❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕیاڵ مه‌درید 4-0 تۆتنهام : لۆس بلانکۆس میوانه‌ ئینگلیزییه‌که‌ی تێکشکاند و هانده‌رانی ئاشتکرده‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-06 13:26:04

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPSafari

ڕیاڵ مه‌درید 4-0 تۆتنهام : لۆس بلانکۆس میوانه‌ ئینگلیزییه‌که‌ی تێکشکاند و هانده‌رانی ئاشتکرده‌وه‌

ڕیاڵ مه‌درید 4-0 تۆتنهام : لۆس بلانکۆس میوانه‌ ئینگلیزییه‌که‌ی تێکشکاند و هانده‌رانی ئاشتکرده‌وه‌

له‌ یاری دووه‌می ئه‌مشه‌وی قۆناغی چاره‌گی کۆتایی خولی پاڵه‌وانه‌کاندا  له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید   تۆتنهام هۆتسپێرز ، له‌و یارییه‌ی پێشبینی ده‌کرا  هه‌ردوولا ئاستێکی به‌رز پێشکه‌شبکه‌ن . ڕیاڵ مه‌درید هیچ ده‌رفه‌تێکی نه‌دا و به‌ ئاستێکی قه‌شه‌نگ میوانه‌ ئینگلیزییه‌که‌ی تێکشکاند .. ڕیاڵ دوای دۆڕانی به‌ سپۆرتینگ خیخۆن له‌م هه‌فته‌یدا هیواکانی بۆ به‌ده‌ست هێنانی لالیگا لاوازتربوو  بۆیه‌ پیویستی به‌م بردنه‌وه‌یه‌ بوو بۆ ساڕیژکردنی برینه‌که‌ی و نزیکبوونه‌وه‌ له‌ قۆناغی داهاتوو ، له‌ به‌رامبه‌ردا تۆتنهام هه‌وڵی ده‌دا به‌ ئه‌نجامێکی باش بێرنابیۆ جێبهێڵێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ناو یاریگای خۆیان بتوانن شکستیان پێبهێنن و بگه‌نه‌ قۆناغی پێش کۆتا . به‌ڵام به‌ درێژایی 90 خوله‌کی یارییه‌که‌ لۆس بلانکۆس بچوکترین ده‌رفه‌تی نه‌دا و خوله‌ک دوای خوله‌ک به‌هێزتر ده‌بینرا  وهێرشه‌کانی چڕتر ده‌کرده‌وه‌ .
هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ڕیاڵ کۆنترۆلی یارییه‌که‌ی کرد و باشتر ده‌بینرا تاوه‌کو هه‌رزوو ئیمانوێل ئه‌دیبایۆری تۆگۆلی به‌ لێدانێکی سه‌ر گۆڵی یه‌که‌می له‌ خوله‌کی 5  تۆمارکرد . پاشان له‌ خوله‌کی 15 دا پیته‌ر کراوچ دووه‌م کارتی زه‌ردی له‌ یارییه‌که‌ وه‌رگرت و ئه‌مه‌ش ئه‌رکی تۆتنهامی هێنده‌ی تر زه‌حمه‌ت  کرد به‌ڵام نیوه‌ی یه‌که‌م هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ به‌کۆتاهات . ڕیاڵ باش ده‌یزانی گۆڵێک دادی نادات و پێویستی به‌ گۆڵی زیاتره‌ بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی یارییه‌که‌ ، تاوه‌کو له‌ خوله‌کی 57 ئه‌دیبایۆر گه‌ڕایه‌وه‌ و به‌ لێدانێکی سه‌ری تر دووه‌مینیشی هێنا و بۆ هه‌موولایه‌کی سه‌لماند ڕیاڵ هه‌ڵه‌ی نه‌کردووه‌ له‌ هێنانی بۆ یانه‌که‌ . پاشان هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌ تۆتنهام نه‌بینرا و له‌ به‌رامبه‌ردا مێره‌نگی به‌رده‌وام بوون له‌ هێرشکردن تاوه‌کو ئه‌نخیل دی ماریا له‌ گۆڵێکی زۆر جوان و لێدانێکی موشه‌کیدا سێهه‌مینی له‌ 72 تۆمارکرد . دوای دڵنیابوون له‌ سه‌رکه‌وتن خۆزێ مۆرینهۆ به‌شداری به‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ لاسانا دیارا و گۆنزالۆ هیگواین و ڕیکاردۆ کاکا کرد . کاکا به‌شداری له‌م سه‌رکه‌وتنه‌ کرد کاتێک تۆپێکی جوانی هاویشته‌ سه‌ر قاچی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئه‌ویش سه‌رکه‌وتووانه‌ چواره‌م گۆڵی یانه‌که‌یی و پێنجه‌می خۆی له‌ خولی پاڵه‌وانه‌کان تۆمارکرد . به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ش ڕیاڵ تاڕاده‌یه‌کی زۆر گه‌یشتنی به‌ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌رکرد.


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020960881.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020960882.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020960883.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020960883.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020962793.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020962212.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020962213.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020962791.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020962792.jpg

yariga

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن كــاكــا (2011-04-06 13:29:05)

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net