❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فیۆرێنتینا 1-2 میلان :

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-11 12:15:05

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsMSIE7

فیۆرێنتینا 1-2 میلان :

له‌ چوارچێوه‌ی یاریه‌کانی خوولی ئیتاڵی و له‌گه‌ری (32)ی کاڵچیۆدا پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌ندین یاری به‌ڕێوه‌چوو وه‌ ڕیزبه‌ندی خووله‌که‌ چه‌ند هه‌ڵکێس و داکێشی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی به‌ڵام هیچیان وه‌ک یاری لووتکه‌ گرنگیان نه‌بوو بۆ ئه‌م گه‌ڕه‌ کاتێک له‌سه‌ر یاریگای ئه‌رتیمۆ فرانکی له‌ شاری فلۆرێنسیا یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی پله‌ی یه‌که‌م بووه‌ میوانی یانه‌ی فیۆرێنتینای پله‌ی ده‌یه‌م و یاریه‌که‌ش به‌سه‌رکه‌وتنی یانه‌ی میوان که‌ میلانیستا بوو کۆتایی پێ هات به‌ئه‌نجامی دووگۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک .

له‌ نیوه‌ی یه‌که‌می یاریه‌که‌ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان زۆر به‌هێز یاری ده‌کرد به‌تایبه‌ت دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ که‌ به‌هۆی سزاوه‌ دوو یاری ڕاگیرابوو وه‌ هه‌روه‌ها سیدۆرف و پاتۆ و بواتینگ گشت تواناکانیان خستبووه‌ گه‌ڕ چوونکه‌ ده‌یانزانی که‌ هه‌ر هه‌له‌یه‌ک ره‌نگه‌ شووێنیان بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌  و پێشه‌نگایه‌تی له‌ده‌ست بدات بۆیه‌ له‌ خوله‌کی 8 له‌ کۆمه‌ڵێک پاسی جواندا یاریزان کلارانێس سیدۆرف تووانی گۆڵێکی یه‌کجار جوان تۆماربکات  و میلانی کرده‌ خاوه‌ن گۆڵی یه‌که‌م به‌ڵام یانه‌ی خانه‌خوێ سووربوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌ به‌رگری بکه‌ن و له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌ یاریزان ئه‌لێکسانده‌ر پاتۆ له‌ پاسێکی کیڤن پرێنس بواتینگ گۆڵی دووه‌می تۆمارکرد له‌ خووله‌کی 41 وه‌ نیوه‌ی یه‌که‌م به‌م شێوه‌یه‌ به‌کۆتا‌ هات ، به‌ڵام له‌نیوه‌ی دووه‌مدا یانه‌ی ڤیۆلا باشتر ده‌بینران و زیاتر هاتنه‌ پێشه‌وه‌ ئه‌وه‌بوو له‌ تۆپێکی گه‌ڕاوه‌دا یاریزان خوان مانوێل ڤارگاس له‌ خوله‌کی 77 تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی فیۆرینتینای تۆمارکرد به‌ڵام ئه‌م گۆڵه‌ نه‌بووه‌ فریاده‌ری ڤیۆلا و یاریه‌که‌ش تاکۆتایی به‌م ئه‌نجامه‌ مایه‌وه‌ئه‌وه‌ی جێی باسه‌  پاش 10 خووله‌ک له‌م گۆڵه‌ یاریزان زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ به‌هۆی وه‌رگرتنی دووه‌م کارتی زه‌رد به‌کارتی سوور کرایه‌ ده‌ره‌وه‌ و یانه‌ی ئه‌ی سی میلان سێ خاڵی تر به‌ پێش یانه‌ی ناپۆلی دووه‌م که‌وت و کۆی خاڵه‌کانی به‌رز کرده‌وه‌ بۆ 68 خاڵ و یانه‌ی ناپۆلیش به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 65 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌م دێت  و ئینته‌ر میلان له‌ پله‌ی سییه‌م دێت به‌ 63 خاڵ و لازیۆ له‌پله‌ی چوواره‌م دێت به‌ 57 خاڵ
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13025238981.jpg


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13025238982.jpg


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13025238993.jpg

yarega

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net