❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هێندێک پێغه‌مبه‌ر بناسن که‌ پێشتر گوێتان له‌ ناویان نه‌بوه‌‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-19 19:05:57

evar
خونچەی نوێ
شوێن: raniya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-03
دواترین سه‌ردان: 2011-03-23
په‌یامه‌كان: 49
WindowsFirefox

هێندێک پێغه‌مبه‌ر بناسن که‌ پێشتر گوێتان له‌ ناویان نه‌بوه‌‌

پێغه‌مبه‌ر (( شیث )) عڵیه‌ السلام

ئه‌م زاته‌ کوڕی حه‌زره‌تی ئاده‌مه‌ ، له‌ پاش وه‌فاتی حه‌زره‌تی ئاده‌م بووه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر و ره‌وانه‌کراوه‌ بۆ سه‌ر برازاکانی و 50 سه‌حیفه‌ی له‌لایه‌ن خوایی گه‌وره‌وه‌ بۆ نازڵ بووه‌

ڕیوایه‌ت کراوه‌ که‌ ته‌مه‌نی 912 ساڵ بووه‌ گۆری موباره‌کی له‌ شاری موسڵه‌



پێغه‌مبه‌ر (( ذو الکفل )) عڵیه‌ السلام

ئه‌م زاته‌ کوڕی پێغه‌مبه‌ر (( ئه‌ییووبه‌ )) عڵیه‌ السلام ، ناوی به‌شیر بوو ، له‌ زه‌مانی ئه‌و دا کۆمه‌ڵی له‌ پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیل له‌ ده‌ستی زوڵمی به‌عزێ زاڵمان رایانکردبوو هاتن بۆ لای ئه‌و ، ئه‌ویش به‌جوامێری په‌نای دان و خزمه‌تی کردن ، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ به‌ناوبانگ بوو بوو به‌ (ذو الکفل ) واته‌ خاوه‌ن که‌فاله‌ت

ئه‌و زاته‌ خوایی گه‌وره‌ کردی به پێغه‌مبه‌ر و ڕوانه‌ی کرد بۆ قه‌ومی ( رۆم ) له‌ شامدا هه‌موویان ئیمانیان پێهینا و زۆر جیهاد و غه‌زایان کرد له‌گه‌ڵی دا تاوه‌فاتی فه‌رموو له‌ 95 ساڵی



پێغه‌مبه‌ر (( یووشه‌ع )) عڵیه‌ السلام

ئه‌م زاته‌ له‌ عالی هیممه‌ته‌ ، له‌ ئه‌قاریبی حه‌زره‌تی موسایه‌ ، به‌شێکی زۆری ژیانی خۆی له‌ خزمه‌ت ئه‌ودا سه‌رف کردووه‌ ، له‌ پاش وه‌فاتی مووسا ، خوایی گه‌وره‌ کردی به‌ پێغه‌مبه‌ر و ره‌وانه‌ی کرد بۆ سه‌ر به‌نی ئسرائیل ، شه‌رێکی زۆری کرد له‌گه‌ڵ دوژمندا ، فه‌تحی شاری (( ئه‌ریحا ))ی کرد ئه‌هلی سیه‌ر ده‌لین ته‌مه‌نی 120 ساڵ بوو گۆری له‌ کێوی ( ئیفرائیم )



پێغه‌مبه‌ر (( ئیلیاس )) عڵیه‌ السلام

ئه‌م زاته‌ له‌ نه‌سڵی هاروونه‌ ، خوایی گه‌وره‌ کردی به‌ پێغه‌مبه‌ر و ناردی بۆ سه‌ر به‌نی ئیسرائیل ، که‌ مه‌شغولی بت په‌رستی و به‌د ئه‌خلاقی بوون ، زۆری هه‌وڵدا له‌گه‌لیان به‌لام بێ سود بوو له‌ ئه‌نجامدا له‌ناو قه‌ومه‌که‌ی ده‌رچوو ، هه‌ندێ ده‌لین وا ده‌رئه‌که‌وێ تا قیامه‌ت زیندووه‌ و هه‌موو سالێك له‌ مه‌ککه‌ له‌گه‌ل حه‌زره‌تی ( خضر ) علیه‌ السلام به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و دواتر لێک جیاده‌بنه‌وه‌



پێغه‌مبه‌ر (( ئه‌لیه‌سه‌ع )) عڵیه‌ السلام

ئه‌م زاته‌ پیرۆزه‌ کوری (( اخطوب )) ناوه‌ ، له‌ کاتی خۆیدا ئیمانی هێنا به‌ پێغه‌مبه‌ر (( ئیلیاس )) عڵیه‌ السلام ، له‌پاش ده‌رچوونی ئه‌و ، بوو به‌ پێغه‌مبه‌ر بۆ به‌نی ئیسرائیل و ئه‌وانیش ئیمانیان پێهێنا و زۆر ئیحترامیان گرت .



پێغه‌مبه‌ر (( ئیشموویل )) عڵیه‌ السلام

ئه‌م زاته‌ ، له‌ نه‌سڵی هاروونه‌ ، له‌و کاته‌ی به‌نی ئیسرائیل به‌ ده‌ستی (( عـمالق ))ه‌وه‌ گیرۆده‌ بون و زۆر زوڵمیان لێ ده‌کرا ، خوایی گه‌وره‌ کردیه‌ پێگه‌مبه‌ر ، ئینجا ئه‌و قه‌ومه‌ داوایان کرد له‌ ئیشموویل که‌ پاشایه‌کیان بۆ دابنێ ، جیهادیان پێبکا ، خوایی گه‌وره‌ وه‌حی بۆ کرد بۆ ئیشموویل که‌ پادشایی به‌نی ئیسرائیل ( طالوت) ناوه‌ ، که‌ له‌ ڕاستیدا که‌سێکی دانا و به‌هیبه‌ت و هه‌یئه‌ت بوو به‌لام به‌نی ئیسرائیل حوکمی ئه‌ویان پێ خۆش نه‌بوو ، چونکه‌ له‌ خێزانی پاشا نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ داوایی نیشانه‌ی سه‌ڵه‌نه‌تیان لێ کرد ، پێغه‌مبه‌ر ((ئیشموویل)) عڵیه‌ السلام

له‌ خوایی گه‌وره‌ پارایه‌وه‌ که‌ نیشانه‌ی سه‌ڵته‌نه‌تیان پیشان بدا ، خوایی گه‌وره‌ وه‌حی کرد بۆی و فه‌رمووی : نیشانه‌ی سه‌ڵته‌نه‌تی تاللوت ئه‌وه‌یه‌ (( تابووت )) که‌ سندوقێك بوو له‌ داری شمشاد دروست کرابوو وه‌ ده‌گه‌ز درێژ بوو سێ گه‌ز پان بوو ، لای حه‌زره‌تی موسا بوو ، له‌پاش وه‌فاتی ئه‌و دوژمن بردبوویان بێ ده‌خاڵه‌تی ئه‌وان بێته‌وه‌ بۆلایان ، ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو ، به‌ ته‌قدیری خوا ، که‌وته‌وه‌ لای به‌نی ئیسرائیل به‌مه‌ زۆر رازی بوون و رازی بوون به‌ حکومه‌تی تالووت ، له‌ پاش ئه‌مه‌ به‌ رازی بوونی ئیشموویل و به‌نی ئیسرائیل زۆر جیهادیان کرد و دوژمنیان له‌ خاکی خۆیان ده‌رکرد ، له‌یه‌کێ له‌و شه‌رانه‌ داودی کوری ئیشا (( جالوتی )) کوشت که‌ پادشایی عه‌مالیقه‌ بوو له‌ پاش ئه‌مه‌ ئیشموویل وه‌فاتی کرد





سه‌رچاوه‌ کتێبی : سه‌رچاوه‌ی ئایین مامۆستا عبدالکریم المدریس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-19 19:48:14

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

Re: هێندێک پێغه‌مبه‌ر بناسن که‌ پێشتر گوێتان له‌ ناویان نه‌بوه‌‌

ده‌ست خۆش بێ بابه‌تێکی به‌سوده‌
سه‌رکه‌وتو بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net