا بڵاو نابێتەوە ! تەنها سەرقاڵی کاری خۆتیت !
یەکێک لەلایەنە سلبیەکانی ئاماژەی پێدەدەم ، زۆر بەسەراحەت دەڵێم کە ئەمرۆ زۆرێک لەئێمە خۆمان قەناعەت بەخۆمان دەکەین کە ئەمە کاتێکی خۆشمان پێ دەبەخشێت و کات بەسەربردنە ئەویش { تێکست چاتە < Text Chat > } ، بۆ ئەم لایەنە سلبییە ؟؟؟ وەڵامەکەی لەخوارەوە بخوێنەوە /
ئەزیزان کێ لەئێمە سوود لە تێکست چات وەردەگرێت ؟ گەر کات بەسەربردنە وەڵا بچیت بۆ دەرەوە بۆ باخچەیەک یان پارکێک زۆر لەمە باشترە بچیت بۆ پارک مێشکت ئیسراحەت دەکات ئەی تێکست چات دەبێتە هۆی ماندوو بونێکی زۆری مێشک ، زۆرجار ئێمە بەهۆی تێکست چاتەوە دەکەوینە هەڵەوە لەگەڵ کەسانی بەرامبەر ! کوڕێک خۆی دەکاتە کچ ! یان کچێک خۆی دەکاتە کور ! تۆ بەچیدا دەیناسیتەوە کاتێک ئە شەخسە لەپشت کۆمپیوتەرێکەوە شت دەنووسێت ، باشە من لە ئێوەی ئەزیز دەپرسم گوناهـ نیە ئینتەرنێت لەمەدا بەکاربهێنین لەکاتێکدا ئێستا بە هەزاران و ملیۆنان سەرچاوەی زانستی و ڕۆشنبیری و فەلسەفی و تەکنەلۆژی و ...... هەیە کە دەبێتە هۆی بەهێز بوون و فراوانبوونی بیرو هۆش ومێشکمان .
لــەکۆتاییدا خوازیارم هەموومان نێت لە لایەنی باشە بەکاربهێنین ،
بەراستی بەمەستێک نەیەینە سەری ئامانجمان بەسەربردنی کات بێت !!
بابۆ خزمەتی هاوزمان و هاونیشتمانمان و خۆمان بەکاری بهێنین !
لــــــەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو لــایەک ،،
نووسین و ئامادەکردنی : خـــــەڵات هەڵەبجەیی
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن Xalat Halabjey (2011-03-18 08:22:10)


لهسهر هێڵ نییه









دهست خۆش بێت کاک خهلات بهراستی بابهتهکهت تا بڵین جوانه
ههموو قسهکانێت راسته ههر سهرکهوتوو بیت بهرێزم هیوام بهردهوامیته
له دانانی بابهتی ئهوها به سوود و پڕ بهها
ههر بژیت بۆ کورد ژین

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه









زۆر سوپاس هاوڕێی ئەزیزم ، خۆشحاڵ بووم کە بابەتە جێ ی رەزامەندی ئێوەی ئەزیز بووەو
بەدڵت بووە ،،
سوپاس پەیامەکەت دەکەم ،،
هەربژیت ئەزیزم .
لهسهر هێڵ نییه