.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













سەردەمانێك بەر لەوەی دەرمان بۆ بەرگری كردن لە نەخۆشیەكان بەكار بهێنرێت هەموو شارستانیەكانی دونیا پشتیان بە دەرمانی گیایی دەبەست وەك چارەسەر بۆ نەخۆشیەكانیان مێژووی دەرمانی گیایی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مرۆڤــی نیاردەرتال كە بەهەزارەها ساڵا بەر لە ئێستا ژیاون هەر لە كۆنەوە دەرمانی گیایی پێشەنگ بووە لە چارەسەری و بەرگری نەخۆشیە جۆراو جۆرەكان .. بەڵام دوای دۆزینەوەی چەندەها پێكهاتەی پزیشكی و دروست كردنی دەرمانی كیمیایی هیوایەكی گەورەیان بە مرۆڤــ بەخشی بۆ داهاتوویەكی تەندروست و دوور لە نەخۆشیە جۆراو جۆرەكان بەڵام بە تێپەڕبوونی كات و لێكۆڵینەوەی پێكهاتەی دەرمانە كیمیاییەكان سەلمێنرا كە ئەم دەرمانە كیمیاییانە چەندە دەبنە چارەسەر بەم ئەندازەیەش كێشەی تەندروستی دروست دەكەن ...وەهەروەها زوو بەسەر دەچن بەڵام ئمڕۆ لە سەرتاسەری جیهان و ووڵاتانی ئەمریكا و ئەوروپا جارێكی تر زیندوو بونەتەوە بە شێوازێكی بەربڵاو پەرەی پێدەدرێ و دەرمانی ئامادەكراو لە ڕوەكی سروشتی بۆ گشت نەخۆشیە جۆراو جۆرەكان ئامادەكراوە... زۆرێك لە پسپۆڕان و ڕوەكناسان باوەڕیان وایە كە زانستی گیا دەرمانیەكانی ڕۆژئاوا بنچینەیەكیان لە گیای دەرمانی سۆمەریەكان هەیەو سۆمەریەكان پێش 3000ساڵ بەر لە زاین دەژیان و سودیان لە هێندێك گیا وەرگرتووە بۆ چارەسەری هەندێك نەخۆشی ...ئەو بەڵگانەی كە لە شارستانیەتی ئاشوریەكان و یۆنان جێ ماون ئەوە دەردەخەن كە ئەوانیش سودیان لە گیا دەرمانیەكان وەرگرتووە ... خەڵكی ووڵاتەكانی ئەسكەندەنافیاو خێڵە سەرەتاییەكانی ئەوروپاش ئەم جۆرە دەرمانانەیان بە مەبەستی چارەسەری بەكار هێناوە .....
دەرمانە گیاییەكان شێوازی جۆراو جۆریان هەیە وەك ..
گیا وشكانیەكان : گوڵا و ڕەگ و قەدی گیاكان كە بە شێوەی ووشك كراوە لە بازاڕەكان و دەرمانخانەكان دا دەفرۆشرێن .. كە شێوەی بەكارهێنانی وەك چای دەخورێت یان بە ڕێگەی كوڵاندنێكی كەمەوە سودی لێ وەردەگیرێت ..
گیا تازەكان : هەندێك لە جۆری دەرمانە گیاییەكان لە شێوەی گیای تەڕ دەفرۆشرێن و هەر بە تازەیی و تەڕی بەكاردەهێنرێن...
گوشراوی گیا : ئەمەش پێك دێت لە گوشراو و ئاوی ئەم جۆرە گیایە كە بۆ دەرمان ئامادە دەكرێت ....
حەب : ئەمەش پێك هاتەیەكە لە بەشێكی ئامادەكراوی گیاكان و لە ژێر پەستانی بەرزدا دروست دەكرێن و بە شێوەی حەب و كەپسول ئامادە دەكرێن ...
هاڕاوە : بۆ ئامادەكردن ڕوەكەكان دەخەنە نێو توێنەرەیەكەوە دواتر دەیخەنە ژێر پەستانەوە ئنجا شلەیەك دروست دەبێت و لەگەڵ ئاوی دڵۆپێنراو دەخرێتە ناو شوشەوە و دەپارێزرێت . بۆیە هاڕاوەكان پاكترین جۆری دەرمانە گیاییەكانن شێوەی بەكارهێنانی زۆر ئاسانە....
ئێستا لە كوردستانیش زۆر گەشە دراوە بەم بوارەو زۆر لە پسپۆڕان بڕوانامەیان وەرگرتووە لەم بوارە وە هەروەها خەڵكێكی زۆر ڕووی لە دەرمانی گیایی كردووە بە مەبەستی چارەسەری نوژداری داوای زۆری خەڵكی لەسەرە . وە چەندین دەرمانخانەی تایبەتی دەرمانی گیایی كراوەتەوە و دەرمانی زۆربەی نەخۆشیە جۆراو جۆرەكانیان لەلا دەست دەكەوێ.....
س : هەڤاڵان
لهسهر هێڵ نییه