.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





سۆزان و كامه‌ران له‌گه‌ڕه‌كێكدا به‌یه‌كه‌وه گه‌وره ده‌بن، به‌یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ن، رێكه‌وت وای ده‌هێنێ به‌یه‌كه‌وه ده‌چنه قوتابخانه‌و له‌پۆلێكدا سه‌رچاوه ده‌گرن.
دابڕانی سۆزان و كامه‌ران:
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان ساڵانه به‌سه‌ركه‌وتوویی قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌بڕن تا پۆلی شه‌شه‌میش له‌یه‌ك قوتابخانه ده‌خوێنن، ماڵی سۆزان به‌هۆی فرۆشتنی ئه‌و خانووه‌ی تێیدا كرێچی بوون، به‌ناچاری پاش گه‌ڕان و سووڕان و بێ ئومێدبوون له دۆزینه‌وه‌ی خانوویه‌ك له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا.
به‌ناچاری ماڵیان له‌و گه‌ڕه‌كه بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه بار ده‌كه‌ن، ئه‌و باركردنه بۆ سۆزان و كامه‌ران پڕ سوێ ده‌بێ چونكه هه‌موو كاتیان له‌سه‌ردان و یاریكردن و خوێندن به‌یه‌كه‌وه بوو، ئه‌و رۆژه‌ی سۆزان بۆ دواجار سواری سه‌یاره بوو، كامه‌ران به‌و دیمه‌نه فرمێسك له‌چاوانی دا فواره‌ی به‌ست و ئه‌وویش گه‌لێك گریاو نووزایه‌وه، وه‌لێ ناچاریش بوون له‌به‌ر بێ جێیی و فرۆشتنی خانووه‌كه‌یان ئه‌و گه‌ڕه‌كه جێ بهێڵن.ئه‌و رۆیشتنه‌ی ئه‌وان رۆیشتن زیاتر له پانزه ساڵی خایاند، دوای گه‌وره‌بوونی سۆزان و مردنی دایك و باوكی و له‌ولاوه مردنی دایك و باوكی كامه‌ران، براكانی سۆزان ئه‌ركی به‌خێوكردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی سۆزان ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه:
دوای ئه‌وه‌ی له‌و گه‌ڕه‌كه ئه‌و خانووه‌ی تێیدا به‌كرێ بوون ده‌فرۆشرێت به‌ناچاری براكانی ده‌كه‌ونه گه‌ڕان و سوورأن دێنه هه‌مان گه‌ڕه‌كی پێشوو و خانوویه‌ك به‌كرێ ده‌گرن.
به‌یه‌ك شادبوون:
سۆزان و كامه‌ران له‌یه‌كه‌م نیگا‌و دیده‌نی دوای پانزه ساڵ دابڕٍان ئاشقی یه‌ك ده‌بن و یادگاریه‌كانی سه‌رده‌می منداڵی وا له‌هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌كات بهئهشقهوه بڕوانێته ئه‌وی تر، تا ئه‌و رادده‌یه‌ی رێ‌و شوێنێك بۆ هاتنه‌پێش و داخوازیكردن خۆش بكه‌ن.
هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه تێپه‌ڕی كامه‌ران له‌ڕێی مام و خاڵه‌كانی ناردیه خوازبێنی سۆزان و ئه‌وانیش به‌و خزماتیه رازیبوون، رێك كه‌وتن بۆ شه‌وی داهاتوو بێنه پێش و له‌یه‌كیان ماره بكه‌ن.
نهێنی ئاشكرابوونی سۆزان و كامه‌ران:
ئه‌و ئێواره‌یه سۆزان و كامه‌ران له‌هه‌ر كه‌سێكی تر دڵخۆشترن به‌وه‌ی ده‌بنه ده‌سگیرانی یه‌كتری و دوای ماوه‌یه‌كی كورت هاوسه‌ری ژیان پێك دێنن.
كامه‌ران رێوره‌سمی شه‌كراو خواردنه‌وه له كڕینی پاقلاوه و ببسی رێك ده‌خاو ده‌چنه پێش، مه‌لای گه‌ڕه‌ك دوای بانگی شیوان دێته ماڵی كامه‌ران، كاتێك پیرێژنێكی دراوسێیان پرسیار له ناو و كه‌سایه‌تی كچه ده‌كات، پێی ده‌ڵێن ئه‌و ماڵه‌یه كه پانزه ساڵ پێش ئه‌مڕۆ دراوسێی ماڵی كامه‌ران بووه، ئه‌ویش ده‌ڵێت: خۆ ماره نه‌كراوه؟
پێی ده‌ڵێن: تازه مه‌لا هاتووه، ره‌نگه پاش تاوێكی تر له‌یه‌كیان ماره بكات.
ئه‌ویش هاوار ده‌كات: بیكه‌نه راهی خوای ئه‌و كچ و كوڕه له‌یه‌ك ماره نه‌كه‌ن من شتهێدی دنیا‌و قیامه‌ت ده‌ده‌م كامه‌ران پێنج جار به‌تێری شیری دایكی سۆزانی خواردووه، به‌پێی شه‌رع ئه‌وانه خوشك و برای یه‌كن.
به‌و دیمه‌نه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌وێ ده‌تاسێن و ئه‌و رێوره‌سمه به‌بێ ده‌نگی كۆتادێت و ئه‌و خه‌ڵكه به خه‌مباری ده‌ڕۆنه‌وه.
سه‌رچاوه: گۆڤاری نواڵه‌ی نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش
به‌داخه‌وه‌م بۆ سۆزانو کامه‌ران

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
