❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باشترین ته‌مه‌ن بۆ بون به‌ دایک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-23 00:08:37

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946
WindowsSafari

باشترین ته‌مه‌ن بۆ بون به‌ دایک

به‌ پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌ر که‌وتوه‌ که‌ باشترین ته‌مه‌ن بۆ به‌ دایكبوون ته‌مه‌نى نێوان 20 تا 35 ساڵییه‌ و هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نى دوو گیانیش زیاتر بێت ، ئه‌وا دایكان و كۆرپه‌كانیان زیاتر تووشى مه‌ترسى ده‌بنه‌وه‌.
دكتۆر تۆنى فالكونر له‌ كۆلێژى تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان و منداڵبوون له‌ باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ته‌مه‌نى دووگیانییه‌وه‌ هۆشداری دا و ووتى" ئه‌مرۆ ئافره‌تان پێویست ده‌كات له‌ نێو ئێش و كار و ژیانى رۆژانه‌یاندا به‌رنامه‌رێژییه‌كى باشیان هه‌بێت . هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ ناتوانین به‌ خه‌ڵكى بلێن كه‌ چ كاتێك ببن به‌ خاوه‌ن منداڵ ، به‌ڵام پێشنیارى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ زۆر دوانه‌خه‌ن ، چونكه‌ سه‌رنجام مه‌ترسى نه‌خۆشى به‌ دواوه‌یه‌ .
وتیشى" بێ گومان باشترین كات بۆ بوون به‌ خاوه‌ن منداڵ و دووگیانى ته‌مه‌نى نێوان 20 تا 35 ساڵییه‌ ، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئافره‌تان به‌ هۆى ئه‌رك و ئه‌و كارانه‌ى كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ، كاتى دوو گیان بوونیان زۆر دوا ده‌خه‌ن و پاشگوێ ده‌خه‌ن ، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ خۆیدا مه‌ترسییه‌ .
جێى ئاماژه‌ پێدانه‌ ، دواى ته‌مه‌نى 35 ساڵى هێزى دووگیانى بوون له‌ لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشى جۆراوجۆر و هه‌روه‌ها مه‌ترسى گیان له‌ ده‌ستدانى كۆرپه‌ش زیاتر ده‌بێت. جگه‌ له‌مه‌ش مه‌ترسى تووشبوونى ئافره‌ت به‌ نه‌خۆشى دڵ و ئێسكه‌ نه‌رمه‌ زۆرتر ده‌بێت.
به‌ گوێره‌ى وته‌ى ناوبراو مه‌ترسى له‌ بارچوون دواى ته‌مه‌نى 40 ساڵى زۆرتر ده‌بێت و ده‌گاته‌ 30% و هه‌روه‌ها له‌دواى ته‌مه‌نى 45 ساڵیش به‌ رێژه‌ى 45% مه‌ترسیه‌كه‌ به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.
س:به كره جؤ

Kurdzhin
ماڵ ئاوا هاوڕێکانم بۆ هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net