.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









ساتێک بۆ فەنابوون:
خەم دەرگاى جەهەنەمى کردەوەو خەیاڵ وتارەکانى بێ هۆشى خۆى کردە دیارى ساتە وەختەکانى مەرگ,حەزێکم بوو ئەویش گەوهەرە عاشقەنەکەى لەفریشتەى رۆحى من بێ سنور بوو بەرەو لوتکەى یاداشتى ماڵئاواى بارگەى خەڵوەتە ترادژیاکانى هەڵگرتوو ئاسۆکانى بیرەوەریە زێرینەکان رەشبوونەوە-------هۆشیارم دا بەژیان خەونێکم بۆ دروست ناکات کە ناتوانێ ج...یهانى ئەڵماسى ئەو خەونە جێ بەجێ بکات-----ژیان ووتى من ئەو یاریەم کە دەتوانم تاوێرە بەردەکانى دڵت هەڵوەرێنم ئیتر ژیان ئاواتە ئەفسوناویەکانى منى جێ بەجێ نەکرد تاڵە بریسکەدارەکانى هیوام بوو بە بیابانێک لەترسناکى-----------ژیان تکایە مەهێڵە گەڵاى ئامانجێکى گەورەم لەدەست پەریە جوانەکانى خۆزگەکانم هەڵوەرێت---ژیان تەکیەى شێخانەى دڵم مەکە پەرستگاى خەمەکان------ منیش بناغەیەک بووم لەجوانى ئەو پەپولەنەى کە لەگەڵایەکەوە خۆزگاکانیان دەگوێزنەوە سەر گەڵایەکى تر منیش ئەو ئاوە سازگارە بووم کە لەنمەى بارانێکى بەهار پەروەردە بووم--------منیش ئەو بەرخۆلە بووم کە دایکێک بە حەزەوە پەروەردەى دەکرد تاکو ژیان وەک دەنکە زەنیانەیەک یاریم پێناکات ------من ئەو بەهارە جوانەم بووم کە هەمیشە سەوزى زەردەخەنە لەسەر لێوانم بوو بەڵام ئێستا پایزیش لێم دوورە ئەڵێت برۆ بۆ وەرزێکى تر کە لەجیهانى راستیدا نەبێ چیبکەم ئەى پێم ووتى ئەم وەرزە نەگونجاوە بەڵام گوێت لێنەگرتم بەرەو کەنارێ ڕۆشتى مەگەر خوا بزانێ لە چى زریانێکدا خۆت دەدۆزیتەوە.
جوانى مرؤف

ژیان پاڵمان پێوەدەنێ کە پرسیار دەربارەى حەقیقەت و درۆ و جوانى و ناشیرینى و هەڵە و ڕاستى بکەین.
لهسهر هێڵ نییه








دهستهکانت خۆش بێت هاورێی بهرێز جوانی مرۆڤ
به هیوام ههمیشه بهردهوام بیت لهم نوسینه جوانانهت
سهربهرز و کامهران بیت

که ئهزانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گهوره ئهزانیت؟!

لهسهر هێڵ نییه