.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ماسی به یه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی پرۆتین دادهنرێتو لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانیش ته‌ئكیدیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه پێویسته مرۆڤ له‌دوای ته‌مه‌نی چل ساڵییه‌وه، ماسی به یه‌كێك له خواردنه سه‌ره‌كیه‌كانی دابنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پارێزه‌ری مرۆڤه له نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك جه‌ڵته‌ی مێشك.
سووده پزیشكییه‌كانی ماسی:
* ماسی به پرۆتینی پڕ له ترشه ئه‌مینییه‌كانی وه‌ك ئهرجنینو تریبتوفان ده‌وڵه‌مه‌نده، له‌هه‌مانكاتیشدا پارێزه‌ری خانه‌كانی لهشو سه‌رله‌نوێ دروستبوونه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و خانانه‌یه.
* ماسی سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك مادده‌ی یۆدو فسفۆڕو كالسیۆمه، ئه‌وه‌ش سوودی بۆ ددان‌و ئێسك‌و خوێن هه‌یه.
* ڤیتامین ئه‌ی، دی له په‌نكریاسی ماسیدا بوونی هه‌یه.
* گۆشتی ماسی شهكرو گلۆكسیدی تێدا نییه، تا ببێته هۆی زیادی كێش.
* بوونی فسفۆڕ له‌ماسیدا، به‌تایبه‌تیش له ماسی سهردیندا، ده‌بێته هۆی چالاككردنی یاده‌وه‌ری مرۆڤ.
* بوونی ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له ترشی گلۆتمیك كه یارمه‌تیده‌ری كاره‌كانی مێشكه‌و خانهكانیهتی.
* بوونی ماده‌ی ئۆمیگا-3 له چه‌وری ماسیدا، كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی كۆلیسترۆڵه كه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ دهگهیهنێتو ئه‌م مادده‌یه ده‌بێته ڕێگر له تووشبوونی مرۆڤ به جه‌ڵته له دڵ‌و مێشكدا.
بێگومان سه‌رجه‌م جۆره‌كانی ماسی لهچهورییهكهیاندا مادده‌ی ئۆمیگا -3 هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی ڕێژه‌ی چه‌ورییه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه، هه‌ندێك ماسی ڕێژه‌ی چه‌ورییه‌كه‌ی 1%-2%ـه‌و له جۆری تونهدا ڕێژه‌ی چه‌ورییه‌كه‌ی ده‌گاته 15%.
ناودارترین ئه‌و ماسیانه‌ش كه ڕێژه‌یه‌كی باش چه‌ورییان تێدایه ئه‌مانه‌ن:
سه‌ردین، سه‌لمون، ئیسكهمبری.
پزیشكان ئامۆژگارییان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه ئه‌وه‌یه، كه هه‌فتانه پێویسته 3 جار گۆشتی ماسی بخۆن، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانیش، پێویسته مانگی جارێك گۆشی ماسی بخورێت وه‌ك خۆپارێزییه‌ك له نه‌خۆشی.
دیسان خواردنی گۆشتی ماسی ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی زاوزێ. هه‌روه‌ها خواردنی گه‌رای جۆری "كافیار" له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه كهولییه‌كاندا، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئه‌و مادده كهولییانه.
هاوكات خواردنی ماسی وه‌ك لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان ساغیانكردۆتهوه، یارمه‌تیده‌ره بۆ ڕزگاربوونی مرۆڤ له نائومێدی‌و هه‌ناسه ساردی، ئه‌ویش به‌هۆی ترشی ئه‌مینی جۆری ترایبتۆفان كه له ڕۆنی ماسیدا هه‌یه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان له به‌ریتانیا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه، ماسی زیاتر له هه‌ر داوودهرمانێكی تر توانای به‌ره‌نگاریبوونه‌وه‌ی خه‌مۆكی هه‌یه لهمرۆڤداو ئۆقره‌یی به باری ده‌روونی مرۆڤ ده‌به‌خشن.
هه‌ر 100 گرام له ماسی بڕی 18-20 گرام پرۆتینی له‌خۆگرتووه، له‌هه‌مانكاتیشدا مادده‌ی ئاسنی تێدایه‌و له‌لایه‌ن پزیشكانیشه‌وه گۆشتی ماسی به به‌دیلی گونجاوی گۆشتی سوور داده‌نێن.
له گۆشتی ماسیدا توخمه‌كانی وه‌ك مس‌و زنكو فلۆیورو سیلینیۆمو كۆبلت ڤیتامینه‌كانی وه‌ك بی 1، بی 2، بوونی هه‌یه.
س:هه‌فتانه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن کاکۆ-کورد (2011-03-15 12:09:49)
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش بێت هاورێ بۆ او زانیاریه به‌سوده سارکهوتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سپاس به‌ڕێزه‌که‌م..ده‌ستی تۆش خۆش بێت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastakant xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه