❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پڕۆگرامی ناوی منداڵانی کورد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-06 08:36:09

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

پڕۆگرامی ناوی منداڵانی کورد

..سڵاو هاوڕێیان..

پرۆگرامێکی جوان و خنجیلانه‌م بۆ ئامادەکردون ئه‌ویش پرۆگرامێکی تایبه‌ته‌ به‌ ناوی منداڵان واتا ناوی کچان و کوڕان... ئه‌توانیت له‌ ڕێگای ئه‌م پرۆگرامه‌وه‌ خۆشترین و نوێترین ناو بۆ مناڵه‌ ساواکانتان ده‌ست نیشان بکه‌ن و هه‌ڵی بژێرن دیاره‌ کاتێک مناڵێک دێته‌ ئه‌م دونیایه‌ و ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر و کۆمه‌ڵگای ئێستامان ناوه‌که‌ی بگونجێت ،

چۆنیه‌تی به‌کار هێنانی پرۆگرام:

دوای ئه‌وه‌ی داتبه‌زاند پرۆگرامه‌که‌ پێچاوه‌ته‌وه‌، له‌کاتی دامه‌زراندن دا زانیاریه‌کان به‌زمانی کوردی ده‌خوێنیته‌وه‌ ...
دوای دامه‌زراند ده‌چیته‌ ئه‌و شوێنه‌ی که‌ پۆگرامه‌که‌ت لێی دامه‌زراندووه‌ ئینجا ده‌بڵ کلیکی له‌سه‌ر ده‌که‌یت دواتر ده‌چیته‌ ناو پڕۆگرامه‌که‌وه‌ ئینجا ده‌بینیت له‌ دیزانێکی خنجیلانه‌دا (منداڵانه‌) ناوی کچان و کوڕان جیا کراوه‌ته‌وه‌ کاتێک کلیک له‌سه‌ر یه‌کێک له‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌ ده‌که‌یت ده‌بینیت به‌ پێی پیتی کورد ناوه‌کان ڕیزکراون واتا (ئـ + بـ + تــ +...هتد ) ئینجا دوای کلیک کردن له‌سه‌ر پیتێک ده‌بینیت چه‌نده‌ها ناوت له‌م پیته‌ دێته‌ به‌ر ده‌ست... به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌توانیت له‌ ناو پرۆگرامه‌ زۆر به‌ ئاسانی کاری خۆت بکه‌یت و ناوه‌کان ده‌ست نیشان بکه‌یت...

پێویستی کارکردن :
ئه‌م پرۆگرامه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی کیبۆردی عه‌ره‌بی به‌کارده‌هێندرێت واتا پێویسته‌ کیبۆردی عه‌ره‌بی چالاک بێت و فۆنته‌کانی Ali-K یت هه‌بێت ئه‌گینا به‌ ئاسانی ناتوانیت ناوه‌کان بخوێنیته‌وه‌.


قەبارەى فایل: 37.21 MB
پڕۆگرام ئاماده‌ کراوه‌ له‌لایه‌ن: REKAR

بۆ دابەزاندن

کلیک بکە

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن چۆڤین (2011-04-11 12:35:54)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-09 12:19:51

hardi985
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-28
دواترین سه‌ردان: 2012-11-21
په‌یامه‌كان: 25
WindowsMSIE7

Re: پڕۆگرامی ناوی منداڵانی کورد

دةستةكانت خؤشبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-10 17:27:06

REKAR.S.A
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2011-04-11
په‌یامه‌كان: 8
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: پڕۆگرامی ناوی منداڵانی کورد

سڵاو بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران...
به‌ڕێزان وه‌ک ئاشکرایه‌ ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژگاره‌ باسی لێوه‌ ده‌کرێت پاراستنی مافه‌، بۆ نمونه‌ ئێوه‌ له‌م یانه‌ی خۆتان دا
بانه‌رێکتان دروست کردووه‌ و ده‌سکاری چه‌ند ڕه‌نگێکتان کردووه‌ هی ستایڵه‌که‌تان له‌خواره‌وه‌ مافتان به‌خۆتان داوه‌،
به‌ڵام له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ زۆر به‌ ئاشکرا مافی خه‌ڵک ده‌خورێت لێره‌ بۆنمونه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ناوی خاوه‌ن پڕۆگرام سڕاوه‌ته‌وه‌
نازانم به‌ چ حه‌قێک به‌ڕێوه‌به‌ران ڕێگه‌یان به‌وه‌ داوه‌ پێویسته‌ لێپرسینه‌وه‌ و به‌دواداچوون بکرێت بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه‌،
من وه‌ک خاوه‌نی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌مافی خۆمی ئه‌زانم داوای مافی خۆم بکه‌م بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌ک چۆن له‌م ماڵپه‌ره‌


بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ئێوه‌ش به‌م جۆره‌ی لێ بکه‌ن، ئه‌گه‌ریش نا ئه‌م بابه‌ته‌ بسڕنه‌وه‌.

له‌هه‌مان کاتدا ئێوه‌ تاکه‌ ماڵپه‌ر نین ئه‌م مافه‌تان پێشێل کردووه‌ فه‌رموو له‌ گۆگڵ  ئه‌م پێشێلکاریه‌ ببینن

له‌گه‌ڵ ڕێزمدا........

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن REKAR.S.A (2011-04-10 20:29:34)

Kurdzhin
ســــه‌یره‌ مــــــــرۆڤ چـــــــــــۆن فریای ڕق لێبونه‌وه‌ ده‌کــــــه‌وێت
که‌چی هه‌موو ته‌مه‌ن کۆ بکه‌یته‌وه‌ به‌شی خۆشه‌ویستی ناکات

(ڕێکار)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-04-10 18:23:09

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsOpera

Re: پڕۆگرامی ناوی منداڵانی کورد

بەڕێز  REKAR.S.A  سەرەتا هەوڵ بدە بۆ جارێکی تر کە گفت و گۆیەک ئەکەیت یا گلەییەک ئەکەیت بە شێوەیەکی جوان گفت و گۆ بکە !!! تۆ  گلەیی لە بەڕێوەبەرایەتی ئەکەیت ؟؟
تۆ کاتێک ئه‌توانیت گله‌یی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بکه‌یت که‌ یه‌کێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌ڕێزتانی لێره‌ دانابێت، بۆیه‌ پێشنیار ئه‌که‌م سه‌یرێکی ژێر ناوی ئه‌ندام بکه‌ بزانه‌ پله‌ی چی‌یه‌ !!!
یانه‌ی کوردژین به‌رپرسیار نی‌یه‌ له‌ بابه‌تی ئه‌ندامان ، گه‌ر به‌ڕێزتان هاتیت و ئه‌و ئه‌ندامه‌ت ئاگادار کرده‌وه‌ که ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی دروستی بابه‌ت بدات و گوێ‌ی نه‌دا به‌ په‌یامی به‌ڕێزتان ئه‌وکات ئێمه‌ پێویسته‌ ئاگادار بکه‌یته‌وه‌ تاوه‌کو مافه‌که‌ت بۆ بگێڕینه‌وه‌. به‌ڵام به‌مه‌رجێک بابه‌ت هی به‌ڕێزتان بێت.
ئێستا لێره‌دا ئه‌توانیت ئاگاداریەک بۆ ئەو ئەندامە بنووسیت کە ئاماژە بە سەرچاوەی ڕاستەقینەی بابەتەکە بدات ، ئەو ئەندامەش دیارە بابەتەکەی لەو سەرچاوەیەوە وەرگرتوە بۆیە ناوی ئەوەی نووسیوە ، ئەوەی بەلای بەڕێوەبەرایەتیەوە گرنگە ئەوەیە ئەندام ئاماژە بە سەرچاوەی بابەتەکە بدات ، ئەندام خۆی بەرپرسیارە بەرامبەر هەڵەکردن لە سەرچاوەی بابەتەکەیدا نەک بەڕێوەبەرایەتی ، له‌ یانه‌ی کوردژین‌دا.

یه‌کێک له‌ خاڵه‌کانی یاسای کوردژین‌دا هاتووه‌ :

9_ له‌ کاتی گواستنه‌وه‌ی بابه‌ت له‌ یانه‌ی کوردژینه‌وه‌ بۆ یانه‌و ماڵپه‌ڕه‌کانی تر پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌ ناوی یانه‌ی کوردژین بدرێت هه‌روه‌ها له‌ کاتی نوسینی بابه‌تێک یا دانانی پرۆگرامێک له‌یانه‌ی کوردژین له‌ لایه‌ن ئه‌ندامه‌وه‌ پێویسته‌ ئاماژه به‌سه‌رجاوه‌که‌ی‌ بدات.

ئێمه‌ له‌ یاساکانماندا ئاماژه‌مان پێداوه‌ که‌ ئه‌ندام ئه‌بێت ئاماژه‌ به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت بدات ، له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ به‌سه‌رچاوه‌یه‌ک دراوه‌ به‌ڕێزتان ئه‌ڵێن مافم خوراوه، به‌ڵام ئایا پێش ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان ئه‌م بابه‌ته‌ بنوسن ئێمه‌ چۆن بزانین ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌ڵه‌یه‌ ؟؟؟؟

بۆ نمونه‌ ئێوه‌ له‌م یانه‌ی خۆتان دا
بانه‌رێکتان دروست کردووه‌ و ده‌سکاری چه‌ند ڕه‌نگێکتان کردووه‌ هی ستایڵه‌که‌تان له‌خواره‌وه‌ مافتان به‌خۆتان داوه‌،

دیارە لەبەرچاوی کەسێکی وەک تۆ بانەرێک و داسکاری چەند ڕەنگێک !!! کارێکی سووکە ؟؟؟
هەوڵ بدە  چۆن باس لە گەورەیی و مەزنی بابەتەکەی خۆت ئەکەیت ، بەو شێوەیەش کاری خەڵکی ترت لا سووک نەبێت .

له‌هه‌مان کاتدا ئێوه‌ تاکه‌ ماڵپه‌ر نین ئه‌م مافه‌تان پێشێل کردووه

ببورە ئێرە ماڵپەڕ نیە یانەیە برای بەڕێزم . سێرچێکی گوگڵ بکه‌ و ئه‌توانیت زانیاری له‌سه‌ر forum وه‌ربگریت که‌ کارکردن له‌ forum چۆنه.



هیوادارم کاک چۆڤین  دەسکاری بابەتەکەی بکات و کاری پێویستی بۆ بکات .

لەگەڵ ڕێزم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-04-11 07:17:43

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: پڕۆگرامی ناوی منداڵانی کورد

سه‌ره‌تا سڵاو ،
پێش هه‌موو شتێک سوپاسی کاکه‌ هێمن زانکۆ ده‌که‌م بۆ ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی ، وه‌کو ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان له‌ په‌یامه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی پێ داوه‌ :

به‌ڕێز ♫ Hemn Zanko ♫ نووسی:

ئەو ئەندامەش دیارە بابەتەکەی لەو سەرچاوەیەوە وەرگرتوە بۆیە ناوی ئەوەی نووسیوە

به‌ڕێز REKAR ، ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بزانیت که‌ که‌سانێکی وه‌کو تۆ هه‌ن به‌م جۆره‌ ناوی یانه‌ و ماڵپه‌ره‌کان پیس ئه‌که‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌م جۆره‌ ڕێگانه‌ ناتوانن ناوی یانه‌ و ماڵپه‌ره‌کان پیس بکه‌ن ، بۆ ئاگاداریت من زانیاری ته‌واوم وه‌رگرت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌ڕێزتان که‌ پێشتر له‌ ماڵپه‌ری وێب فۆر (مه‌به‌ست ماڵپه‌ری کۆنی وێب فۆر کورد که‌ ئێستا ماڵپه‌ره‌که‌ و دیزاین و گۆڕانکارییان تیا کردووه‌) ، له‌وێدا بڵاوکراببوه‌وه‌! (بۆ دڵنیا بوونیش ئه‌توانیت په‌یوه‌ندی به‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی وێب فۆر کورد بکه‌یت) ،
منیش له‌ ماڵپه‌ری وێب فۆر کورد وه‌رمگرتووه‌ بۆیه ئاماژه‌م به‌ هه‌مان ماڵپه‌ر داوه‌ وه‌کو سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌که‌ ،
هیوادارم که‌ زۆر ڕوون بێت لات و ئه‌ندامانیش ئه‌م ڕاستیه‌ بزانن ،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-04-11 08:39:14

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsSafari

Re: پڕۆگرامی ناوی منداڵانی کورد

سڵاو ،
ده‌ستت خۆش كاكه‌ چۆڤین ،
كاكه‌ ڕێكار من له‌گه‌ڵ به‌شێكی قسه‌كانتدام ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ران تاوان بار بكه‌یت ئه‌وان چی بڵێن ؟ ، من دڵنییام ئه‌م پرۆگرامه‌ هی به‌ڕێزتانه‌  ،، ده‌توانن سه‌یری ئه‌و به‌سته‌ره‌ بكه‌ن كه‌ لێ ی داده‌گرن ،

File name: Programi Nawe Mndalani Kurdd.exe
File description: Programi Nawe Mndalani Kurd (By REKAR)
File size: 37.21 MB

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Xalat Halabjey (2011-04-11 08:44:25)

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-04-11 08:39:16

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: پڕۆگرامی ناوی منداڵانی کورد

دةستت خوشبيت

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-04-11 12:53:11

REKAR.S.A
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2011-04-11
په‌یامه‌كان: 8
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: پڕۆگرامی ناوی منداڵانی کورد

سڵاو
به‌ڕێزان من ئیهانه‌ی هیچ که‌سێکم نه‌کردووه‌ من ته‌نها ئه‌وه‌م وتووه‌ به‌رێوه‌به‌ران به‌رپرسن له‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌ئاست ئه‌ندامان کاتێ مافی که‌سێک ده‌خورێت ڕه‌نگه‌ سیغه‌ی نوسینه‌که‌م له‌سه‌ره‌وه‌ تێگه‌یشتنی تری هه‌بێت به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیم له‌م په‌یامه‌ ئه‌وه‌ بووه‌، به‌ڕێزم ئێمه‌ به‌ر له‌ 2003 فێری سیغه‌ی قسه‌ کردن و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵپه‌ر بووین، وه‌ من سوپاسی به‌ڕیزیشت ئه‌که‌م که‌ ئاگادارت کردوومه‌وه‌ له‌وه‌ی په‌یامه‌که‌م زبری پێوه‌ دیاره‌، خۆم نه‌ ناحه‌ق نازانم چونکه‌ ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌که‌یه‌ خۆتان بڕیار بده‌ن و دادوه‌ر بن...

http://webchinupload.com/files/1_812.JPG



ئه‌مه‌ش ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ که‌ ئه‌م ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌ شانازی پێوه‌ ئه‌کات.
له‌هه‌مووی سه‌یرتر به‌ فۆتۆشۆپ ناوه‌که‌شمیان له‌سه‌ر وێنه‌که‌ لابردبوو، نازانم بۆ من دوژمنداریم له‌گه‌ڵ که‌س نیه‌..

له‌یه‌که‌م په‌یام دا REKAR.S.A نووسی:
من وه‌ک خاوه‌نی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌مافی خۆمی ئه‌زانم داوای مافی خۆم بکه‌م بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌ک چۆن له‌م ماڵپه‌ره‌


بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ئێوه‌ش به‌م جۆره‌ی لێ بکه‌ن، ئه‌گه‌ریش نا ئه‌م بابه‌ته‌ بسڕنه‌وه‌.

هیوادارم که‌س دڵگران نه‌بن له‌ په‌یامه‌که‌م
سوپاس بۆ تێگه‌یشتنتان...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-04-11 10:14:14

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: پڕۆگرامی ناوی منداڵانی کورد

بەڕێزم ئێستا ئەو ئەندامە ناوی بەڕێزتانی نووسیوە و پێم وانیە مافی ترت هەبێ .
بەرنامەیەک کە ناوی مناڵانی تیابێت پێم وانیە ئەوەندە بهێنێت کە بەڕێزتان یانەو ماڵپەڕەکان بگەڕێن بە دوایاو بە زمانێکی زبر بکەونە ئەو گفت و گۆیە ، خوانەخواستە ئەگەر ئێمەی کورد بەرنامەیەکی دژەڤایرۆس دابنێن ( خوابەو ڕۆژەنەکا ) ، ئەبێ چی لەسەر بکەین ؟؟؟؟

ئێمە پیرێژنێکی دراوسێمان هەیە زیاتر لە ١٠٠٠٠ ناوی کوردیی لەبەرە ، لە ماوەی چەند دەقیقە یەک هەموو ناوەکانت بۆ ئەخوێنێتەوە و باشترین سەرچاوەی ناوی مناڵانی کوردیە ، زۆر بێ منەتیشە و بە زمانێکی خۆش گفت و گۆ ئەکات !! ئەو بەرنامەیە لەوانەیە لای ئێمە بە ددوسەعات دانەبەزێت !!!! بەڵام ئەو پیرێژنە بە نیو سەعات یەک ملیۆن ناوت بۆ ئەخوێنێتەوە هههه .

لەگەڵ ڕێزم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-04-11 13:21:09

REKAR.S.A
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2011-04-11
په‌یامه‌كان: 8
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: پڕۆگرامی ناوی منداڵانی کورد

♫ Hemn Zanko ♫ نووسی:

بەڕێزم ئێستا ئەو ئەندامە ناوی بەڕێزتانی نووسیوە و پێم وانیە مافی ترت هەبێ .
بەرنامەیەک کە ناوی مناڵانی تیابێت پێم وانیە ئەوەندە بهێنێت کە بەڕێزتان یانەو ماڵپەڕەکان بگەڕێن بە دوایاو بە زمانێکی زبر بکەونە ئەو گفت و گۆیە ، خوانەخواستە ئەگەر ئێمەی کورد بەرنامەیەکی دژەڤایرۆس دابنێن ( خوابەو ڕۆژەنەکا ) ، ئەبێ چی لەسەر بکەین ؟؟؟؟

ئێمە پیرێژنێکی دراوسێمان هەیە زیاتر لە ١٠٠٠٠ ناوی کوردیی لەبەرە ، لە ماوەی چەند دەقیقە یەک هەموو ناوەکانت بۆ ئەخوێنێتەوە و باشترین سەرچاوەی ناوی مناڵانی کوردیە ، زۆر بێ منەتیشە و بە زمانێکی خۆش گفت و گۆ ئەکات !! ئەو بەرنامەیە لەوانەیە لای ئێمە بە ددوسەعات دانەبەزێت !!!! بەڵام ئەو پیرێژنە بە نیو سەعات یەک ملیۆن ناوت بۆ ئەخوێنێتەوە هههه .

لەگەڵ ڕێزم .

ئه‌گه‌ر وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ررر
ئه‌مه‌ وه‌ڵامی به‌ڕێزتان بێت دوای په‌یامی دووه‌مم له‌م بابه‌ته‌ من قسه‌یه‌کی ترم نه‌ماوه‌.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن REKAR.S.A (2011-04-11 13:24:31)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-04-11 13:23:37

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: پڕۆگرامی ناوی منداڵانی کورد

دەست خۆش بەڕێزم ، هیوای سەرکەوتنت بۆ ئەخوازم لە کارەکانتا .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net