❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئەو دووانەیی بە 300 هەزار دینار فرۆشران

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-19 17:11:23

rukash
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-07
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 100
WindowsFirefox

ئەو دووانەیی بە 300 هەزار دینار فرۆشران

ئەو دووانەیی بە 300 هەزار دینار فرۆشران

سلاو له هاورييانى يانه جوانه كه مان كوردزين هيوادارم بيتافه ت نه بن و خه فه ت بو ئه م جيروكه نه خون ؟


لە7ـی ئێوارەوە تا 3ـی بەرەبەیان، لە خواردن و خواردنەوەی خۆی نەكەوت، ئەو شەوە لە نێوان بێباكییەكەی و سەرزەنشتكردنی دڵەڕاوكێی خۆم، ساردبوونەوەیەكی دەروونی و خاوبوونەوەیەكی غەریزەیی، بردبوومییە سوڕی متبوونەوە، ئەوە تەنیا شەوێكی ژیانم بوو لەناو پێخەفدا، كەچی تەنیا بۆ گەرمكردنی دەمەتەقێ، وەك ئەوەی بیەوێت یاریی بە دڵم بكات، بەوپەڕی گاڵتەجاڕییەوە دەیگوت:
ـ گەر ( 9 ) ساڵ لەمەوبەر تۆم بدیتبایە، تەنانەت بۆ ساتێكیش، ئەم وڵاتەم بەجێ نەدەهێشت...
ئێوارەی ڕۆژی دواییش، بۆ گەڕانەوە و سەفەر بەرەو ئەورووپا، لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەبوو ئامادە بێت!. من قسەی لەو چەشنەم زۆر گوێ لێ ببوو، بۆیە لەوپەڕی نائومێدیدا بۆ پەڕینەوەی لە بێباكی و مەستی، پێی گوتم:
ـ خەو و خۆراكی من، بووەتە یەك پارچە خەیاڵ، ئێستا وا هەست دەكەم تا دێ ئەم سادەییە ڕاستیم لێ ون دەكات..
دواتر قسەم هێنایە سەر گێڕانەوەی چیرۆكی ئافرەتانێكی لەو چەشنە، بەڵام بە نیگەرانییەوە گوتی:
ـ لەوە ترسناكتر نییە ژن و مێرد تا ئەو ڕاددەیە متمانەیان بە یەكتری لە دەست بدەن، ئەوەی تۆ لە مندا ناوت ناوە بێباكی، لە گەشبینی و باوەڕ بەخۆبوونمەوە سەرچاوەی گرتووە، ئاخر خۆ كۆنەكردنەوەی خەرمانی ئەو نۆ ساڵ ڕەنجدانەی ئەوێشم، هەروا سادە و ئاسان نییە، ئیتر بۆ دەبیتە بكوژی خەیاڵاتی خۆت و مایەی سووتانی ئەبەدیی پاسپۆرتی سەفەری منێك كە خۆی داناوە بۆ تۆ بژی...
لێ، هەرچی گوتم، سوودی نەبوو، دەبووایە دیسان گوێ لە قسە ڕەقەكانی بگرم، كۆرپە چوار مانگییەكەی ناو منداڵدانم، هێندەی دی، دڵتەنگی كردبووم، فرمێسك لە چاوم قەتیس مابوون، لە ئێوارەوە ئەوەندە هەنسكم دابوو، ئیتر تاقەتی هیچم نەمابوو، بەو خەم و خەفەتەوە، ئێستایش نەمزانی چۆن و چ كاتێك خەو بردبوومییەوە..
تۆ لە ئێستاوە ببە حیكایەتخوانی كچە كلاسیكەكانی تر
سێ مانگ تێپەڕی، هەر جارەی تەلەفۆنی دەكرد، تامەزرۆی دیدار و خولیای بەیەكگەییشتنەوە لە ئەورووپا، دنیایەكی لە خەیاڵ نەخشاویترم پێ دروست دەكردن، چوارەمین مانگ لە تەنیایی خۆم و قسەی ئەم و ئەو، بە تەواوی بێزار ببووم، ئەویش تا دەهات تەلەفۆن و مەیلی بردنی منی لە كەمی دەدا، چەند هەفتەیەكی تریش كە دەبوو كۆرپەیەك لە دایك ببێ، نەك هەر خۆی، بۆ منیش ببوو بە پرسیار و نەمدەزانی بۆچی و بۆ كێ، بەو حاڵەوە چاو هەڵدێنێ، دواینجار كە تەلەفۆنی كرد گوتی:
ـ وا مەزانە سارد و سڕ و بێباكم و هەر قسە فڕێ دەدەم، لێرە هیچ نەماوە من نەیكەم، سەبر بگرە، من دەمەوێت لە ( ئەورووپا ) پەیكەرێكت بۆ لە خەیاڵ و واقع دروست بكەم..
نیگەرانی، تەنانەت گوێچكەكانیشم توانای بیستنی ئەو قسەگەلە تڕوهات و هەستبزوێن و ڕۆمانسییانەیان نەمابوو، قسەكانیم پێ بڕی و پێمگوت:
ـ خەیاڵ، كە شوێن دەستی ببینی، تا بڵێی شیرین و جوانە، چەشنێكە مرۆڤ دەتوانێ بۆی بژی و پێی بژی، وەلێ هەر كە ئاكامەكانی ئەوت نەبینی، بترسە، تۆ منت چارەڕەش كرد، ئیتر خەیاڵ خەریكە بۆ من دەبێتە وەسوەسەیەكی كوشندە..
قسەكانی پێ بڕیم و بەر لەوەی تەلەفۆنەكەی بەسەرما دابخاتەوە، گوتی:
ـ گوێ بگرە، تۆ لە ئێستاوە بڕۆ ببە بە حیكایەتخوانی كچە كلاسیكییەكانی تر، ئەو كچانەی باوانیان فرۆشیاری ژیانیانن، من هەر جارێك توانای كڕینی تۆم هەیە، خەیاڵی من، كەسایەتیی من، هی قبووڵكردنی هەرزانفرۆشییەكی لەو چەشنە نییە، چاوەڕی مەبە هەڵە بە هەڵە چارە بكەم!..
بەر لەوەی كار لە كار بترازێنێت، خۆمم گەیاندە دایكی و پێمگوت:
ـ من لەسەر منداڵبوونم، كەچی ئەو دەیەوێ دەستبەردارم بێت، هاتووم ئاگادار بن و پەشیمانی بكەنەوە، ئەوە ئاكار و كردەوەی هیچ بوونەوەرێك نییە، من ئێستا نازانم لەسەر چ زەوییەك دەژیم، ئەو كوڕەی ئێوە سەد جار بۆم باسكردوون، بێباكە و ئەوەتا درۆزنیش دەرچوو..
باوكی كە لە نوێژی هەینی گەڕابووەوە، هەر كە منی بینی، هەستم بە پەشۆكان و گێژەنێكی قووڵ لە دەروونیدا كرد، دوای هەواڵپرسی، گوتی:
ـ كچی خۆم، چی بێ لە تۆ شاراوە بێت، تۆ دڵتەنگی، سوێند بەو ڕۆژە موبارەكە، هەست بە شەرمەزاری دەكەم، ئەو كوڕەی من نەخۆشە، نەخۆشییەكەیشی كوشندەیە، تازە تووشی ئەو نەخۆشییە بووە و منیش هەر هەفتەیەكە بەوەم زانیوە، بۆ ڕاستیی ئەو مەسەلەیەیش، لە دۆستان و نزیكەكانی خۆیم پرسیوە، بۆیە هەر چەند هەوڵ بدەین بگەڕێتەوە باری واقعی، ئەو هەر بەرەو خەیاڵ و ئەفسانە ڕا دەكات، بە باوكت بڵێ دەمەوێ بێمە لای، بڵێ گوتوویەتی دەیەوێ لە نهێنییەك ئاگادارت بكاتەوە، تۆ هیچ بەسەر خۆت مەهێنە، وا دەكەم هیچ كەس گلەیی لە تۆ نەكات..
ـ ( بە گریانەوە)، بەڵام (مامە) دوای چی و لە پای چی، وا لەسەر منداڵبوونم و دڵنیام ئەو درۆ دەكات..
ـ كچی خۆم، كاری لە كار ترازاوە، ئەو ئێستا مردنێكی خێرا چاوەڕێی دەكات، گوێ لە (مامی) خۆت بگرە، ئەو نهێنییە جارێ باس مەكە، كار نییە خوا چاكی نەكات..
پڕ ببووم لە ئارەزووی تاریك
دەبوو چی بكەم، ئیتر هیچ نەمابوو بۆ گوتن، سبەی شەو (مەلا)ـیان هێنا و هەر بە تەلەفۆن، بە ئامادەبوونی باوكم و باوكی، تەڵاقیان پی "لەو" وەر گرتم و ئەوێم بەرەو ژوورەكەی تر بەجێهێشت، پڕ ببووم لە ئارەزووی تاریك، لە پەنهانیی خۆمدا دەمگوت:
ـ خودایە، چی لەو كۆرپەیەی ناو منداڵدانم بكەم، دایكە، باوكە، ئێوە هاوڕێیان، من پێویستیم بە هەمووتانە..
دایكم، دەرگەكەی كردەوە و باوكیشم بە دوایدا هاتوو و گوتی:
ـ كچم، شوكرانە بكە و خوا ڕەحمی كرد لە كۆڵ ئەو داماوە بوویتەوە..مەگری، دڵی خۆت تەنگ مەكە..
ڕۆژێكی درێژ، درێژتر لەوەی پێوەرێك بۆ پێوانكردنی بوونەوەر دایهێنابێ، مامانێك، دووانەیەكی لە دامێنم دەركێشا و هەردووكیانی دایە 300 هەزار دینار و بەهاوشارییەك فرۆشران، پێنج ساڵە دەمەوێ تەنانەت وێنەكەیشیان ببینم، فرۆشیار دەڵێ:
ـ كڕیار، گوتوویەتی" دەمی بكاتەوە، ئابڕووی دەبەم!..".

هه‌ولێر ئۆن لاین

Kurdzhin
شيوه نى من شيوه نى ئينسانى يه                                                                بانكى ئازادى و هه ق و يه كسانى يه
شيوه نى من شيوه نى كوردى بى به شه                                                        ئه و كه له ى حاشايى ليده كه ن و هه شه !!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-01 21:17:36

bahoz
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-05-04
په‌یامه‌كان: 377
WindowsXPFirefox

Re: ئەو دووانەیی بە 300 هەزار دینار فرۆشران

من له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆگه‌ زۆر گریاوم

ده‌ست خۆش

Kurdzhin
ویســــــــــــتم ژیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم
چۆنـــــــــــــــم بوێ وا خۆم بژیێنم
که‌چی ژیان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تـــــــاندم
چۆنی ویســــــــــــت ئاوای ژیاندم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net