❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند نهێنییه‌كی سۆزداری موباره‌ك ئاشكرا ده‌كرێن !!!!!!!!!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-31 12:17:43

ته‌نکه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: DK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-23
دواترین سه‌ردان: 2011-07-19
په‌یامه‌كان: 330
WindowsVistaMSIE7

چه‌ند نهێنییه‌كی سۆزداری موباره‌ك ئاشكرا ده‌كرێن !!!!!!!!!!!

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13015738071.jpghttp://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13015738072.jpg
له‌ماوه‌ی 31 ساڵی حوكمی (حوسنی موباره‌ك) ی سه‌رۆكی وڵاتی میسردا، چه‌ندین نهێنی ئاشكرا ده‌بن و پێشبینیش ده‌كرێت نهێنی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رۆكه‌ ده‌ربكه‌وێت.
ئه‌و نهێنییانه‌ش كه‌ پێشتر ته‌نها وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ بڵاو ده‌كرانه‌وه‌، له‌دوای شۆڕشی میسرو ناچاركردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حوسنی موباره‌ك، راستییه‌كان ئاشكراده‌بن، كه‌ ئاشكرابوونی نهێنییه‌كان ته‌نها سه‌رمایه‌و سامانی سه‌رۆكی میسر ناگرنه‌وه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌ژیانی تایبه‌تی خێزانی موباره‌كیشه‌وه‌ هه‌یه‌.
ئیمان ئه‌لتوخی ئه‌كته‌رو گۆرانیبێژی دیاری میسر، یه‌كێك بووه‌ له‌و كچانه‌ی جێی بایه‌خی سه‌رۆكی میسر بوون، به‌تایبه‌تی له‌ زنجیره‌ی ره‌ئفه‌ت ئه‌لهه‌جان، ئه‌وكاته‌ حوسنی موباره‌ك داوای ده‌كات و به‌ ئاگاداری خانه‌واده‌كه‌ی و به‌نهێنی خه‌ڵكی میسر ده‌یخوازێت، به‌ڵام بۆ ناوبانگی خێزانی سه‌رۆك، خانمی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاته‌، واته‌ ژنی یه‌كه‌می سه‌رۆك موباره‌ك ئیمان توخی ناچار ده‌كات واز له‌ گۆرانی و كاری هونه‌ری بهێنێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد هونه‌رمه‌ندی ناوبراو له‌ دوای زنجیره‌ی ره‌ئفه‌ت ئه‌لهه‌جان له‌ هیچ به‌رهه‌مێكی تری هونه‌ری ده‌رنه‌كه‌وت، ته‌نانه‌ت له‌ چاوی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش ون بوو، به‌ڵام هه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بوون له‌ دوای نه‌مانی موباره‌ك له‌سه‌ر حوكم، مه‌سه‌له‌كه‌یان ئاشكرا كردو ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه‌ ده‌كران له‌ سه‌رده‌می حوكمی موباره‌كدا، راست ده‌رچوون كه‌ (ئیمان ئه‌لتوخی) كوڕێكی 16ساڵانیشی له‌ حوسنی موباره‌ك هه‌یه‌.
شریهان یه‌كێكی تره‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ پڕوپاگه‌نده‌ی له‌دوا بوو كه‌ له‌ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی نزیكه‌و ماوه‌یه‌كی زۆریشه‌ وازی له‌ هونه‌رو نواندن هێنانه‌وه‌، ئه‌م راستییه‌ش له‌ دوای شۆڕشی میسر ئاشكرا ده‌بێت، كه‌ له‌لایه‌ن موباره‌ك- ه‌وه‌ خواستره‌وه‌، هه‌ر بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌، جه‌مال موباره‌ك كوڕه‌ گه‌وره‌ی حوسنی موباره‌ك، شریهان و دایكی تووشی رووداوێكی ئۆتۆمبێل ده‌كات بۆئه‌وه‌ی واز له‌ كاری هونه‌ری بهێنێت، ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند كه‌ شریهان ناچار كراوه‌ بۆ سه‌رۆك بێت، به‌شداریكردنی ناوبراو بوو له‌ خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا دژی موباره‌ك، له‌و كاته‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ شریهان هیچ نه‌خۆشییه‌كی نیه‌، هه‌روه‌ك كه‌ پێشتر پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌كرد كه‌ به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه‌ وازی له‌ كاری هونه‌ری هێناوه‌، به‌ڵكو له‌لایه‌ن خێزانی سه‌رۆكه‌وه‌ ناچاركراوه‌ واز له‌ هونه‌ر بهێنێت.

س.سلێمانی نیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13032183243.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-31 12:35:06

nabaz azadi
خونچەی نوێ
شوێن: karkuk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-17
دواترین سه‌ردان: 2011-04-12
په‌یامه‌كان: 147
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ند نهێنییه‌كی سۆزداری موباره‌ك ئاشكرا ده‌كرێن !!!!!!!!!!!

دةست خوش

Kurdzhin
بو رويشتى ئيستا من جيبكةم بة تةنهايي
خوم بكوزم لة داخى دوورى تو!
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018426291.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net