❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بێسوود بێت و به‌كارنه‌یه‌ت بۆ به‌كارهێنه‌ر 

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » بەشی کۆمپیوته‌ر
  •  » ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بێسوود بێت و به‌كارنه‌یه‌ت بۆ به‌كارهێنه‌ر 


#1 2011-03-30 14:32:41

Danger~Boy
جوانی کوردژین
شوێن: دەربەندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-02
دواترین سه‌ردان: 2011-08-30
په‌یامه‌كان: 742
WindowsFirefox

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بێسوود بێت و به‌كارنه‌یه‌ت بۆ به‌كارهێنه‌ر 

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بێسوود بێت و به‌كارنه‌یه‌ت بۆ به‌كارهێنه‌ر، ئه‌م ٢٠ خاڵه‌ی خواره‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌،

١، هۆستی خۆڕایی به‌كار ببه‌.
٢، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به‌تاڵ بێت و هیچ ناوه‌ڕۆكی به‌سوودی تێدا نه‌بێت.
٣، په‌ڕه‌یه‌كی به‌خێرهاتن دابنێ.
٤، هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به‌ فلاش درووست بكه‌.
٥، گرینگی مه‌ده‌ به‌وه‌ی كه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بێ كێشه‌ له‌سه‌ر هه‌موو وێبگه‌ڕه‌ به‌ناوبانگه‌كان كار ده‌كات.
٦، پارچه‌ موزیكێك دابنێ كه‌ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به‌ شێوه‌ی خۆكار ده‌ست به‌ لێدان بكات.
٧، زۆرتر له‌ یه‌ك دۆمه‌ین به‌كار ببه‌.
٨، به‌سته‌ری كارنه‌كه‌ر دابنێ و ئه‌گه‌ر میوانان كرته‌یان لێكردن، با نه‌كرێنه‌وه‌.
٩، كرداری ڕوونووس كردن و لكاندن ناچالاك بكه‌، Copy & Paste ناچالاك بكه‌.
١٠، هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به‌ Table درووست بكه‌، كه‌ قورسه‌ و كاركردن له‌گه‌ڵی ئاسان نیه‌.
١١، ڕێكلامی زۆر دابنێ كه‌ وه‌ك په‌نجه‌ره‌ بكرێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی میوانه‌كان بێزار بكه‌یت.
١٢، په‌ڕه‌كان پڕ بكه‌ له‌ وێنه‌ و خاویان بكه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی میوانان تاقه‌تی چاوه‌ڕوان كردنیان نه‌مێنێت.
١٣، میوان ژمێرێك دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بده‌یت كه‌ چه‌نده‌ میوانت هه‌یه‌.
١٤، وێنه‌یه‌ك بكه‌ به‌ پاشبنه‌مای په‌ڕه‌كان و دووباره‌یان بكه‌وه‌ له‌ پاشبنه‌مادا، وه‌ك ئه‌ستێره‌ی بریقه‌دار و هتد...
١٥، ڕه‌نگی سه‌یر و بێتام به‌كار ببه‌.
١٦، نووسینه‌كانی نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به‌ كاریگه‌ری جۆراوجۆر و ناپێویست بڕازێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێت بیانخوێنێته‌وه‌.
١٧، هه‌ر وشه‌یه‌ك به‌ فۆنتێكی جیاواز بنووسه‌.
١٨، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر پان بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ScrollBar ـێك له‌ خواره‌وه‌ ده‌ربكه‌وێت، ئه‌و كاته‌ به‌ جیددی میوانه‌كان بێتاقه‌ت ده‌بن.
١٩، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به‌ پرۆگرامێك درووست بكه‌ كه‌ باش نه‌بێت، چوونكه‌ توانای كڕین یان وه‌ده‌ستهێنانی باشترین پرۆگرامت نیه‌.
٢٠، وێنه‌ و نووسراوه‌ی جووڵاو و بریقه‌دار زۆر بكه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ چاوی میوانان بێته‌ ئێش له‌ كاتی چاولێكردنیان.


ئه‌گه‌ریش ده‌ته‌وێ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو، خێرا و خاوێن بێت، زۆر ئاسانه‌، ئه‌و ٢٠ خاڵه‌ جێبه‌جێ مه‌كه‌.

س/ وێبچن

Kurdzhin


http://www.kurdup.com/uploads/e2729f0949.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » بەشی کۆمپیوته‌ر
  •  » ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بێسوود بێت و به‌كارنه‌یه‌ت بۆ به‌كارهێنه‌ر 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net