❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆنێتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بۆن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-07 12:56:25

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

چۆنێتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بۆن

گه‌نجان گرنگیه‌كی‌ زۆر به‌بۆنی‌ خۆش‌و خۆڕازاندنه‌وه‌ ده‌ده‌ن، به‌بێ‌ گوێدانه‌ نرخی‌ گرانی‌ بۆن به‌هه‌ر چه‌ندێك بێت ده‌یكڕن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌شخه‌‌و سه‌رنج ڕاكێش ده‌ركه‌ن.
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13021807681.jpg

شاره‌زایانی‌ بۆن چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ بۆنێ شیاو پێشكه‌شده‌كه‌ن:

به‌ته‌نها بۆنكردنی‌ بۆن له‌شووشه‌كه‌ی‌ به‌س نیه‌، به‌لاَم به‌تاقیكردنه‌وه‌ی‌ كه‌مێك له‌‌و بۆنه‌ له‌سه‌ر پێست ‌و مانه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ ده‌ خوله‌ك ئه‌وكات له‌بۆنه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی‌ ده‌زانیت.

باشترین شوێنیش بۆ تاقیكردنه‌وه‌‌و هه‌ڵبژاردنی‌ بۆن سه‌ر‌و له‌پی‌ ده‌سته‌ له‌سه‌ر ده‌ماری‌ پێوانه‌ی‌ ژماره‌ی‌ لێدانی‌ دڵ.

پێویسته‌ له‌چوار جۆر بۆن زیاتر له‌یه‌ك كاتدا تاقینه‌كرێته‌وه‌ .

ئه‌گه‌ر بۆنێكت به‌دڵبوو كه‌هاوڕێكه‌ت دابووی‌ له‌خۆی‌، مانای‌ ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌و بۆنه‌ش به‌تۆوه‌ هه‌مان بۆن بێت، چونكه‌ بۆنه‌كان له‌گه‌ڵ جۆری‌ پێسته‌كاندا كارلێك ده‌كات‌و له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی‌ دیكه‌ جیاوازه‌.

ئه‌وانه‌ی‌ خاوه‌ن پێستی‌ چه‌ورن ده‌بێت جۆره‌ بۆنێك به‌كار بهێنن كه‌ تیژ‌و به‌هێز بێت، به‌لاَم ئه‌وانه‌ی‌ پێستیان وشكه‌ ده‌بێت جۆری‌ بۆنه‌كه‌یان ناسك‌و سوك بێت چونكه‌ ئه‌وانه‌ی‌ پێسیان وشكه‌ ئه‌و زه‌یته‌ی‌ له‌ناوبۆنه‌كه‌دا هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا پێستی‌ هه‌ڵیده‌مژێت‌و زوو بۆنه‌كه‌ی‌ ده‌ڕوات، به‌لاَم ئه‌وانه‌ی‌ پێستیان چه‌وره‌ بۆنه‌كه‌یان زیاتر پێوه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

بۆنه‌ ناسك‌و سوكه‌كانی‌ وه‌ك گوڵ‌و میوه‌ شیاوه‌ بۆ وه‌رزی‌ هاوین، به‌لاَم ئه‌و بۆنانه‌ی‌ قورسن‌و پێكهاتوون له‌زه‌یتی‌ بۆنی‌ شیاوه‌ بۆ وه‌رزی‌ زستان‌و زویندوێتی‌‌و گه‌رمی‌ ده‌به‌خشێت.
بێگومان ده‌بێت ڕه‌چاوی‌ كات‌و چۆنێتی‌ بۆن بكرێت، له‌كاتی‌ به‌یانیاندا بۆنی‌ كه‌م كهول‌و گوڵ شیاوه‌‌و بۆنی‌ به‌هێزیش بۆ ئێواران ده‌بێت.

ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆنه‌ی‌ ده‌یخوازیت‌و شیاوه‌ بۆت ده‌ستت نه‌كه‌وت ‌و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر كه‌سێتی‌‌و حه‌زت هه‌بێت‌و ئاسوده‌ت بكات، ئه‌وا خۆت ناچار مه‌كه‌ بۆنێكی‌ دیكه‌ هه‌ڵبژێریت كه‌واته‌ به‌رده‌وام به‌ له‌بۆنه‌ شیاوه‌كه‌ی‌ خۆت كه‌ده‌یخوازیت.

پێویسته‌ بۆن له‌نزیكی‌ چێشتخانه‌‌و ده‌ستشۆر‌و ناوگه‌رماودا دانه‌نرێت ‌و تێكه‌لاَو به‌بۆنه‌ ناخۆشه‌كانی‌ دیكه‌ بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌ر پاراستن‌و مانه‌وه‌ی‌ بۆنه‌ تایبه‌تیه‌خۆشه‌كه‌ی‌ خۆی‌.




سه‌رچاوه‌ : ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌خۆ (NNA)

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-07 13:40:11

bahoz
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-05-04
په‌یامه‌كان: 377
WindowsXPFirefox

Re: چۆنێتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بۆن

ده‌ست خۆش

من جۆره‌ بۆنێکم هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ خۆشه‌

بۆن کرێمی لێ دێت

نایده‌م به‌ که‌ستان

Kurdzhin
ویســــــــــــتم ژیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم
چۆنـــــــــــــــم بوێ وا خۆم بژیێنم
که‌چی ژیان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تـــــــاندم
چۆنی ویســــــــــــت ئاوای ژیاندم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-07 13:46:40

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: چۆنێتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بۆن

ههه سوباس به صاقه بيشكه شى خؤت بيت خؤشترمان هه يه سوباس بؤ به يامه كه ت ده ستى تؤش خؤشبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-04-07 15:09:42

zhiyan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-11
دواترین سه‌ردان: 2012-12-12
په‌یامه‌كان: 152
WindowsXPMSIE7

Re: چۆنێتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بۆن

dastakant xosh  gula gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-04-10 13:41:52

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: چۆنێتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بۆن

زؤر سوباس ده ستى تؤش خؤشبيت خوشكه ئازيزه كه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net