❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌نته‌ر 2-5 شاڵکه‌ : شاڵکه‌ پێشبینیه‌کانی شه‌رمه‌زار کرد و سان سیرۆ و ئیتاڵیای هه‌ژاند

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-06 13:33:56

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPSafari

ئه‌نته‌ر 2-5 شاڵکه‌ : شاڵکه‌ پێشبینیه‌کانی شه‌رمه‌زار کرد و سان سیرۆ و ئیتاڵیای هه‌ژاند

ئه‌نته‌ر 2-5 شاڵکه‌ : شاڵکه‌ پێشبینیه‌کانی شه‌رمه‌زار کرد و سان سیرۆ و ئیتاڵیای هه‌ژاند

له‌ یه‌کێک له‌ چاوه‌ڕواننه‌کراوترین ئه‌نجامه‌کاندا که‌ خولی پاڵه‌وانه‌کان به‌خۆیه‌وه‌ بینیبێت ، یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو له‌ ناو یاریگای خۆی به‌ ئاماده‌بوونی 75 هه‌زار هانده‌ر توشی شکستێکی گه‌وره‌یی و مێژویی هات کاتێک به‌ ئه‌نجامی 5-2 دۆڕا به‌ یانه‌ی شاڵکه‌ی ئه‌ڵمانی ئه‌مه‌ش له‌ میانه‌ی یه‌که‌م شه‌وی قۆناغی چاره‌گی کۆتایی خولی پاڵه‌وانه‌کان .. زۆرێک پێیان وابوو ئه‌نته‌رمیلان به‌ختێکی باشی هه‌بووه‌ ڕوبه‌ڕووی شاڵکه‌ بووه‌ته‌وه‌ چونکه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ یانه‌کانی تر به‌ ئاسانترینیان ناوده‌برا به‌ڵام شاڵکه‌ وه‌ڵامێکی باشی گشت ئه‌و پێشبینیانه‌ی دایه‌وه‌ .. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌نته‌ری خاوه‌ن یاریگا له‌ یه‌کێک له‌ خێراترین گۆڵه‌کانی خولی پاڵه‌وانه‌کاندا له‌ خوله‌کی یه‌ک به‌ گۆڵێک پێشکه‌وت کاتێک گۆڵپارێزی شاڵکه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که‌ی خۆی و به‌ لێدانێکی سه‌ر تۆپه‌که‌ی  به‌ به‌رزی دوورخسته‌وه‌ ، دییان ستانکۆڤیجیش که‌ به‌ لێدانه‌ به‌هێزه‌کانی ناسراوه‌  هه‌ر له‌ به‌رزییه‌وه‌ و له‌ دووری زیاتر له‌ 40 مه‌تر تۆپه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی گۆڵی شاڵکه‌ کرد و ڕاسته‌وخۆ چووه‌ گۆڵ.. ئه‌م گۆڵه‌ نه‌بووه‌ هۆی له‌ده‌ستدانی ئومێد له‌لایه‌ن شاڵکه‌وه‌  و  جوێل ماتیب له‌ خوله‌کی 17 ئه‌نجامه‌که‌ی یه‌کسانکرده‌وه‌ .
ئه‌نته‌ر جارێکی تر به‌ گۆڵێک پێشکه‌وت کاتێک دیێگۆ میلیتۆ له‌ پاسێکی جوانی کامبیاسۆی هاو وڵاتی خۆی له‌ خوله‌کی 34 گۆڵی دوووه‌می تۆمارکرد به‌ڵام ئیدۆ به‌ هه‌وڵێکی تاکه‌که‌سی جوان له‌ خوله‌کی 40 دا دووه‌م گۆڵی هێنایه‌وه‌  ونیوه‌ی یه‌که‌می به‌ به‌رامبه‌ربوون به‌ سودی یانه‌که‌ی به‌کۆتاهێنا . له‌ کاتێکدا چاوه‌ڕوان ده‌کرا له‌ نیوه‌ی دووه‌م ئه‌نته‌ر باشتر ببینرێت و یارییه‌که‌ کۆنترۆل بکات ، شاڵکه‌ سێهه‌مینی له‌ ڕێگای ئه‌ستێره‌ی ئیسپانی ناودار ڕاول گۆنزالیز تۆمارکرد له‌ خوله‌کی 53 و و دوای ته‌نیا 4 خوله‌ک ئه‌ندریه‌ ڕانۆکیا له‌ خوله‌کی 57 به‌ هه‌ڵه‌ گۆڵێکی له‌ خۆیان تۆمارکرد . شاڵکه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ وازی نه‌هێنا و ئیدۆ گه‌ڕایه‌وه‌ و به‌ لێدانێکی جوان له‌ خوله‌کی 75 پێنجه‌م گۆڵی تۆمارکرد و یانه‌که‌ی له‌ گه‌یشتن به‌ قۆناغی داهاتوو نزیککرده‌وه‌.
ئه‌م دۆڕانه‌ چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌نته‌ر به‌ دۆڕانی به‌رامبه‌ر ئه‌یسی میلان له‌ خولی ئیتاڵی چانسی به‌ده‌ست هێنانی خولی ناوخۆی لاوازتر بوو ، وه‌ ئه‌مشه‌ویش گه‌یشتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولی پاڵه‌وانه‌کانیش زۆر ئه‌سته‌م بوو.

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020966721.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020966752.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020966753.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020967843.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020967791.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020967832.jpg

yaryga

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net