❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یاده‌کانی مانگی ئادار

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-20 07:55:24

کاکۆ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 608
WindowsFirefox

یاده‌کانی مانگی ئادار

ئێمه‌ کوردین .کورد یه‌کێکه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌کانی جیهان . چۆن نه‌ته‌وه‌کانی تر یادی خۆشی و ناخۆشیمان هه‌یه‌ .
زۆربه‌ی خۆشی و ناخۆشیه‌کانی کورد له‌مانگی ئاداردایه‌ .
ئێمه‌ باسی چه‌ند یادێکی ئه‌م مانگه‌ ده‌که‌ین .

کورته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ یادی نه‌ورۆز

ئێرانییه‌کان به‌ ڕیزکردنی چه‌ند ئه‌فسانه‌یه‌ک ، نه‌ورۆز به‌ "جه‌مشید" ه‌وه‌ ئه‌به‌ستنه‌وه‌ ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان له‌ فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و هه‌بێت و ئه‌ڵێن کوڕی "ته‌هموره‌س" ، چواره‌مین پاشای شه‌دادییان بووه‌.


به‌شێک له‌ مێژوونوسه‌ بیانییه‌کان ، نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ ماده‌کانه‌وه‌ ئه‌به‌ستنه‌وه‌ و به‌شێکی تریان ڕایان وایه‌ که‌ کورد له‌ بنه‌چه‌ی سۆمه‌ره‌کانه‌ و ژماره‌یه‌کیشیان ئه‌ڵێن کورد به‌رله‌ کۆچی سۆمه‌ره‌کان و ماد و پارسه‌کان بۆ کوردستان ، له‌و وڵاته‌ شاخاوییه‌دا ژیاون که‌ ئه‌مڕۆ به‌ کوردستان ئه‌ناسرێت.


له‌ ڕاستییدا هیچ یه‌کێک له‌و ڕایانه‌ به‌ڵگه‌یه‌کی کۆنی مێژووییان له‌ پشت نیه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ ڕونه که‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، ‌بۆ خۆیان مێژووی خۆیان نوسیوه‌ته‌وه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ به‌ ڕ‌واڵه‌تیش بێت ، پاڵپشتێکی مێژووییان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌جێهێشتووه‌ ، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی کورد تا ئێستا مێژووی خۆی نه‌نوسیوه‌ته‌وه‌ و به‌ ناچاریی و بۆ سه‌لماندنی خۆی و ڕه‌گه‌زی باب و باپیرانی ، خۆی به‌ وته‌ و نوسینی مێژوونوسه‌ کۆنه‌ بیانییه‌کانه‌وه‌ به‌ستووه‌ته‌وه‌ که‌ بێگومان وته‌ و نوسینه‌کانیان له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌یان و ده‌سه‌ڵاتدارکانیاندا بووه‌.


له‌و ساڵانه‌ی دواییدا پاشماوه‌ و به‌ڵگه‌نامه‌ی "خولییه‌کان" له‌ کوردستان دۆزرایه‌وه. هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا به‌ تێروته‌سه‌لیی لێکۆڵێنه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌کراوه‌ ، به‌ڵام ڕوسه‌کان و ئاڵمانییه‌کان له‌ هه‌شتاکاندا ئه‌وه‌نده‌یان له‌سه‌ر کۆڵییه‌وه‌ که‌ خولییه‌کان ڕۆژی دووه‌می خاکه‌لێوه‌یان به‌ سه‌ری ساڵی تازه‌ و ڕۆژی نه‌ورۆز داناوه‌.

خولییه‌کان له‌ هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش زاییندا له‌ ناوچه‌کانی پشده‌ر و گۆلی وان و نه‌ینه‌وادا نیشته‌جێ بوون و به‌ ده‌یان تابلۆی دانسقه‌یان له‌ "گاسوری یورغان ته‌په‌ و قه‌ڵای که‌رکوک لێ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

دۆزراوه‌کان ئه‌یسه‌لمێنن که‌ نه‌ورۆز هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ ئه‌فسانه‌ی جه‌مشید و کاوه‌ و زوحاک و فه‌ره‌یدون و ده‌وڵه‌تی ماد و پارسه‌وه‌ نه‌بووه‌. ئه‌فسانه‌ی گه‌ڵاڵه‌کراوی فیرده‌وسی ..





جه‌ژن و مه‌راسیمه‌کانی ناو ئاوێستا ته‌نها له‌ شێوازی په‌رستشی 'ئامشاسپه‌ندان'ی جیاوازه‌ بۆ ستایش له‌ 'میترا' و 'ئاناهیتا' و 'ورنا' و 'هوم' و ئامشاسپه‌نده‌کانی ترن که‌ له‌ جه‌ژنه‌کان و مه‌راسیمه‌کانی وابه‌سته‌ به‌وان ده‌بێت بخوێنرێته‌وه‌.


له‌ ئه‌نجام دا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که‌وا له‌ ئاوێستادا هیچ شتێك له‌باره‌ی نه‌ورۆز و چوارشه‌مه‌ سوری و سیانزه‌ به‌ده‌رو ته‌نانه‌ت سده‌ش نه‌هاتووه‌.

.
له‌ کتێبه‌کانی ریگ و ویداش دا هیج باسێك له‌ نه‌ورۆز نه‌کراوه‌، جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ لای زه‌رده‌شتیه‌کان هیچ بایه‌خێکی پێ نه‌دراوه‌.


له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری شێوه‌ی ژیانی قه‌ومه‌کانی هندۆ-ئێرانی وه‌ به‌راورد کردنیان به‌ژیانی قه‌ومه‌کانی ئێران و نێوان دوو ڕووبار ده‌توانین بگه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ کوێوه‌و له‌ که‌یه‌وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌.

جه‌ژنی نه‌ورۆز گه‌ر له‌ دیده‌ی هه‌ریه‌که‌مانه‌وه‌ سه‌یر بکرێت هه‌ریه‌که‌و رای جیاوازی خۆی له‌سه‌ر هه‌یه‌ . به‌لام ئه‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌ چیرۆکی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر و زوحاکه‌.
هه‌ریه‌که‌ له‌ ئێمه‌ش چیرۆکی کاوه‌ و زوحاکمان بیستووه‌ .که‌ له‌و رۆژه‌دا هه‌م وه‌کوو یادی نه‌رۆز و هه‌م وه‌کوو یه‌که‌م رۆژی به‌هار ئه‌و یاده‌ ده‌کرێته‌وه‌ .
له‌ ئێواره‌ی 20ی مانگدا ئه‌م یاده‌ ده‌کرێته‌وه‌ له‌سه‌ر شاخه‌ به‌رزه‌کاندا ئاگرێک ده‌کرێته‌وه‌ . له‌رۆژی دواتریشدا خه‌لکی ده‌چنه‌ سه‌یرانگاکان .

چیرۆکی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر له‌ دیده‌ی چه‌ندین که‌سه‌وه‌ جیاوازه‌ ،،لێره‌دا ئه‌م چیرۆکه‌ زۆر باوه‌ له‌نێو خه‌لکیدا

پاشایه‌کی زۆر باش  هه‌بووه‌ به‌ ناوی
(زوحاک).که‌ به‌ ژیانێکی خۆشه‌وه‌ رۆژانه‌یان به‌ڕێکردووه‌..به لا‌م پاش ماوه‌یه‌ پیرێژنێک
به‌ ناوی(فاتێ) ده‌رمانێک ده‌هێنێت بۆ پاشا که‌ گوایه‌ ئه‌گه‌ر بیخوات ته‌مه‌نی درێژ ئه‌بێت..
به‌ڵام پاش خواردنی ده‌رمانه‌که‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا 2 مار له‌سه‌ر شانییه‌وه‌ په‌یدا ئه‌بن..
که‌ ئه‌مه‌ش ئازارێکی زۆری ئه‌دات و داوای چاره‌سه‌ر ئه‌کات..که‌ که‌س ناتوانێت چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه‌
بکات بێجگه‌ له‌ فاتێ..که‌ خۆی ده‌گۆڕێت بۆ ژنێکی تر و پێی ده‌ڵیت که‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌
ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موو رؤژێک مێشکی کوڕێکی گه‌نج ده‌رخواردی ئه‌م دوو ماره‌ به‌یت
ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌یت ماره‌کان مێشکی خۆت ئه‌خۆن..
پاش ئه‌وه‌ی زوحاک بڕیار ئه‌دات که‌ رۆژانه‌ ئه‌و کاره‌ جێبه‌جێ بکه‌ن..که‌
ئه‌مه‌ش وای لێده‌کات ببێت به‌ پاشایه‌کی دڕنده‌...
له‌ناو ئه‌و کؤمه‌ڵگایه‌دا پیاوێکی ئاسنگه‌ر هه‌یه‌ به‌ناوی( کاوه‌) که‌ ئه‌م ئیشه‌ی زۆر پێناخۆش
ئه‌بێت بۆیه‌ بڕیار ئه‌یات که‌ زوحاک له‌ناو به‌رێت .. هه‌لده‌ستێت جه‌کوشه‌که‌ی هه‌لده‌گرێت و ئه‌چیته‌ کۆشکه‌وه‌ و چه‌کوشه‌که‌ ده‌دات به‌سه‌ری زوحاکدا ..


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_13001208761.jpg

له‌م رۆژه‌دا هه‌م وه‌کوو یادی نه‌رۆز و هه‌م وه‌کوو یه‌که‌م رۆژی به‌هار ئه‌و یاده‌ ده‌کرێته‌وه‌ .
له‌ ئێواره‌ی 20ی مانگدا ئه‌م یاده‌ ده‌کرێته‌وه‌ له‌سه‌ر شاخه‌ به‌رزه‌کاندا ئاگرێک ده‌کرێته‌وه‌ . له‌رۆژی دواتریشدا خه‌لکی ده‌چنه‌ سه‌یرانگاکان


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_13001208763.jpg

یه‌کێکی تر له‌و یادانه‌ . یادی کیمیاوبارانکردنی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید.
ئه‌م رووداوه‌ له‌ 16-3-1988 له‌لایه‌ن رژێمی روخاوی به‌عسه‌وه‌ ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام درا . که‌لایه‌ن سه‌دام حوسێنی دیکتاتۆر سه‌رۆک کۆماری پێشووی عیراقه‌وه‌ . که‌ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید کاره‌که‌ی ئه‌نجامدا .
که‌بۆوه‌ هۆی مردنی 5000 که‌س ،له‌هه‌موو چینه‌ جیاوازه‌کانه‌وه‌ ،ژن و پێاو و منال و گه‌نج و پیر بونه‌ قوربانی.

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_13003921241.jpg

یه‌کێکی تر له‌و یاده‌ پیرۆزانه‌ی کورد
یادی راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌که‌ی سالی 1991ه‌
که‌یه‌که‌م شار که‌ راپه‌رین لێوه‌ی ده‌ستی پێکرد .
شاری رانییه‌ ده‌روازه‌ی راپه‌رین بوو .


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_13004752881.jpg

دواتر شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستانی گرته‌وه‌ ..


له‌دوای هه‌موو ئه‌و ناخۆشیانه‌ی کورد . کوردستان پێشکه‌وتنێکی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینی .


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_13004752892.jpg

شاری هه‌لمه‌ت و قوربانی (سلێمانی)


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_13004754722.jpg

شاری هه‌ولێر

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_13005407011.jpg

شاری دهۆک


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_13004770671.jpg


شاری که‌رکوک


له‌کۆتایدا پیرۆزبایی له‌گشت گه‌لی کورد ده‌که‌ین به‌بۆنه‌ی یاده‌کانی له‌مانگی ئاداردا .

هیوادارین که‌ گه‌لی کورد چیتر توشی نه‌هامه‌تی نه‌بێت و هه‌میشه‌ رۆله‌کانی کورد له‌ خۆشیا بژین .


ئاماده‌کردنی"

کاکۆ_کورد & هاوناز

تایبــــــــــــــــه‌ت بـــــــــــــــه‌ کــــــــــــــوردژیــــــــــــن
.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-21 18:33:09

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: یاده‌کانی مانگی ئادار

ده‌سته‌كانتان خۆش بێت به‌ڕێز كاكۆ كورد و هاوناز خان
بابه‌تێكی جوانه‌ هیوادارم هه‌ر سه‌ركه‌وتوو به‌رده‌وام بن ...

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-03-21 19:03:32

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsMSIE7

Re: یاده‌کانی مانگی ئادار

زۆر زۆر جوانە  دەستت خۆش بێت  بەقوربان...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-03-22 08:06:48

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: یاده‌کانی مانگی ئادار

ده‌ستت خۆش بێت براکه‌م کاکۆ
هیوادارم هه‌میشه‌ بیر له‌ بابه‌تی وا جوان بکه‌یته‌وه‌
شێوازێکی جوانت داوه‌ به‌ رێکخستنی بابه‌ته‌
هیوام وایه‌ هه‌میشه‌ له‌ کاره‌ جوانه‌کاندا به‌رده‌وام بیت
ته‌مه‌ن درێژ له‌ش ساغ بیت


زۆر سوپاس مه‌ریوان گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت
ده‌ست خۆش بۆ ناردنی وته‌کانت براکه‌م
سه‌رکه‌وتوبیت به‌ساقه‌


زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌رێز کاک رێگا شیاو
هه‌ر سه‌رفرازبیت به‌رێزم


هیوام وایه‌ بابه‌ته‌که‌مان به‌دڵی ئێوه‌ی ئازیز بێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-03-22 08:29:05

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: یاده‌کانی مانگی ئادار

ده‌ستتان خۆش بێت کاکۆ کورد و هاوناز خان
بابه‌تێکی زۆر جوانه‌
سه‌رکه‌وتوو بن،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-03-22 12:41:28

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsFirefox

Re: یاده‌کانی مانگی ئادار

ده‌ست و چاوتان خۆش
سه‌رکه‌وت و ته‌مه‌ن درێژ بن
بابه‌تیکی زۆر زۆر جوان بوو   

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-03-22 14:14:49

کاکۆ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 608
WindowsMSIE7

Re: یاده‌کانی مانگی ئادار

zor zor spastan akam bo aw payama jwanana ,,mamnuntanm,,dasty hawnaz xanish xosh bet ka twany zorbay karakany am babata anjam da w spasy akam....dwbara spas bo payamakantan w sarkawtww bn

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن کاکۆ-کورد (2011-03-22 14:16:44)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-03-26 20:32:26

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: یاده‌کانی مانگی ئادار

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
ده‌ست خۆش داده‌ سۆزی گیانی خوشکم
هه‌میشه‌ سه‌رفراز بیت داده‌ گیان

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
ده‌ست خۆش دنا خان
سه‌رکه‌وتنت ئاواتمه‌
.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-03-26 21:50:34

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: یاده‌کانی مانگی ئادار

ده‌ستان خۆش بێت بابه‌تێکی زۆر جوانه‌...به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن...

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net