.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












نه‌خۆشی سه‌ده‌ف ( الصدف -- Psoriasis ) : --
سۆریاسس ( صدف ) چیه ؟
نه‌خۆشیه‌کی درێژخایه‌نی پێسته که له یه‌کێکه‌وه بۆ یه‌کێکی تر ناگوێزرێته‌وه و به شێوه‌ی پلێت ( په‌ڵه‌ی ئه‌ستور ) ی سور که داپۆشراوه به توێخی سپی زیوی.
به‌زۆری له‌و جێگایانه‌ی له‌ش دا ده‌رئه‌که‌ون که به‌ره‌وڕوی پاڵه‌په‌ستۆ ( فشار ) ئه‌بنه‌وه وه‌ك ئانیشکه‌کان، ئه‌ژنۆکان و به‌شی خواره‌وه‌ی پشت، هه‌رچۆن له پێستی سه‌ر و نینۆکه‌کانیش دا زۆر جار ده‌رئه‌که‌ون.
• ئه‌م نه‌خۆشیه به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان توشی پیاوان و ژنان ئه‌بێت وهیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ته‌مه‌ن و نه‌ته‌وه نیه چونکه له‌وانه‌یه له هه‌ر ته‌مه‌نێکدا ڕوبدات له کۆرپه‌ییوه هه‌تا پیری، به‌ڵام به زۆری له ته‌مه‌نی 15 – 35 ساڵی دا ڕو ئه‌دات و له هه‌ندێ جار دا بۆ ماوه‌ییه ( Hereditary ).
• له زه‌حمه‌تترین ڕواڵه‌ته‌کانی سۆریاسس بریتیه له هه‌ست کرنێکی نا مورتاح و بارقورسی کۆمه‌ڵایه‌تی که ئه‌م نه‌خۆشیه ئه‌یهێنێته دی سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌ی خه‌ڵك له نه‌خۆشیه‌که.
مێژوی ئه‌م نه‌خۆشیه : --
سۆریاسس نه‌خۆشیه‌کی کۆنه و به درێژایی سه‌ده‌کانی پێش‌و بینراوه، له کۆندا به جۆرێك له گولی ( الجذام – Leprosy ) ئه‌درایه قه‌ڵه‌م و زۆر جار هه‌ردوکیان تێکه‌ڵ ئه‌کران هه‌تا پزیشکی پسپۆڕی پێست ( فه‌ردیناند – Ferdinand ) ناوی نا سۆریاسس ( صدف ) که له وشه‌یه‌کی یۆنانی کۆن وه‌رگیراوه که ( Psora ) یه و به مانای خوران دێت.

ئالیه‌تی نه‌خۆشیه‌که (الآلية الإمراضية Pathology ) : --
پێستی مرۆڤ خۆی ئه‌گۆڕێت به شێوه‌یه‌کی سروشتی هه‌ر چوار هه‌فته جارێك ( 28 ڕۆژ )، ئه‌وه‌ش به لێبونه‌وه‌ی توێخه ڕوکه‌شه مردوه‌کان به شێوه‌یه‌کی ڕۆژانه.
ئه‌م کرداره‌ش عاده‌ته‌ن نابینرێت به چاو، به‌ڵام له هه‌ندێ حاڵه‌تدا بۆ نمونه له سۆریاسس دا ( الصدف ) نوێ بونه‌وه‌ی پێست خێرا ئه‌بێت ( نزیکه‌ی 8 جار خێرا تر ) و دابه‌ش بون و زۆر بونی خانه‌کانی پێست چه‌ند به‌رابه‌ر زیاد ئه‌کات له چاو باری ئاسایی دا، به‌مه‌ش چینه‌کانی خانه‌کان له‌سه‌ر یه‌کتری کۆئه‌بنه‌وه و ئه‌و چینه ئه‌ستوره پێك ئه‌هێنن که جیا که‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌یه، چونکه پێسته کۆنه‌که به‌و خێراییه جیا نابێته‌وه که پێسته نوێیه‌که‌ی تیا دروست ئه‌بێت.
زاناکانی بواری پزیشکی له‌و بڕوایه‌دان که سۆریاسس ( الصدف ) په‌یوه‌ندی هه‌یه به سیسته‌می به‌رگری له‌شه‌وه و نه‌خۆشیه‌که کاتێك ڕوئه‌دات که سیسته‌می به‌رگری له‌ش فه‌رمان ئه‌دات به جه‌سته‌ی مرۆڤ که په‌رچه کردارێکی توندی هه‌بێت و گه‌شه‌ی خانه‌کانی پێست خێراتر بکات، به‌مه‌ش له‌جیاتی نزیکه‌ی هه‌ر مانگێك جارێك پێست بگۆڕێت و نوێ بێته‌وه هه‌ر 3 – 6 ڕۆژ جارێك خانه‌کانی نوێ ئه‌کاته‌وه و ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی له‌سه‌ر یه‌ك نیشتنی خانه‌کان و دروست بونی چینی ئه‌ستوری وشك هه‌ڵاتو.
هۆکاره‌کانی توش بون به سۆریاسس : --
تا ئێستا ئه‌و هۆکاره نه‌زانراوه که وا له خانه‌کانی پێست ئه‌کات به‌و شێوه‌یه زیاد ببن و ببنه هۆی دروست بونی ئه‌و چینه ئه‌ستوره له خانه و توش بون به‌سۆریاسس ( الصدف ) .
به‌ڵام هه‌ندێ فاکته‌ر هه‌ن که به‌شداری ئه‌که‌ن له هاندانی ده‌رکه‌وتنی سۆریاسس له‌و که‌سانه‌د ا که له‌بارن بۆ ڕودانی سه‌ده‌ف ( سۆریاسس ) : -
• سترێسی ده‌رونی و دڵه‌ڕاوکێ : زوربه‌ی توش بوان ڕایده‌گه‌یه‌نێن که نه‌خۆشیه‌که‌یان دوای کاره‌ساتێکی ده‌رونی یان ڕه‌فز کردنێك سه‌ری هه‌ڵداوه، هه‌رچه‌نده له ڕاستیدا کاره‌ساته ده‌رونیه‌که ڕاسته‌وخۆ نابێته هۆی سۆریاسس، به‌ڵکو هانی ئه‌دات و توند تری ئه‌کات.
• ئازار دانی پێست و عه‌زێت گه‌یشتنی و ڕوشاندنی یان سوتان به تێشکی خۆر ( له‌وانه‌یه نه‌خۆشیه‌که بۆ یه‌که‌م جار له جێگای ئازار گه‌یشتنه‌که و سوتاویه‌که‌وه ده‌ست پێ بکات ).
• بۆماوه‌یی ( الوراثه )، % 30 توشبوان هۆکاری بۆماوه‌ییان هه‌یه.
• نه‌شته‌رگه‌ری، پێکرانه وه‌رزشیه‌کان، ئه‌لکهول، جگه‌ره‌کێشان و قه‌ڵه‌وی.
• هه‌و کردنه‌کانی له‌ش ( الالتهابات ) نمونه هه‌وکردنی قوڕگ و ئاڵوه‌کان و بۆریه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه.
• به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان نمونه هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رزه‌په‌ستانی خوێن به‌کار ئه‌هێنرێن وه‌ك بیتا بلۆکه‌ره‌کان (Beta Blockers )، و لیثیۆم کاربۆنه‌یت ( Lithium Carbonate ) که به‌کار ئه‌هێنرێت له چاره‌سه‌ر کردنی جۆرێك له خه‌مۆکی دا.
نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشییه Symptoms : --
له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تادا وه‌ك په‌ڵه‌یه‌کی بچکۆله یان وه‌ك کرێش له پێستی سه‌ر دا ده‌ست پێ بکات، له‌وانه‌یه چه‌ند په‌ڵه‌یه‌کی دیاری کراو بێت یان هه‌موو له‌ش بگرێته‌وه و زۆر جاریش هیچ نیشانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ دا نیه به‌ڵکو ته‌نها به خورانی پێست ده‌ست پێ ئه‌کات.
جۆره‌کانی سۆریاسس Types Of Psoriasis : --
1-- سۆریاسسی بلێتی ( Plaque Psoriasis – الصدف اللویحی ) :
ئه‌م جۆره بڵاوترین جۆری سۆریاسسه که تیایدا پلێتی سوری ئه‌ستور و توێخ هه‌ڵده‌ر ده‌رئه‌که‌وێت له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی له‌ش، چوارپه‌له‌کان، ئانیشك، ئه‌ژنۆ و پێستی سه‌ر، ئه‌م جۆره به شێوه‌ی بازنه‌یی یان شێوه‌که‌یان ڕێك و پێك نیه و له‌وانه‌یه پانتاییه‌کی گه‌وره له له‌ش داپۆشێت.
2 – سۆریاسس به شێوه‌ی خاڵ خاڵ ( الصدف النقطي - Gutter Psoriasis ) :
ئه‌م جۆره به زۆری له منداڵان و مێرد منداڵاندا باوه و به شێوه‌ی پلێتی زۆر بچکۆله به ئه‌ندازه‌ی ده‌ڵۆپه‌کانی باران و به شێوه‌یه‌کی خێرا په‌ره ئه‌سێنێت و پانتاییه‌کی گه‌وره له له‌ش ئه‌گرێته‌وه و هه‌ندێ جار له منداڵاندا دوای هه‌وکردنی قوڕگ و ئاڵوه‌کان ڕوئه‌دات و له ئه‌نجامیشدا هه‌ر خۆی دیار نامێنێت و له‌به‌ین ئه‌چێت.

3 – سۆریاسسی دومه‌ڵی ( الصدف البثری – Pustular Psoriasis ) :
به شێوه‌ی دومه‌ڵی بچوك له به‌ری ده‌ستو به‌ری پێ دا ده‌رئه‌که‌ون، هه‌رچۆن له‌وانه‌شه بڵاوبێته‌وه بۆ هه‌موو له‌ش.
ئه‌م دومه‌ڵه بچوکانه شله‌یه‌کی ڕونیان تیایه که ناته‌نێته‌وه بۆ که‌سێکی تر به هۆی به‌رکه‌وتنه‌وه و عاده‌ته‌ن پێستی سه‌ر و نینۆکه‌کان به‌م شێوه‌یه توشی نه‌خۆشیه‌که ئه‌بن و به شێوه‌ی کون یان چاڵی بجوك له نینۆکه‌کاندا ده‌رئه‌که‌ون و ئه‌بنه هۆی جیا بونه‌وه‌ی نینۆکه‌کان له بنکه‌کانیان. توش بونی پێستی سه‌ر به‌م جۆره‌یان به شێوه‌یه‌کی بڵاو یان به شێوه‌ی ڕوبه‌ری بچوك له‌سه‌ر خه‌ت و ڕێڕه‌وی قژ بڵاو ئه‌بنه‌وه.
4 – سۆریاسسی هه‌ڵگه‌ڕاوه ( الصدف المقلوب – Inverted Psoriasis ) :
توشی لۆچه‌کانی پێست ئه‌بێت وه‌ك بن باخه‌ڵ، به‌ینی ڕان و ژێر مه‌مك و توندیان زیاتر ئه‌بێت به ئاره‌ق کردنه‌وه و ڕواڵه‌تیان به ته‌ڕی ده‌رئه‌که‌وێت.
5 – سۆریاسسی جومگه‌کان ( الصدف المفصلی – Psoriatic Arthritis ) :
بریتیه له هه‌ڵاوسانێك که توشی جومگه‌کان ئه‌بێت له‌و نه‌خۆشانه دا که سۆریاسسیان هه‌یه و له‌انه‌یه زۆر به ئازار بن و به زۆری مه‌به‌ست له چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م جۆره سۆریاسسه نه‌هێشتنی ئه‌و ئازاره‌یه که له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌که‌یه.
6 – سۆریاسسی پێستی سه‌ر ( صدف الفروه - Psoriasis of the scalp ) :
به‌شێوه‌ی کڕێش له پێستی سه‌ر دا ده‌رئه‌که‌وێت و هه‌ندێ جار به توندی ڕوئه‌دات و توێخ هه‌ڵدانێکی ئه‌ستور و خورانێکی زۆری له‌گه‌ڵدا ئه‌بێت و ته‌نها له پێستی سه‌ردا ئه‌مێنێته‌وه و بڵاو نابێته‌وه بۆ به‌شه‌کانی تری له‌ش.
7 – سۆریاسسی به‌ری ده‌ست و به‌ری پێ ( الصدف الراحی الأخمصي – Psoriasis of the palm & sole ) :
توشی به‌ری ده‌ست و به‌ری پێ ئه‌بێت و به شێوه‌ی پلێتی سور له‌گه‌ڵ توێخی ئه‌ستور ده‌رئه‌که‌وێت، هه‌ندێ جار ئه‌بێته هۆی شێواندنی شێوه‌ی نینۆکه‌کان.
ده‌ستنیشان کردنی ( Diagnosis ) : --
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك پشکنین و تاقی کردنه‌وه هه‌یه بۆ ده‌ستنیشان کردنی، به‌ڵام عاده‌ته‌ن ده‌ستنیشان کردنی ئه‌م نه‌خۆشیه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕواڵه‌تی پێست ئه‌بێت.
هه‌ندێ جار به‌شێك له شانه توشبوه‌کان وه‌رئه‌گیرێت و پشکنینی مایکرۆسکۆپی و لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌کرێت بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجام و ده‌ستنیشان کردنی نه‌خۆشیه‌که. 
توندی نه‌خۆشیه‌که ( Severity ) : --
به شێوه‌یه‌کی ئاسایی سۆریاسس پۆلێن ئه‌کرێت بۆ سێ جۆر :
1-- سوك ( که‌متر له 3 % ی ڕوبه‌ری له‌ش ئه‌گرێته‌وه ).
2 – ناوه‌ند ( 3-- 10 % ی ڕوبه‌ری له‌ش ئه‌گرێته‌وه ).
3—قورس ( زوربه‌ی ڕوبه‌ری له‌ش ئه‌گرێته‌وه ).
چاره‌سه‌ر کردن ( Treatment ) : --
یه‌ك ڕێگای ته‌نیا نی‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه به‌ڵکو هه‌ر نه‌خۆشه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێست و له‌شی جیاوازه له نه‌خۆشێکی تر بۆ چاره‌سه‌ر و ئه‌بێت ئه‌وه‌شمان له بیر بێت که ئه‌و ده‌رمان و چاره‌سه‌رانه‌ی به‌کار ئه‌هێنرێن ماوه‌یه‌کی زۆریان ئه‌وێت تا کاری خۆیان بکه‌ن و شوێنکاریان دیار بێت و له چه‌ند ڕۆژێکدا ده‌رناکه‌ون به‌ڵکو چه‌ند مانگێك ئه‌خایه‌نێت.
چاره‌سه‌ر کردنه‌که دیاری ئه‌کرێت له‌سه‌ر بنه‌مای :
• جۆری سۆریاسسه‌که ( Type ).
• جێگاکه‌ی ( Location ).
• بڵاوبونه‌وه و توندی نه‌خۆشیه‌که ( Extent & Severity ).
• ته‌مه‌نی نه‌خۆشه‌که ( Age ).
• سیکسی نه‌خۆشه‌که واته پیاوه یان ژنه ( Gender ).
• شێوازی ژیانی ( Quality of life ).
هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌ر کردن :--
له سه‌ره‌تی چاره‌سه‌ر کردنه‌که دا وا به باشتر ئه‌زانرێت که ئه‌و ده‌رمانانه به‌کار بهێنرێن که که‌متر ئه‌بنه هۆی ڕودانی شوێنکاری لاوه‌کی ( التأثيرات جانبية )، هه‌رچی ئه‌و ده‌رمانانه‌یه که زۆرتر ژه‌هراوین ئه‌هێڵرێته‌وه بۆ به‌کارهێنانیان بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که وه‌ڵامی چاره‌سه‌ره ئاساییه‌کان ناده‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش پێی ئه‌وترێت پله‌کانی چاره‌سه‌ر ( السلم العلاجی ).
1 – وه‌ك هه‌نگاوی یه‌که‌م مه‌رهه‌م و کرێمه‌کان به‌کار ئه‌هێنرێت وه‌ك چاره‌سه‌رێکی لۆکا‌ڵی ( العلاج الموضعی ).
2 – ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هات له‌گه‌ڵی دا ئه‌وا له هه‌نگاوی دوه‌مدا ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر به تیشکی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی ( العلاج بالاشعه الفوق البنفسجیه ).
☻ چاره‌سه‌ری لۆکا‌ڵی ( Topical Treatment ) : --
ئه‌و کرێم و مه‌رهه‌مانه‌ی تیا به‌کار ئه‌هێنرێت که له پێکهاته‌کانیاندا ئه‌م مادانه هه‌یه :
♠ ستیرۆیده‌کان ( Corticosteroids ).
♣ لێکچوه‌کانی ڤایتامین D3 وه‌کو Dovonex
♥ ڕێتینۆئیده‌کان وه‌کو Tazorac
♦ قه‌ترانی خه‌ڵوز ( Coal Tar ) و Anthralin
میکانیزمی کارکردنی هه‌ر یه‌کێك له‌م ده‌رمانانه جیاوازن له یه‌کتری، به‌ڵام هه‌ر هه‌مویان یارمه‌تی ده‌رن بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی هه‌و کردن و کۆنترۆڵ کردنی ئه‌و زیاد بون و گه‌شه زۆره‌ی که له خانه‌کانی پێستدا ڕو ئه‌ده‌ن.
☻ چاره‌سه‌ر به تیشك ( المعلجه الضوئیه - Phototherapy ) : --
ئه‌وه دیاری کراوه که خۆدانه به‌ر تیشکی خۆر ڕۆژانه بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ( به‌مه‌رجێك نه‌بێته هۆی سوتانی پێست ) سودبه‌خشه بۆ باش کردنی نیشانه‌کانی سۆریاسس.
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ئه‌م ڕێگای خۆ دانه به‌ر تیشکی خۆر گۆڕا به تیشکی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی ( Ultraviolet ) که به UV ناو ده‌برێت و به تایبه‌تیش جۆری UV B که به‌شێکی زۆر له‌م تێشکه له لایه‌ن پێسته‌وه ئه‌مژرێت و سودمه‌نده بۆ سۆریاسس.
ڕونکردنه‌وه : تیشکی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی به پێی درێژی شه‌پۆله‌که‌ی دابه‌ش ئه‌کرێت بۆ :
◙ UVA ( 350 – 380 nm ).
◙ UVB ( 280 – 315 nm ) *****
◙ UVC ( < 280 nm ).
☻ چاره‌سه‌ری تیشکی و کیمیایی به یه‌که‌وه ( Photochemotherapy ) : --
ئه‌م ڕێگایه به PUVA ناو ئه‌برێت و بریتیه له به‌کارهێنانی ده‌رمانی psoralen و تیشکی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی له جۆری A واته UVA .
ئه‌م ڕێگایه بریتیه له کۆی چاره‌سه‌ر به ده‌رمانی سۆرالی ( Psoralin ) یان له ڕێگای ده‌مه‌وه ( حه‌ب ) یان به مه‌رهه‌م و کرێم و له هه‌مان کاتدا هاوکات نه‌خۆشه‌که ئه‌درێته به‌ر تیشکی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی له جۆری A .
ئالیه‌تی کار کردنی PUVA ی تا ئێستا به باشی نه‌زانراوه، به‌ڵام له‌وانه‌یه که Psoralen چالاک‌تر ببێت به تیشکی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ییه‌که UVA كه به ڕؤڵێ خۆی ئه‌و زیاد بونه بێشوماره‌ی خانه‌کانی پێست کۆنترۆڵ ئه‌کات و که‌میان ئه‌کاته‌وه.
ئه‌وه‌ی گرنگه و ئه‌بێت ئاماژه‌ی پێ بدرێت، پێویسته نه‌خۆشه‌که چاویلکه‌ی تایبه‌تی تاریك بکاته چاو‌ی له کاتی چاره‌سه‌ره‌که دا بۆ پێشگیری له سوتانی هاوێنه‌ی چاو‌ی به هۆی تیشکه‌که‌وه.
☻ چاره‌سه‌ری سیسته‌ماتیك ( Systemic Treatment ) : --
له‌م چاره‌سه‌ره دا ده‌رمان ئه‌درێت به نه‌خۆشه‌که له ڕێگای ده‌مه‌وه یان به شێوه‌ی ده‌رزی و پێویسته ئه‌م ده‌رمانانه له کاتی دوگیانیدا به‌کار نه‌هێنرێن.
نمونه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ش وه‌کو : acitretin, cyclosporine, methotrexate, mycophenolate mofetil
تازه‌ترین جۆری ده‌رمان که به‌کار ئه‌هێنرێن له ئێستا دا بریتین له گروپێك که به بایۆلۆجیکه‌کان ( Biologics ) ناوده‌برێن.
هه‌موو ئه‌م ده‌رمانانه ئه‌بنه هۆی ڕێكخستنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش و هه‌ندێ جاریش دابه‌زاندنی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که.
نمونه : alefacept (Amevive), adalimubab (Humira), infliximab (Remicade), etanercept
(Enbrel), and ustekinumab.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌رمانه بایۆلۆجیکانه له ئێستادا نرخیان زۆر گرانه، به‌ڵام کاریگه‌ری زۆریان هه‌یه له چاره‌سه‌ر کردن و که‌مکردنه‌وه‌ی نئشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که دا.
تایبه‌ت به کوردژین
ئاماده کردنی باپیره
بۆ ئاماده کردنی ئه‌م بابه‌ته سود وه‌رگیراوه له کتێبی
Rook's Textbook of Dermatology
وێنه‌کان له گۆگڵ وه‌رگیراون
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن باپیره (2011-03-21 17:27:29)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌سته‌کانت خۆش بێت باپیره گیان به‌راستی حه‌وه‌نده جوان روونت کردۆته‌وه
هه‌ر به په‌یامێک یان چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌ک و رسته‌یه‌ک ناتوانین گه‌وره‌یی به‌رێزت وه‌سف بکه‌م
ئه‌م بابه‌ته ماندوو بونێکی زۆری پیوه دیاره هه‌روه‌ک بابه‌ته به‌سوده‌کانی ترت ئه‌مه جێگه‌ی خۆشحالی و سه‌رفرازی ئێمه و کوردژیه‌ن که پزیشکێکی وه‌ک به‌رێزمان هه‌یه و رێنوێنی و ئامۆژگاریمان ده‌کات و بێ به‌شمان ناکات له بابه‌ته پزیشکیه‌کان و زیاتر ناساندنی نه‌خۆشیه باوه‌کان که تاکو ئیستا ره‌نگه که‌م له ئێمه زانیاری ته‌واو یان هه‌ندێک زانیاری هه‌بێت ده‌رباره‌یان
بۆیه هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم خوا بۆ ئێمه‌ت بهێلێت و هه‌موو کات ئاسوده بیت و ێ به‌شمان نه‌که‌یت له زانیاره به‌سوده‌کانت
دووباره به‌خته‌وه‌ر بیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






برای به‌ڕێز و خۆشه‌ویستم کاکه سیروان گیان سڵاو
ئازیزه‌که‌م ده‌سته‌کانی به‌ڕێزیشت خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ ده‌ستخۆشیه‌که‌ت زۆر پێی شاد و سه‌به‌رز بوم
که‌سه‌که‌م کاکه سیروان گیان، ڕاسته من ئه‌رکێك ئه‌کێشم تا بابه‌تێك ئاماده ئه‌که‌م به‌ڵام به ده‌ستخۆشیه‌کی که‌سێکی وه‌ك به‌ڕێزت یان هه‌ر یه‌کێك له ئه‌ندامه به‌رێزه‌کانی یانه ئاسوده ئه‌بم و ماندوم ئه‌حه‌سێته‌وه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ڕێی ( کوردژین ) ی خۆشه‌ویسته‌وه زانیاریه‌کی پزیشکی زیاد ئه‌بێت بۆ ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه ئازیزه‌که‌مان به زمانی شیرینی کوردی که ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا سه‌روه‌ریه‌که بۆ به‌رێزتان که پێشه‌نگی ( کوردژین ) تان پاراستوه.
دوباره ده‌سته‌کانی به‌ڕێزتان خۆش بێت
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بن بۆ ( کوردژین ) و باپیره‌ی خۆت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده‌ستت خۆش بێت باپیره گیان به‌راستی كه ته‌واوم كرد ویستم هه‌مان ئه‌و قسانه‌ت بۆ بنوسم كه كاكه سیروان بۆتی نوسیبوو. به‌راستی له راده‌به‌ده‌ر و زۆر جوان روونت كردۆته‌وه. له‌گه‌ڵ وه‌رگێرانی بابه‌ته‌كه تامی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه
بۆیه من له ئیستاوه پیت ده‌ڵێم
Dr.Dermatology

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






به‌ڕێز کاکه د. کامه‌ران گیان
ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت ئازیزه‌که‌م
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت، شادمان بوم که به دڵی به‌ڕێزتان بوو
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه