❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆمه‌ڵێک بابه‌تی زانستیم پێویسته‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-19 00:55:19

hunar_1
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-02
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 199
WindowsXPFirefox

کۆمه‌ڵێک بابه‌تی زانستیم پێویسته‌

سڵاو هاوڕێیان

کۆمه‌ڵێک بابه‌تی زانستیم پێویسته‌ بۆ نه‌شڕه‌ له‌ بواره‌کانی زینده‌زانی و فیزیا و کیمیا
به‌ڵام تکایه‌ با بانه‌ته‌کان زۆر دورودرێژ نه‌بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-19 01:14:03

evar
خونچەی نوێ
شوێن: raniya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-03
دواترین سه‌ردان: 2011-03-23
په‌یامه‌كان: 49
WindowsFirefox

Re: کۆمه‌ڵێک بابه‌تی زانستیم پێویسته‌

ئه‌مانه‌ تاقی بکه‌وه‌

سایتی فیزیا Physics.org
سایتی زینده‌وه‌رزانی biospace.com
سایتی کیمیا chem4kids.com

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-03-20 09:58:00

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: کۆمه‌ڵێک بابه‌تی زانستیم پێویسته‌

زانایان ئە ڵێن جگەرە 400 جۆرى ژەهراو تیایە لەگەڵ 43 پێكهاتەى دروستكەر بۆ نەخۆشى شێرپەنجە و كەمكردنەوەى تواناى بەرگرى لەش دژ بە نەخۆشیە میكرۆبیەكان.
زیانەكانى دیكەى جگەرە كێشان:
1- كۆئەندامى هەستبوون لاواز دەبێت و تووشى نائارامى و ماتبوون دەبێت.
2- دایكى جگەرە كێش ئەگەر منداڵى بوو منداڵەكانى كەم هۆشیار دەبن و كێشیان كەمە.
3- دایكى جگەرە كێش تووشى دەست لەرز دەبێت و ئامادەیە بۆ وەستانى كت وپڕى مێشك و زوو ماندوبوون بوون وهەست بە هیلاكى و كە تەرخەمى و سەر ئێشە.
4- بەرزبوونى پەستانى خوێن و شێرپەنجەى خوێن (لیوكیمیا).
5- شێرپەنجەى سی (كۆئەندامى هەناسە) و كۆكەى تەڕ و سیل و هەوكردنى سێنگ.
6- تێكچوونى ماسولكەكانى ناو كۆئەندامى هەرس و هەوكردنى گەدە و شێرپەنجى جۆراوجۆرى كۆئەندامى هەرس و هەوكردنى زمان و قوڕگ.
7- زەردبوونى ددان و زوو تێكچوونى و شێرپەنجەى ناو دەم و بۆگەنى.
8- تووشبوون بە ئێسكە نەرمە و زوو شكاندنى ئێسقان و درەنگ جارسەركردنى.
9- كۆڕینى رەنگى پێست و چرچبوونى.
10- هەڵوەرینى تووكى سەر لە ئافرەتان و لە پیاواندا.
11- ئاوسانى چاو و تووشبوون بە ئاوى شین (Glaucoma) و ئاوى سپى (Catarract).
12- نەزۆكى.
چارەسەرى جگەرە كێشان:
1- تێ گەشتن لەوەیە كە جگەرە كێشان كردەوەیەكى ناشەرعیە و زیانى زورە بۆ مرۆڤ.
2- داوا بكەیت لە خواى پەروەردگار یارمەتیت بدات بۆ وازهێنان لە كارە ناشەرعیە.
3- دووركەوتنەوە لەو كەسانە كە جگەرەت پێ ئەدەن و هانت ئەدەن بۆ بەكارهێنانى.
4- بەكارهێنانى سیواك (سواك) لە باتى جگەرە.
5- زۆر خواردنى میوە و فیتامین C كە لە پرتەقاڵ ومیوە ترشەكان زۆره.
6- وەرزشكارى رۆژانە.
هەموو ساڵێك 4 ملێون كەس ئەمرێت بە هۆى جگەرە كێشان و نەخۆشیەكانى وخواى تعالى دەفەرموێت:{وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا} سورة النساء(29)،
وە جگەرە كێشان هاندەرێكە بۆ كوشتنى مرۆڤ و خواى تعالى دەفەرموێت:
{وَمَن يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُّتَعَمِّدًا فَجَزَآؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا} سورة النساء(93).
ئەو پارەیەى كە لە جگەرە سەرفى دەكەى زیاترە لەو پارەیەى دەوڵەت بۆ كەسە یان بۆ هەر تاكێكى دیكەى ئەو كۆمەڵگایەى سەرف دەكات لە بەرنامەى تەندروستى خۆیدا. ئەگەر ئەو پارەیەى دەدرێت بە جگەرەو تووتن، لە بڕى ئەوە بدرێت بە خۆراك، تەندروستى منداڵان و هەموو ئەندامانى خێزان بەرەو باشتر دەچێت و خواى تعالى دەفەرموێت: {وَأَنفِقُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَلاَ تُلْقُواْ بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ وَأَحْسِنُوَاْ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ} سورة البقرة(195).
وە لە فەرموودەى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم:
946 - (صحيح)
[ لا تزول قدما ابن آدم يوم القيامة من عند ربه حتى يسأل عن خمس: عن عمره فيما أفناه؟ وعن شبابه فيما أبلاه ؟ وماله من أين اكتسبه ؟ وفيما أنفقه ؟ وماذا عمل فيما علم ] .(صحيح) ("السلسلة الصحيحة" للألباني 2/666).
جا هەر كەسێك بایەخ بە تەندروستى ئەوانى دیكە دەدات نابێت جگەرە بكێشێت و دەبێت هانى خەڵكانى دیكەش بدات جگەرە نەكێشن.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين


سه‌ رچاوه‌ سایتی : به‌ هه شت
*********************************
2

زۆر جار منداڵ له‌ ته‌مه‌نێكی بچوك به‌ر له‌قۆناغی هه‌رزه‌كاری یان قۆناغی سه‌ره‌تایی په‌نا بۆ جگه‌ره‌ كێشان ده‌بات ، كاتێك دایكه‌كه‌ هه‌ست پێ‌ ده‌كاو ده‌زانێ‌ كه‌ كوڕه‌ نۆ ساڵانه‌كه‌ی یا ده‌ساڵانه‌كه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشێ‌ ڕاده‌چڵه‌كێ‌ و ڕه‌نگه‌ به‌توندی سزای بدات بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌و خووه‌ خراپه‌ی بهێنێ‌ و ده‌پرسێت له‌ هۆكاره‌كه‌ی ؟؟

له‌ ڕاستیدا منداڵ له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك په‌نا بۆ جگه‌ره‌


كێشان ده‌بات :-



یه‌كه‌م : خێزان : ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێ‌ له‌ په‌نا بردنی منداڵان بۆ جگه‌ره‌ كێشان ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی بۆشایی و نه‌بوونی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ له‌نێوان باوكان و دایكان و منداڵه‌كانیاندا ، بۆیه‌ مندالان پاڵ ده‌نرێن بۆ ئه‌نجامدانی زۆر كاری هه‌ڵه‌و نابه‌جێ‌ له‌پشت خێزانه‌وه‌ له‌وانه‌ش جگه‌ره‌ كێشان له‌ترسی ئه‌وان هه‌روه‌ها له‌ئه‌نجامی فشاره‌كانی خێزان و مامه‌ڵه‌ی توندو سوربوون و تێ‌ نه‌گه‌یشتن له‌ژیان و داواكاریه‌كانی منداڵان و به‌پێچه‌وانه‌ش به‌ناز په‌روه‌رده‌كردن پاڵ به‌منداڵه‌وه‌ ده‌نێت وه‌كو یاریكردن جگه‌ره‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بگرێت و له‌كه‌س و كاری هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه‌ ، له‌وانه‌شه‌ په‌نا بۆ جگه‌ره‌كێشان ببات وه‌كو جۆرێ‌ له‌ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ به‌هۆی ناڕێكی جه‌سته‌یی یاخود سه‌رنه‌كه‌وتنی له‌خوێندن یان شكست هێنانی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان



دووه‌م : لاسایی كردنه‌وه‌و هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن و هاوڕێ‌ ی خراپ

لاسایی كردنه‌وه‌ی باوك یان یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی خێزان یان لاسایی كردنه‌وه‌ی هاوڕێ‌ یه‌ك یاخود جۆرێك له‌به‌ریه‌ككه‌وتن كه‌ له‌دام و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌بینرێ‌ له‌ بانگه‌شه‌كردنیان بۆ ئه‌و جگه‌رانه‌ یائه‌وه‌ی له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ ده‌بینرێ‌ ( زنجیره‌ ته‌مسیلی و فلیمه‌كان ) كه‌ تیایدا پاڵه‌وانه‌كه‌ جگه‌ر ده‌كێشێ‌ و ئه‌م وێنه‌یه‌ش له‌ مێشكی منداڵه‌كه‌ تۆمار ده‌بێ‌ و ده‌ست ده‌كات به‌ لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵه‌وانه‌و قوتدانی دووكه‌ڵی جگه‌ره‌كه‌ وه‌ به‌سته‌ی هێزو پاڵه‌وانیه‌تی ده‌كات ..تاد.

له‌وانه‌یه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ته‌مه‌نێكی زۆر بچوك چوار ساڵی یا پێنج ساڵی ده‌ست پێبكات كه‌ له‌م قۆناغه‌دا منداڵ هه‌رچیه‌ك ببینێ‌ به‌بێ‌ ئاگایی لاسایی ده‌كاته‌وه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی بزانێ‌ ئه‌وه‌ به‌سوده‌و ئه‌وی تر زیانی هه‌یه‌ كاتێك واز له‌ خووه‌ ده‌هێنێ‌ دووچاری دژایه‌تیه‌ك ده‌بێته‌وه‌و سه‌رسام ده‌بێ‌ چۆن واز له‌شتێك بهێنێ‌ كه‌ دایك و باوكی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ؟؟؟ له‌وانه‌شه‌ پێ‌ ی بگوترێت جگه‌ره‌ كێشان بۆ گه‌وره‌كانه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی تره‌ كه‌ منداڵ جگه‌ره‌ كێشان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كان و پێگه‌یشتوان گرێ‌ ده‌دات كاتێك ئه‌ویش گه‌وره‌ بوو ئه‌وسا ئه‌نجامی ده‌دات تاوه‌كو هه‌ست به‌پێگه‌یشتن و پیاوه‌تی خۆی بكات ، هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه‌ منداڵ لاسایی مامۆستاكه‌ی بكات كه‌ پێ‌ ی وایه‌ ئه‌و نموونه‌یه‌كی پڕشنگداره‌و ده‌بێت قوتابیان لاسایی ئه‌و بكه‌نه‌وه



‌

(( چاره‌سه‌ری ))



1) ده‌بێ‌ دایك له‌ كه‌سایه‌تی كوڕه‌كه‌ی بگات و بواری گفنوگۆكردنی له‌گه‌ڵدا بداتێ‌ و هاوڕێیه‌تیش له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕاشكاوی و ڕێزگرتن بێت



2) نابێ‌ دایك هه‌وڵ بدات خراپ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی بكات له‌هه‌ر هه‌ڵوێستێك نیشانی ده‌دات تاوه‌كو متمانه‌ی به‌خۆی له‌ده‌ست نه‌دات



3) ده‌بێ‌ به‌سۆزو خۆشه‌ویستیه‌كی زۆره‌وه‌ ئاگاداری بكاته‌وه‌ له‌مه‌ترسی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامی ده‌دات وه‌ ئه‌و جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ ئه‌نجام نه‌دات چونكه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌و زیانی پێده‌گه‌ێنێت



4) پاڵنه‌ری ئاینی له‌دڵدا بچێنێ‌ و ئاگاداری بكاته‌وه‌ هه‌ركه‌سێك ئه‌وه‌ ئه‌نجام بدات له‌لایه‌ن خوداوه‌ سزاده‌درێت



5) زیانه‌كانی جگه‌ره‌ كێشانی بۆ ڕوون بكرێته‌وه‌ له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و خووه‌ ده‌بێته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م زۆر شت كه‌ ئه‌و پێی خۆشه‌ وه‌ك یاری كردن



6) له‌ ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌وه‌ ئه‌و زیانانه‌ی بۆ ڕوون بكه‌ره‌وه‌ چونكه‌ منداڵ حه‌ز له‌ هونه‌ری چیرۆك ده‌كات له‌وانه‌یه‌ به‌ بینینی چه‌ند چیرۆكێك واز له‌ جگه‌ره‌ كێشان بێنێت



7) خۆ دوور گرتن له‌ توندو تیژی و لێدان و سوكایه‌تی كردن به‌منداڵ یاخود شكاندنی له‌به‌رده‌م براده‌ر و هاوڕێكانیدا



8) خه‌ڵاتكردنی له‌كاتی واز هێنانی له‌ جگه‌ره‌ كێشان ئه‌ویش به‌ پێدانی شتێك كه‌ حه‌زی لێده‌كات یان بردنی بۆ سه‌یرانێكی بچوك
kamyan hal eabzhery badle xot

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن كجةورديلة (2011-03-20 10:00:41)

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net