❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژه‌هری که‌ڕوو چیه‌ ؟ چۆن پێناسه‌ی ئه‌که‌ین ! فه‌رموون

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-19 19:38:52

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

ژه‌هری که‌ڕوو چیه‌ ؟ چۆن پێناسه‌ی ئه‌که‌ین ! فه‌رموون

ژه‌هری که‌ڕوو چیه‌ ؟ چۆن پێناسه‌ی ئه‌که‌ین ! فه‌رموون

--------------------------------------------------------------------------------

سڵاو ‌هاوڕیان

ژه‌هری که‌ڕوو بریتییه له به‌رهه‌می ناوه‌ندی میتابۆلیزمی، که که‌ڕوو دروستی ده‌کات و بڕێکی یه‌کجار که‌م له‌م ژه‌هره ده‌بێته هۆکاری کوشتنی ئاژ‌ه‌ڵه بڕبڕه‌ییه‌کان. وه‌ك ده‌زانرێت، ژه‌هری ناو قارچكی گه‌وره به قارچکی ژه‌هراوی ناوده‌برێت. ژه‌هرایبوون ده‌سته‌واژه‌یه‌که بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی ژه‌هراویبوون به که‌ڕوو بوون.

نزیکه‌ی 200 جۆر له ژه‌هری ناسراو هه‌یه، که له‌لایه‌ن 300 جۆری که‌ڕووه‌وه وه‌به‌رهه‌مده‌هێنرێن، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا جۆرێکی دیاریکراوی ژه‌هرێك په‌یوه‌ست ده‌بێت به جۆرێکی دیاریکراو له که‌ڕووه‌وه. بۆ دروستکردنی و گه‌شه‌کردنی ژه‌هری که‌ڕوو هیچ هاویه‌كچوونێك پێویست نییه. زۆربه‌ی ژه‌هره‌کانی که‌ڕوو توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌رما و چاره‌سه‌رکردنی ترشی ده‌گرن.

دروستبوونی ژه‌هر په‌یوه‌ندی به شوێن و هه‌ڵچوون و داچوونی وه‌رزه‌کانی ساڵه‌وه هه‌یه، که تێیدا خۆراك، ئاستی ئاو، شیداری هه‌وا، پله‌ی گه‌رما، ئاستی ترشی و تفتی و کاریگه‌ری له‌گه‌ڵ جۆره‌کانی که‌ڕووی دیکه‌دا کاریگه‌ری ده‌که‌نه سه‌ر دروستبوونی ژه‌هر. بۆ دروستبوونی ژه‌هر که‌ڕوو سوود زیاتر له‌و خۆراکانه وه‌رده‌گرێت، که بڕێکی یه‌کجار له کاربۆهیدراتیان تێدایه.

مرۆڤ دووچاری ژه‌هراویبوون ده‌بێت، ئه‌گه‌ر خۆراکی ژه‌هرایبوو به که‌ڕوو بخوات. هه‌موو خۆراکه که‌ڕووبووه‌کان ده‌کرێت بڕێکی یه‌کجار زۆریان له ژه‌هری که‌ڕوویان تێدا بێت:

- په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: دانه‌وێڵه له کێڵگه دووچاری ژه‌هری که‌ڕوو بۆته‌وه، بۆ نموونه له ده‌نکه گه‌نمی جۆ، گه‌نم، چاودار
- په‌یوه‌ندی ناوه‌ندی: که‌ره‌سه هه‌ڵگیراوه‌کان دووچاری که‌ڕووبوون ده‌بنه‌وه، به نموونه "Aspergillus" و "Penicillium"
- Carry over: ئاژه‌ڵه‌کان ئه‌و ژه‌هرانه ده‌خۆن و مرۆڤ له‌ڕێگای شیر، هێلکه و گۆشتیانه‌وه وه‌ریده‌گرێت

به‌پێی ئاماره‌کانی ڕێکخراوی خۆراکی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراو به "FAO" نزیکه‌ی له 25%ی خۆراکه وه‌به‌رهه‌مهاتووه‌کانی جیهان ژه‌هری که‌ڕوویان تێدایه. زۆرێك له خۆراکه وه‌به‌رهه‌مهاتووه‌کانیش به ژه‌هری که‌ڕووی ناسراو به "Fusarium" خراپبوون؛ که‌واته به "DON" و "ZEA"، ئه‌مانه‌ش به‌ زۆری دووچاری گه‌نم و گه‌نمه‌شامی ده‌بنه‌وه. ئه‌و ڕووه‌کانه‌ی دووچاری ژه‌هری "Afla" ده‌بنه‌وه زۆربه‌یان ده‌که‌ونه ناوچه ستوونییه‌کانه‌وه، که تێیدا که‌ڕووی "Aspergillus flavus" سه‌ره‌‌تا له پله‌ی گه‌رمای 25 بۆ 40 پله‌ی سه‌دی باش گه‌شه‌ ده‌کات. ئه‌م که‌ڕووه‌ش زیاتر دووچاری ڕووه‌کی گه‌نمه‌شامی، کونجی و گوێز ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت فسته‌ق، بادام و هتد.

ژه‌هری که‌ڕوو ده‌توانێت کاریگه‌ری هه‌مه‌چه‌شن له‌سه‌ر مرۆڤ و ئاژه‌ڵ به‌جێبهێڵێت، له زۆرێك له‌باره‌کاندا ده‌توانێت کاردانه‌وه‌ی ناهه‌موواری هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ده‌توانێت ببێته هۆکاری:

- تووشکردنی به شێرپه‌نجه
- زیانگه‌یاندن به ناوه‌ندی سیسته‌می ده‌مارگیری
- زیانگه‌یاندن به سیسته‌می به‌رگری
- زیانگه‌یاندن به بۆماوه‌یی
- زیانگه‌یاندن به پزه
- زیانگه‌یاندن به کۆئه‌ندامه‌کانی له‌ش وه‌ك، جگه‌ره و گورچیله
- زیانگه‌یاندن به پێست
- سستکردنی پڕۆسه‌ی میتابۆلیزمی ئه‌نزیمی
- تووشکردن به هه‌ستیاری

ژماره‌یه‌ك له ژه‌هره‌کانی که‌ڕوو توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه، که گه‌شه‌کردنی به‌کتیریا بووه‌ستێنن. ئه‌مجۆره ژه‌هرانه‌ی که‌ڕووش ناوی "کاریگه‌ری ئه‌نتی بایۆتیک"یان لێده‌نرێت و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له زۆرێك له ده‌رمانه‌کانی چاره‌سه‌کردنی نه‌خۆشییه‌کاندا به‌کارده‌هێنرێت، که به‌هۆی به‌کتیریاوه دووچاری زینده‌وه‌ر ده‌بنه‌وه.

س/خۆزگه‌

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-19 19:43:19

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

Re: ژه‌هری که‌ڕوو چیه‌ ؟ چۆن پێناسه‌ی ئه‌که‌ین ! فه‌رموون

ده‌سته‌کان خۆش بێ ماڵه‌که‌م
سه‌رکه‌وتوو بیت ئه‌زیزم

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-03-19 19:56:29

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: ژه‌هری که‌ڕوو چیه‌ ؟ چۆن پێناسه‌ی ئه‌که‌ین ! فه‌رموون

زؤر زؤر سوباس كوله جوانه كه م ده ستى تؤش خؤشبيت هاورئ ئازيزه كه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-03-19 21:40:43

نازیله‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: Germany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-23
دواترین سه‌ردان: 2011-08-11
په‌یامه‌كان: 516
WindowsSafari

Re: ژه‌هری که‌ڕوو چیه‌ ؟ چۆن پێناسه‌ی ئه‌که‌ین ! فه‌رموون

ده‌سته‌کانت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-03-20 12:06:31

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: ژه‌هری که‌ڕوو چیه‌ ؟ چۆن پێناسه‌ی ئه‌که‌ین ! فه‌رموون

ده ستى تؤ ش خؤش بيت خوشكه جوانه كه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net