.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








تیمێكی پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری موسڵ، كۆرپه‌له‌یه‌ك له سكی كچێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵاندا ده‌رده‌هێنن.
را‌شد نه‌جم به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی نه‌خوشخانه‌ی نه‌ینه‌وا به رۆژنامه‌ی الصباح ى عیراقی راگه‌یاند: تیمێكی پزیشكی به سه‌رۆكایه‌تی د. موعته‌ز ئه‌لعانی له نه‌خۆشخانه‌ی خه‌نساء له شاری موسڵ، كۆرپهلهكیان له سكی منداڵێكی ته‌مه‌ن 2 ساڵ و سێ ماندا ده‌رهێنا.
وتیشی: ئه‌و منداڵه به‌هۆی ئازارێكی زۆر له ناو سكیدا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی و تیشك، توره‌كه‌یه‌ك له‌ناو بوشایی سكی منداڵه‌كه‌دا به قه‌باره‌ی 7 × 7 سم ئاشكرا كراوه، دواتر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ منداڵه‌كه كراوه‌و رێژه‌یه‌كی زۆر له كێم له‌نێوان رێخۆڵهكانی منداڵه‌كه‌دا بینراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ته‌قینی ئه‌و تورهكه ههوكردووهوه بووه له‌ناو سكیدا.
را‌شد نه‌جم وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی توره‌كه‌كه له سكی منداڵه‌كه ده‌رهێنرا، ده‌ركه‌وت كورپهلهیهكی تێدایه كه ته‌مه‌نی له 6 هه‌فته زیاتر نیه، دواتر تیمه‌كه ناوسكی منداڵه‌كه‌یان پاكژ كرده‌وه له‌و هه‌وكردن و كێمهی كه به‌هۆی ته‌قینی توركهكهوه دروست بوو.
راشیگه‌یاند: ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌ی كه له سكی ئه‌و منداڵه‌دا بووه، برا جمكه‌كه‌ی بووه، ئه‌م دیارده نامۆیه‌ش به‌هۆی دوو كه‌رتبوونی هه‌مان هێلكۆكهوه روویداوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێك له كۆرپه‌له‌كان گه‌شه‌ی له ئه‌وی تریان زیاتر بووه، ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌ی كه گه‌شه‌ی زیاتر كردووه كۆرپه‌له‌كه‌ی تری قوت داوه‌و له‌ناو بۆشایی سكیدا ماوه‌ته‌وه.
سەرچاوە/ wlat xoshnaw
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
