❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باسی هۆكاری جوانییه‌كه‌ی ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-30 02:26:16

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946
WindowsSafari

باسی هۆكاری جوانییه‌كه‌ی ده‌كات

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13014519231.jpg
له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مه‌غرب توبای هونه‌رمه‌ندی توركی ناسراو به‌ له‌میس چه‌ندین  چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵدا سازكراو یه‌كێك له‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ فه‌ره‌نسیش له‌ ماڵپه‌ڕی "Portail Femme" بڵاوكرایه‌وه‌.
* له‌و بڕوایه‌دا بووی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنیت له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی؟
و- كاتێك ده‌ستكرا به‌ وێنه‌گرتنی زنجیره‌ دراماكه‌ نه‌مزانی وه‌رده‌گێڕدرێته‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، كاتێكیش زانیم زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ته‌مه‌شای زنجیره‌ی ( سنوات الچیاع) ده‌كه‌ن زۆر دڵخۆش بووم، چونكه‌ به‌ هۆی ئه‌وانه‌وه‌ به‌شێكی تری ژیانم ناسرا.
* له‌زۆربه‌ی زنجیره‌كاندا رۆڵی كچێكی رۆمانسی ده‌بینیت، ئایا ئه‌وه‌ سروشتی خۆته‌؟ چۆن له‌ خۆشه‌ویستیش ده‌ڕوانیت؟
و- به‌ڵێ له‌ راستیدا من زۆر رۆمانسیم، به‌ڵام پێم خۆش نییه‌ به‌رده‌وام بیر له‌ خۆشه‌ویستی بكه‌مه‌وه‌، حه‌زیش ده‌كه‌م كه‌ خۆشه‌ویستیم كرد بۆ هه‌تا هه‌تا له‌گه‌ڵم بێت و ژیانی له‌گه‌ڵدا به‌رمه‌ سه‌ر، حه‌زیش ناكه‌م چی له‌دڵمدایه‌ یه‌كسه‌ر ئاشكرای بكه‌م.
* تۆ له‌ جیهانی عه‌ره‌بی به‌ناوی له‌میس ناسراوی ئایا واتای ئه‌و ناوه‌ ده‌زانیت؟
و- به‌راستی زۆر هه‌وڵم داوه‌و له‌ ئینته‌رنێت زۆر بۆ واتاكه‌ی گه‌ڕوم، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كم ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.
* سه‌ركه‌وتنی ئه‌كته‌ره‌ توركه‌كان له‌ جیهانی عه‌ره‌بی بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌ ؟
و- ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ كاره‌كانمان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، چونكه‌ باس له‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات و كێشه‌كانیش هاوشێوه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌به‌و زنجیره‌ دراماكانیشمان راسته‌و هه‌مووی له‌ توركیا رویانداوه‌.
* ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ت بینیوه‌ كه‌ له‌ جێگه‌ی ده‌نگی تۆ دانراوه‌؟
و- به‌داخه‌وه‌ هه‌تا ئیستا له‌ نزیكه‌وه‌ نه‌مبینیوه‌، به‌ڵام له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونیدا پێكه‌وه‌ قسه‌مان كردوووه‌ ئه‌ویش ئه‌كته‌رێكی سوری به‌ناوبانگه‌ به‌ ناوی "أناهيد فياض".
* پرۆژه‌ی داهاتووت چیه‌؟
و- له‌و كه‌سانه‌ نیم كه‌ پرۆژه‌ی ناسراو و تایبه‌ت بۆ داهاتوو داده‌نێن، من ئه‌كته‌رێكم كاره‌كه‌ی خۆمم خۆشده‌وێت و پێم خۆشه‌ هه‌ركارێكم كرد به‌ جدی وه‌ریبگرم بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم.
* هیچ رێكه‌وتنێك هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ر كیفنش تاتلیتوغ ناسراو به‌ موهه‌نه‌د؟
و- به‌داخه‌وه‌ نه‌خێر، هیچ كارێك نیه‌ تا ئیستا كۆمانبكاته‌وه‌ پێكه‌وه‌.
*دوا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وامی جوانیه‌كه‌ت نهێنیه‌كه‌ی چییه‌؟
و- جوانی ژن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند كارێك، ده‌بێت گرنگی بدات به‌ جوانی عه‌قڵ و گیان و روحی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات به‌ڕاستیش جوان و سه‌ره‌نج راكێشه‌.


s,xende

Kurdzhin
ماڵ ئاوا هاوڕێکانم بۆ هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net