❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆشه‌ویستى ووشه‌یه‌كى جوان و پیرۆزه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-20 22:08:00

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

خۆشه‌ویستى ووشه‌یه‌كى جوان و پیرۆزه‌

خوشه وستى : به يه ك كه يشتنى دوو كه  له سه ر  ريكاى  زيان . ئه و به يوه نديه شا راوه يه
كه زن و بياو بيكه وه كرى ده دات .كوريك وكجيك .هه روه ها تاكو كو تاى شته كانى تر كه له خواره وه ئا ما زه يان بى كراوه.........
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018619711.jpg
خۆشه‌ویستى ووشه‌یه‌كى جوان و پیرۆزه‌ ، خۆشه‌ویستى تایبه‌ت به‌ یه‌ك شت و یه‌ك مرۆڤ نیه‌ ، خۆشه‌ویستى بۆ خاك ، بۆ هاورِىَ بۆ ئه‌ندامانى خێزان به‌ تایبه‌ت دایك و باوك ، به‌لاَم خۆشه‌ویستى نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز قه‌شه‌نگترین خۆشه‌ویستیه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى راست بێته‌ ئاراوه‌ ، ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ كاریگه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ردوكیان به‌ تایبه‌تى ئه‌وكاته‌ى له‌ یه‌كترى دوورن.
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018619712.gif
خۆشه‌ویستى ئه‌و وشه‌ ناسك و جوانه‌یه‌ كه‌ مانایه‌كى فراوان و گه‌وره‌ى هه‌یه‌ وله‌ ناخى هه‌موو مرۆڤێك په‌نگى داوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كه‌و له‌ كات و ساتى خۆیدا ده‌ریده‌برىَ چونكه‌ ده‌بێ خۆشه‌ویستى دروست ببىَ و دواتر به‌رده‌وامى پىَ بدرێت و له‌سه‌ر ئاستى هه‌ردوو ره‌گه‌ز بێت واته‌ دوولایه‌نه‌ بێت چونكه‌ خۆشه‌ویستى تاكلایه‌نه‌ هیچ ماناو ئایینده‌یه‌كى نابێـت ، مرۆڤ زۆر جار تووشى ئه‌مه‌ ده‌بێت ، به‌لاَم ده‌بێت خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌و پاك و بىَ گه‌رد بێت ، به‌داخه‌وه‌ هێشتا كۆمه‌لگه‌ى ئێمه‌ نرخى به‌م وشه‌یه‌ نه‌داوه‌ و لێى نه‌گه‌یشتووه‌ و به‌ جوانى به‌ كارى نه‌هێناوه‌ ، تا ئێستا خۆشه‌ویستى به‌ نهێنى ئه‌نجام ده‌درێت .
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018602891.gif
راسته‌ خۆشه‌ویستى جوانترین ووشه‌یه‌ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستى نه‌بوایه‌ ژیان كۆتایى ده‌هات ، زۆر جۆره‌ خۆشه‌ویستى هه‌یه‌ له‌ ژیاندا وه‌كو خۆشه‌ویستى دایك و باوك و ولاَت و هاورِىَ ، به‌لاَم ئه‌وه‌ هه‌موو به‌ لایه‌ك ، خۆشه‌ویستى رۆمانسى له‌لایه‌ك كه‌ له‌ نێوان ئافره‌ت و پیاو دروست ده‌بێت خۆشترین و جوانترین هه‌سته‌ له‌ ژیاندا ، چونكه‌ تێگه‌یشتن رێك ده‌كات له‌ نێوان دوو خۆشه‌ویست ، له‌وانه‌یه‌ خورِه‌وشتى یه‌كتر هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌ و زۆر پیاو و ئافره‌ت هه‌یه‌ یه‌كتریان خۆش ده‌وێت و زۆریانیش به‌ هۆى ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ ده‌بن به‌ هاوسه‌رى یه‌كتر ، خۆشه‌ویستى زۆر شتێكى گرنگه‌ له‌ ژیاندا به‌ تایبه‌تى له‌ نێوان گه‌نجه‌كان ، كه‌ كچێك یان كورِێك خۆشه‌ویستى ده‌كه‌ن هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ دونیا هه‌موو هى ئه‌وانه‌ ، و كه‌س ماناى هه‌ستى خۆشه‌ویستى راستى نازانىَ ته‌نها ئاشق نه‌بێت ، خۆشه‌ویستى به‌خششێكى خوداییه‌ و به‌ هه‌موو كه‌سێك نه‌دراوه‌ ، ده‌بىَ هه‌موو كه‌سێك بزانێت خۆشه‌ویستى شتێكى پیرۆزه‌ ، من به‌ خۆم هه‌موو عاشقان هان ده‌ده‌م ده‌بىَ شانازى به‌ خۆشه‌ویستى خۆیان بكه‌ن ، كه‌ كورِێك به‌ كچێك ده‌ڵێت " خۆشم ده‌وێى " ماناى به‌ڵێن و وه‌فا و په‌یمان ، ماناى ئارامى دڵ و گۆرِانى ژیانه‌ ئه‌وه‌ هه‌موو خۆشه‌ویستى رِاستیه‌ .
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018602891.gif                                     
په‌یوه‌ست بوونى مرۆڤ به‌ خۆشه‌ویستى پاڵنه‌رێكى به‌هێزى ده‌روونیه‌ له‌ قولاَیى دڵدا سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت واتا هه‌ست و سۆز ده‌بنه‌ وزه‌یه‌كى كاریگه‌ر ، مرۆڤ به‌ره‌و جیهانێك ده‌بات كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار ئاشناى بووه‌ ، به‌ برِواى من هیچ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ له‌م داوه‌ رزگارى بێت . ووشه‌ى خۆشه‌ویستى ووشه‌یه‌كى زۆر ناسكه‌ زۆرن ئه‌وانه‌ى پێناسه‌ى ئه‌م ووشه‌یه‌یان كردووه‌ هه‌رچه‌ند باسى بكه‌ین ناتوانین مافى ئه‌م وووشه‌یه‌ بده‌ین كه‌ ده‌كات خۆشه‌ویستى . به‌لاَم خۆشه‌ویستى نێوان كورِو كچ له‌ كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا بڤه‌یه‌ ، كورِ وكچ ناتوانن به‌ ئازادى ئه‌م هه‌سته‌ ده‌ربرِن ، ئومێد ده‌كه‌ین ئاستى هۆشیارى كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌م ووشه‌یه‌ به‌رزبێته‌وه‌ تاوه‌كو بتوانین مافى ئه‌م ووشه‌ ناسكه‌ بده‌ین كه‌ " خۆشه‌ویستییه‌ " .
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018602891.gif
                        وشه‌یه‌كى جوان ده‌كه‌یه‌وه‌ له‌ كۆتایى ده‌گه‌یت به‌ ووشه‌ى خۆشه‌ویستى ، كه‌ زۆر ماناى جوان و گرنگ ده‌گه‌یه‌نىَ . خۆشه‌ویستى بریتیه‌ له‌ سۆز و وه‌فا ، راستگۆیى و پاكى ، جوانى و ئه‌شق .. بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌م سیفه‌تانه‌ى له‌ خۆى ببینى ده‌توانێت بڵێت له‌ ماناى ته‌واوى خۆشه‌ویستى تێده‌گات و زۆر خۆشى ویستووه‌ ، مه‌رج نیه‌ خۆشه‌ویستى ته‌نها بۆ ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر بێـت ، خۆشه‌ویستى زۆر له‌مانه‌ گه‌وره‌تره‌ ، له‌وانه‌یه‌ خۆشه‌ویستى بۆ دایك و باوك ، خوشك و برا ، خێزانبێت ، به‌رِواى من هه‌ر كه‌سێك له‌ ماناى خۆشه‌ویستى تىَ بگات ژیانێكى به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت . با هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین له‌ ماناى خۆشه‌ویستى تىَ بگه‌ین بۆیه‌ ده‌ڵێم : ( خۆشه‌ویستى جوانترین و گه‌وره‌ترین ووشه‌یه‌ ) .
هه‌ر هۆزانڤانێك له‌ كاتى دروست كردنى شیعره‌كانى خۆیدا دێرى خۆشه‌ویستى ده‌بێته‌ بابه‌تى سه‌ره‌كى شیعره‌كه‌ى ، گه‌ر سه‌یرى موبایلى هه‌ر كه‌سێك بكه‌یت نامه‌ى خۆشه‌ویستى تێدایه‌ ئه‌گه‌ر لێى بپرسین بۆچى ؟ ده‌ڵێت : خۆشه‌ویستى لاى من گه‌وره‌یه‌ و هه‌موو شتێك ده‌گه‌یه‌نێت هیچ شتێك له‌ دونیا له‌مه‌ خۆشتر نیه‌ گه‌ر راسته‌قینه‌ بێت ، ده‌توانم خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌ و دروست شیبكه‌مه‌وه‌ بۆ عاشقان ئه‌گه‌ر ڵێى ده‌پرسى بۆچى ؟ ده‌ڵێت : ( ئاخ ) خۆزگه‌ ده‌ردى خۆشه‌ویستى وا گران نه‌بوایه‌ ، به‌لاَم به‌ داخه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌ خۆشه‌ویستى شتێكى نامۆیه‌ و به‌ ئازادى خۆى ناتوانىَ ئه‌نجامى بده‌یت بۆیه‌ داوا له‌ دایك و باوكان ده‌كه‌ین كه‌ رێگر نه‌بن له‌ به‌رده‌م خۆشه‌ویستى پاك و خۆشه‌ویستى فه‌رامۆش نه‌كرێـت .


                 خالى گرنگ بۆ هه‌موو عاشقه‌كان
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018606182.jpg
1. ئێمه‌ نه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ كه‌سێكى كامیلین , به‌لكو له‌ كاتى هه‌لبژاردنمانیش بۆ كه‌سێكى كامیل دلداده‌ى كه‌سێكى ناكامیل ده‌بین ((سام كین))

2. من باوه‌رم وایه‌ كه‌ دوو مرۆڤ له‌ دله‌وه‌ له‌ یه‌كترى ئاگادارن , و گرنگ نیه‌ كه‌ چى ده‌كه‌ن , كێنه‌ و له‌ كوىَ ژیان ده‌كه‌ن , ئه‌گه‌ر مقده‌ر بێت دوو كه‌س له‌ گه‌ل یه‌كترى ژیان بكه‌ن , هیچ سنوور و به‌ر‌به‌ستێك له‌ نیوانیان نییه‌ ….((جولیا رابرترز))

3. خۆشم ئه‌وێت ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ تۆ كىَ ى , گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كاته‌ى كه‌ تۆ له‌گه‌لمداى من كێم ؟(نه‌زانراو)

4. ژیان فێرمانى كردووه‌ كه‌ خۆشه‌ویستى له‌ رێگاى نیگا كردنه‌وه‌ نییه‌ , به‌لكو له‌ رێگاى نه‌گریانه‌.. ((ئانتنیو دو سێنت ئیگزۆپرى))

5.له‌ خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌ , كورترین رێگا زۆر درێژ ده‌بێته‌وه‌ , و له‌ درێژترین ریگا ده‌توانى هه‌تاكو مردن چاوه‌روانى بكه‌یت ((هانس نوون))

6. خۆشه‌ویستى به‌و مانایه‌ دێته‌وه‌ , ئه‌و كاته‌ى لێك دوورن و خه‌ریبى یه‌كترى ده‌كه‌ن , به‌لام له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ست به‌ گه‌رما بكه‌ى چونكه‌ له‌ دله‌وه‌ له‌ یه‌كترى نزیكن .. ((كه‌ى نودسن))

7. ئه‌گه‌ر هه‌ر جاره‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ ده‌ینیه‌ سه‌ر لێوانم , ده‌متوانى برۆم بۆ ئاسمانه‌كان و ئه‌ستێره‌كانت بۆ بێنم , به‌لام زیاتر شه‌و بىَ ئه‌ستیره‌ ده‌ماوه‌ ((نه‌زانراو))

8. باشترین و خۆشه‌ویسترین و جوانترین شته‌كان ناتوانرىَ به‌ ده‌ست بگیرێت به‌لكو ده‌بێت له‌ دلمان دا هه‌ستیان بكه‌ین .. ((هێلن كله‌ر))

9. ئه‌مه‌ دونیا نییه‌ كه‌ خۆشه‌ویستى ده‌سورێنیت, به‌لكو ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستییه‌ كه‌ سورانى ژیانى به‌ نرخ كردووه‌ ((فرانكلین پى جۆنز))

10. ئه‌گه‌ر ماناى خۆشه‌ه‌ویستى ده‌زانین , هه‌مووى له‌به‌ر تۆیه‌ ..((هرمان هسه‌))
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018602891.gif           
خۆسه‌ویستی ته‌نها یاریه‌که‌ که‌له‌یه‌ك کاتدا هه‌ردووکیان ده‌یبه‌نه‌وه‌ یاخوود ده‌یدۆرێنن.

* هاورییه‌تی په‌ره‌ بسه‌نێت ده‌بێته‌ خۆسه‌ویستی ، به‌ڵام هیچ کاتێك خۆشه‌ویستی ناگه‌ریته‌وه‌ بۆ هاورێیه‌تی.

* خۆسه‌ویستی مه‌له‌کردنه‌ له‌ که‌نارداو ، عاشق بوون خنکاندنه‌ له‌ قووڵاییه‌کاندا
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018602891.gif         
خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌ : ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ت خۆش بوێت كه‌ بتوانىَ ره‌شبینت بكا له‌ ژیان .. 

ئیهمال .. خۆشه‌ویستى ده‌كوژێ ... و له‌ بیرچوون ده‌یكوژێ

خۆشه‌ویستى كه‌س ناكوژێ ... به‌لكو له‌ نێوان ژیان و مردن دا هه‌لى ده‌واسێ و ده‌یهێلێته‌وه‌ ..

خۆشه‌ویستى .. ده‌سه‌لاته‌ ... بۆیه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ى یاساكانه‌ ..

تۆ دلى خۆت ناناسیت تا جارێك له‌ خۆشه‌ویستى شكست نه‌هێنىَ

خۆشه‌ویستى وه‌ك مانگ وایه‌ .. دوو رووى هه‌یه‌ : غیره‌ رووه‌ تاریكه‌كه‌یه‌تى

خۆشه‌ویستى زۆر ئێش و ئازار له‌ ناو ده‌بات ,,,, چونكه‌ له‌ هه‌موو ئێش و ئازاره‌كان گه‌وره‌تره‌

كه‌ خۆشت ویست ... سودفه‌یه‌ ، كه‌ به‌رده‌وام بیت ,, ئه‌وا ئیراده‌ى خۆته‌

كرده‌وه‌كان ده‌نگیان له‌ قسه‌ به‌رزتره‌ ,, ته‌نها له‌ قسه‌ى خۆشه‌ویستى نه‌بێت

ژیان وه‌ك خۆشه‌ویستى وایه‌ كه‌ هیچ حیكمه‌تێكى تیا نیه‌

خۆشه‌ویستى واده‌كات كه‌ زه‌مان بروات و زه‌مانیش وله‌ خۆشه‌ویستى ده‌كات كه‌ بروات

خۆشه‌ویستى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ شتێكدا وون بیت ، مردنیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شتێك له‌تۆ وون بكات

خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌ ... ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دواى له‌ده‌ستچوونى هه‌ستى پێ ده‌كه‌یت

ئه‌وانه‌ى خۆشه‌ویستییان زۆر به‌ هێز بووه‌ ، له‌یه‌كه‌م نیگاوه‌ خۆشیان نه‌ویستووه‌

خۆشه‌ویستى مرۆڤى ئاسایی ده‌كات به‌  شاعر ،  شاعر ده‌كات به‌ شێت ،

دلسۆزى له‌ خۆشه‌ویستى ته‌نها ته‌مبه‌لییه‌ له‌ سه‌یركردنى مرۆڤێكى دیكه‌

كه‌سی خۆشه‌ویست ... برسی نابێت ، و كه‌سی برسیش خۆشه‌ویستى ناكات

ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ خۆشه‌ویستى ده‌كات باوه‌ر به‌ هه‌موو شتێك ده‌كات یانیش باوه‌ر به‌ هیچ ناكات

خۆشه‌ویستى .. كوێر نیه‌ ، به‌لام تووشی ( دوور بینى ) بووه‌ ، چونكه‌ به‌ هه‌ڵه‌كانى خۆى نازانێت كاتێك دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌

یه‌كه‌م یارى كه‌ دوو كه‌س به‌شدارى تیاده‌كه‌ن و دوو كه‌س  له‌ هه‌مان كاتدا یان ده‌به‌نه‌وه‌ ، یانیش ده‌دۆرێن ... خۆشه‌ویستییه‌

خۆشه‌ویستى وه‌ك جه‌نگ وایه‌ ... به‌ ئاسانى هه‌لى ده‌كه‌یت ، به‌لام زۆر زه‌حمه‌ته‌ دابمركێته‌وه‌

به‌ خۆشه‌ویشتى عاقل نابین .. به‌ عه‌قلیش خۆشه‌ویستى ناكه‌ین

به‌ دل خۆشمان ده‌وىَ ، به‌ عه‌قل رقمان لێیه‌ ، به‌ هه‌ردووكیان شێت ده‌بین

سه‌ره‌تاى خۆشه‌ویستى .. كۆتایی عه‌قله‌

تۆى خۆشه‌ویستى به‌ هێواشى گه‌شه‌ ده‌كات ,, به‌لام به‌ره‌كه‌ى زۆر به‌ خێراییه‌

رۆحى خۆشه‌ویست ... له‌ جه‌سته‌ى ئه‌و كه‌سه‌دایه‌ كه‌ خۆشی ده‌وێ

خۆشه‌ویستی كه‌سێكمان بۆ جوانییه‌كه‌ى خۆشه‌ویستى نیه‌ ، به‌لام ئه‌و كاته‌ى كه‌ خۆشمان بوىَ سه‌ره‌راى كه‌مو كورتیه‌كانى ...ئه‌وكات به‌بێ

هه‌موو گومانێكه‌وه‌ ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستییه‌

ئه‌و كاته‌ى خۆشه‌ویستیمان ده‌وىَ نایه‌ت ، ئه‌و كاته‌ى نامانه‌وىَ دێ

له‌ رێگاماندا بۆ دل ... پێویسته‌ به‌ ده‌رگاى لێوه‌كاندا تێپه‌ر بین

له‌ خۆشه‌ویستى و له‌ شه‌ودا ... خه‌لك تووشى كوێرى ده‌بن به‌رامبه‌ر ره‌نگه‌كان

له‌وانه‌یه‌ خۆشه‌ویستى به‌ وشه‌یه‌ك له‌دایك ببێت ، به‌لام هه‌رگیز به‌ ووشه‌یه‌ك نامرێت

ئه‌و شته‌ى ئازارمان ده‌دات خۆشه‌ویستى نییه‌ ، به‌لكو ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ خۆشمان ده‌وێت .
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018602891.gif
ئا:ماركؤ
له‌گه‌ل رێزو سلاوو خۆشه‌ویستی خۆم بۆ هه‌مووتان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن marko zangana (2011-04-03 20:20:50)

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-21 11:45:39

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: خۆشه‌ویستى ووشه‌یه‌كى جوان و پیرۆزه‌

ده‌ست خۆش کاکه‌ مارکۆ بابه‌تێکی جوانه‌ به‌ هیوای به‌رده‌وامیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-03 20:22:23

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: خۆشه‌ویستى ووشه‌یه‌كى جوان و پیرۆزه‌

soz سوزه كيان  سوباس  بو به يامه كه  ت  هاوريم 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-04-03 20:51:30

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

Re: خۆشه‌ویستى ووشه‌یه‌كى جوان و پیرۆزه‌

dast xosh xalo gyan , bzhyt

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-04-03 22:20:44

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: خۆشه‌ویستى ووشه‌یه‌كى جوان و پیرۆزه‌

suaam سوباس هاوريم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-04-04 15:22:15

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: خۆشه‌ویستى ووشه‌یه‌كى جوان و پیرۆزه‌

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ مارکۆ بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت به‌ڕێز

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-04-07 18:58:08

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: خۆشه‌ویستى ووشه‌یه‌كى جوان و پیرۆزه‌

په‌یوه‌ست بوونى مرۆڤ به‌ خۆشه‌ویستى پاڵنه‌رێكى به‌هێزى ده‌روونیه‌ له‌ قولاَیى دڵدا سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت واتا هه‌ست و سۆز ده‌بنه‌ وزه‌یه‌كى كاریگه‌ر

8 ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک مارکۆ
به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆر جوانت ئاماده‌ کردوه‌،
ده‌ستت خۆش بێت به‌هیوای ئه‌وه‌ی ژیانت پڕ بێت له‌ خۆشه‌ویستی..
سه‌رکه‌وتوو بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-04-08 21:04:09

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: خۆشه‌ویستى ووشه‌یه‌كى جوان و پیرۆزه‌



زۆر سوپاس هاوڕێیانی  خۆشه‌وسیتم

tina
★SoZi★

زۆرخۆشحاڵبووم که‌بابه ته كه‌تان به‌سه‌رکردوه‌ته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net