.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










كاتێك ده‌ته‌وێت هه‌موو سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر خۆت كۆبكه‌یته‌وه‌و روخسارێكی جوان‌و پێستێكی ناسكت هه‌بێت، پێویسته زۆر گرنگی پێ بده‌یت، مه‌رج نییه ته‌نها له‌ده‌ره‌وه جوانكاریت بۆ بكه‌ن، به‌ڵكو ژنان‌و كچان ده‌توانن له‌ماڵیشه‌وه ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ جوانیان پێویسته ئاماده‌ی بكهنو به‌كاری بهێنن تاوه‌كو به‌جوانی بمێننه‌وه‌و پێستیان ئازاری پێ نهگاتو خانه‌كانی پێست مردوو نه‌بن.
كارێكی زۆر ئاسان بۆ پاككردنه‌وه:
دوو دڵۆپه كرۆكی خوزامی كه ڕووه‌كێكه زیاتر له‌به‌رزایی‌و پێده‌شته‌كاندا هه‌یه بكه‌نه ناو یه‌ك پیاڵه‌ی چایهوهو بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك بیكه‌نه ناو ساردكه‌ره‌وه تاوه‌ك سارد ده‌بێت، پاشان به‌لۆكه زۆر به‌هێمنی لهدهموچاوتانی بده‌ن، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ست به‌گۆڕانی پێستان دهكهنو
گه‌ش ده‌بنه‌وه.
خۆتان دهستو په‌نجه‌كانتان پاك بكه‌نه‌وه:
بۆئه‌وه‌ی نینۆكو گۆشته‌كه‌ی ده‌ستت پاك و نه‌رم ببێته‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك له‌ناو ئاوی سابوناوی بیهێله‌وه، ئه‌و گۆشته زیادانه‌ی ئه‌م لاولایی نینۆكت له‌كاتی نه‌رمبوونه‌وه بقرتێنه، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌تان به‌لاوه قورسه، ده‌توانن به‌نینۆك بڕ گۆشته زیاده‌كه لێ بكه‌یته‌وه.
مههێلنن چاوتان ماندووبێت:
دوو كه‌وچكی زهلاتهو خه‌یاری وردكراو و یه‌ك كه‌وچكی چێشت شیری وشك تێكه‌ل بكه‌ن، پاشان بیده‌ن له‌چوارده‌وری چاوتانو بۆ ماوه‌ی (10) خولهك چاوه‌ڕوان بن، هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌و قورساییه‌ی سه‌ر چاوت نامێنێت‌و چاوه‌كانت ده‌حه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی ژێرچاو و لابردنی ئه‌و ڕه‌نگه جیاوازانه‌ی دروستده‌بێت له‌ژێر چاودا، پێویسته لۆكه له‌ناو ئاوی به‌فراوی بخوسێنیو پاشان ئه‌و له‌ته په‌مووانه له‌سه‌ر چوارده‌وری چاوت بسوڕێنی، به‌مشێوه ده‌توانیت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و ڕه‌نگه ناشرینانه‌ی كه دروست ده‌بن له‌ناویان به‌ریت.
بۆئه‌وه‌ی ده‌موچاوت به‌جوانی بمێنێته‌وه له‌سه‌ره‌تادا به‌ئاوی گهرمو پاشان به‌ئاوی سارد بیشۆ، ئه‌و كاره وه‌كو چۆن ده‌بێته‌هۆی خێراكردنی سوڕی خوێن له‌هه‌مانكاتدا ماسولكه‌كان ده‌خاته‌وه كار.
قورسایه‌كانی سه‌ر شانت سووك بكه‌وه:
له‌شت زۆر بههێواشیو له‌سه‌رخۆ به‌ڕۆنی له‌ش بشێله تاوه‌كو نه‌رم ده‌بێته‌وه پاشان خاولیه‌ك به‌ئاوی گه‌رم ته‌ڕ بكه‌و ئه‌و به‌شه‌ی كه هه‌ست ده‌كه‌یت ڕه‌ق بووه له‌سه‌ری دایبنێ‌و پاشان خۆت بشۆ، ئه‌و چه‌ورییه‌ی كه ده‌چێته له‌شته‌وه ملت نه‌رمده‌كاته‌وه‌و ماسولكه‌كان چالاكتر ده‌كات.
ئازانسى هه والى ناوخؤ


له‌سه‌ر هێڵ نییه










بابه‌تێکی زۆر به‌سووده ناسکه گیان
ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆش بی گوڵه جوانه‌که
ئاسوده‌بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه




بابه‌تێکی زۆر به‌سووده دةست خؤش


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastakant xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زؤر سوباستان ئه كه م هاورئ خؤشه ويسته كانم ده ستى ئيوه ش خؤشبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







destt her xosh bet hawre mandw nebit

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس هاورێ خۆشەویستەكەم دەستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
