.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









لێم ببوره نازه‌كه‌م
خۆزگه كهئهتزانی له‌و ڕۆژهوهوی ماڵئاواییم له‌گوفتاری شیرینت كردووه
چۆن مه‌رگ بۆته ئاوێنه‌ی ژینم
كه‌هه‌ر ڕۆژه‌و فه‌وتانی دڵێكم پیشان ئه‌دا
ده‌ستم له‌ده‌ست ده‌رچووه‌و هه‌رساتێ یادگارییه‌كم له‌خاچ ئه‌دا
ئه‌وا ئه‌مشه‌و گیانه بێ تۆ،گوێم بۆ فلوتێك ڕاگرتووه
یه‌ك یه‌ك زام و برینه‌كانی جه‌سته‌م له‌خه‌و ههڵئهستێنێ
هێدی هێدی پێناسه‌و و ئه‌دره‌سی مه‌رگم بۆ ئه‌ڵێ
لاشه‌می كردووه بهمۆمێك له‌تاریكایی زوڵوماتدا هه‌ڵیگیرساندووه
له‌خه‌می بێ تۆیی بوومه‌ته په‌روانه به‌ده‌وری چرا
هێنده بوومه‌ته یار له‌گه‌ڵ ئاگر
خه‌ریكه له‌ناویدا ئه‌توێمه‌وه
من له‌تۆ به‌جێماوم گیانه مروهتت بێ
چۆله‌كه‌یه‌كی بێ چریكه‌و بێ گوناهم
به‌هارێكم نه‌ماوه جگه له‌باوه‌شی تۆ
بمدوێنه باچیتر نه‌بم بهدێوئاسای ده‌شت و ده‌ر
هه‌ڵه‌م كرد ووتم ماڵئاوا
به‌ڵام تۆ بێیته‌وه
چونكه ئێستا بێ تۆ،غه‌رقی گریانی یادگارییه‌كانم
نغرۆی سه‌مفۆنیای وشه‌ی جێژوانهكانم
نازه‌كه‌م له‌وانه‌یه پێت سه‌یربێت گه‌ر پێت بڵێم:
وه‌ك مرۆڤێكی نیاندهرتاڵم
ئه‌گه‌ر زه‌مه‌ن به‌م شێوه‌یه‌م بگه‌رێته‌وه ژوانی یه‌كه‌م و كۆتاییمان
باوه‌ر ناكه‌م بمناسیتهوه
بۆیه پێت ده‌ڵێم:
گه‌ر شه‌وێ خه‌ونت بینی من له‌ئاگری دۆزهخمدا ده‌سوتێم
ئه‌گه‌ر هاتی وه‌ره بگه‌ڕێ
له‌كام كوچه‌ی شار كه‌بێ نازوتاریكه،من له‌وێم
كام ئه‌شكه‌وت و قه‌دپاڵ بۆنی غوربه‌تت لێ‌كرد،من له‌وێم
كام ژوور و كام ژوان
ده‌رگای مه‌رگی بۆ واڵا كرابوو،من له‌وێم
له‌كام گۆڕوگۆڕستان
له‌كام شاری مردووه‌كان
ئاهه دڵێكی به‌ئاگرو زنجیر كۆت و بهندكراوت گوێ لێ‌بوو
ئه‌وه منم
وه‌ره به‌دوام ئه‌مدۆزیته‌وه
من لهوێــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــم
بێستون ڕۆژیاد
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کانت خۆش بێت ئازیزم
شعرێکی جوابه هه‌ر سه‌ر که‌تو بیت
هیوا دارم هه ردهم به‌رده‌وام بیت
فۆنتی نوسینه‌که‌شم بۆت چاک کرد ئازیزم
له‌گه‌ل رێزم

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس بۆ تۆ کهبهنووري چاوانت شاري هۆنراوهکهمت لهخامۆشي روناک کرده‌وه سلاو لهئيوه هيوام تهندروستيهکي باشه بۆتۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه