.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





له باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا له كۆالالامپۆری پایته‌ختی مالیزیا تیروپشكی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ جامی جیهانی 2014 كه وڵاتی به‌رازیل میوانداری ده‌كات راكێشرا و عێراق له قۆناغی یه‌كه‌م رووبهرِووی یه‌مه‌ن ده‌بێته‌وه.
ئهمرِۆ له باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا له كۆالالامپۆری پایته‌ختی مالیزیا تیروپشكی قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی 2014 كه وڵاتی به‌رازیل میوانداری ده‌كات راكێشرا و عێراق له قۆناغی دووه‌م رووبهرِووی یه‌مه‌ن ده‌بێته‌وه.
له قۆناغی یه‌كه‌م، بهنگهلادش له‌گه‌ڵ پاكستان یاری ده‌كات و براوه‌یان له قۆناغی دووه‌م له‌گه‌ڵ لوبنان یاری ده‌كات و سریلانكا له‌گه‌ڵ فلپین یاری ده‌كات و براوه‌یان له قۆناغی دووه‌م له‌گه‌ڵ كوێت یاری ده‌كات و مه‌نگۆلیا له‌گه‌ڵ میانمار یاری ده‌كات و براوه‌یان له قۆناغی دووه‌م له‌گه‌ڵ عوممان یاری ده‌كات و ڤێتنام له‌گه‌ڵ ماكاو یاری ده‌كات و براوه‌یان له قۆناغی دووه‌م له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر یاری ده‌كات و نیپال له‌گه‌ڵ ته‌یموری رۆژهه‌ڵات یاری ده‌كات و براوه‌یان له قۆناغی دووه‌م له‌گه‌ڵ ئورده‌ن یاری ده‌كات و فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ ئه‌ڤگانستان یاری ده‌كات و براوه‌یان له قۆناغی دووه‌م له‌گه‌ڵ تایلاند یاری ده‌كات و براوه‌ی مالیزیا و چینی تایبیه له‌گه‌ڵ سه‌نگافوره یاری ده‌كات و براوه‌ی كه‌مبۆدیا و لاوس له‌گه‌ڵ چین یاری ده‌كات و و له قۆناغی دووه‌م، عێراق له‌گه‌ڵ یه‌مه‌ن و سعودیه له‌گه‌ڵ هۆنگ كۆنگ و سوریا له‌گه‌ڵ تاجیكستان و ئیمارات له‌گه‌ڵ هیند و توركمانستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندونیسیا و ایران له‌گه‌ڵ ماڵدیڤ و ئۆزبكستان له‌گه‌ڵ قیرگستان یاری ده‌كه‌ن.
جێی باسه، 43 هه‌ڵبژارده به‌شداری له‌م پاڵاوتنه ده‌كه‌ن و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی پاڵاوتنه‌كان و كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی 2010 پۆلێن كراون و پێنج هه‌ڵبژارده‌كه‌ی یه‌كه‌می ئاسیا له پۆلێنی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی راسته‌وخۆ ده‌گه‌ن قۆناغی سێیه‌م، واته ژاپۆن و كۆریای باشوور و كۆریای باكوور و ئوسترالیا و به‌حره‌ین راسته‌وخۆ له قۆناغی سێیه‌من
سةرجاوةى بةيام نير


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
