.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








وه‌زیری ته‌ندروستی: هیوادارم هاوڵاتیان به‌بێ راوێژی دكتۆر ده‌رمان به‌كار نه‌هێنن
Peyamner PNA- عه‌بدولحه‌مید زێباری- به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ته‌ندروستیه‌وه راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ دكتۆر "تاهیر هه‌ورامی" وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم سازكرد.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیرى ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "تاهیر هه‌ورامی" له پرێس كۆنفراسێكدا به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: له‌به‌ر خراپی كه‌ش و هه‌وا وه‌زیرى ته‌ندروستی عێراق و نوێنه‌ری (W.H.O) نه‌یانتوانی له‌م رۆژه ئاماده‌بن و به‌ته‌له‌فۆن داوای لێبوردنیان كرد. دواتر به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م مێوانه به‌رێزه‌كانی كرد بۆ ئاماده‌بوون له به‌رز راگرتنی رۆژی ته‌ندروستی جیهانی.
وتیشی: ئامانج له‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانیه تیشك خستنه سه‌ر بابه‌تێكی گرنگی بوارى ته‌ندروستیه كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كات ئه‌ویش به‌رگری ده‌رمانه به‌تایبه‌تی ده‌رمانه دژه مرۆییه‌كان و ئهنتیبایتیك كه له دروشمی رۆژى ته‌ندروستی جیهاندا هاتووه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كارى بۆ نه‌كه‌ین به‌یانی چاك بوونه‌وه‌ی بۆ نییه, بۆیه به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه بۆ پاراستنی كاریگه‌ری ئه‌م ده‌رمانانه.
"تاهیر هه‌ورامی" وتیشی: زۆربه‌مان بۆ چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان پشت ده‌به‌ستین به ده‌رمانه دژه مرۆییه‌كان و هۆكارێكی گرنگی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانه.
هه‌روه‌ها "تاهیر هه‌ورامی" روونیشكرده‌وه: له كوردستان تائێستا وشیاری هاوڵاتیان له شێوازی به‌كارهێنانی ده‌رمان و وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كان به‌بێ راوێژی دكتۆره‌كان و كڕینی له عیاده‌كانی كۆلاَنهكان له گرنگترین تهحهدییهكانه كه رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه, له‌به‌ر ئه‌مه پێویسته له‌سه‌رمان كاری زیاتری بۆ بكه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتی و ده‌بێت ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌پاڵ ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت ته‌ندروستی رۆڵێكی به‌رچاو بگێڕن.
"تاهیر هه‌ورامی" وتیشی: بۆ توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌م بواره پێویستیمان به هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان هه‌یه و چاوه‌ڕێی هاوكاری هه‌موو لایه‌كین بۆ پاراستنی نه‌وه‌كانی دوارۆژ.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: داواكارم له هاوڵاتیان به‌بێ راوێژی دكتۆر ده‌رمان به‌كار نه‌هێنن و داواكارم له پزیشكه‌كان له كاتی نووسینی ده‌رمان بۆ نه‌خۆشه‌كان له پێویستی خۆی زیاتری بۆ نه‌نووسن .

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ستت خۆشبيت بابهتيکي به‌سوده

له‌سه‌ر هێڵ نییه







destt xosh bet hawre gyan bo aw babete baswde mandw nebit

له‌سه‌ر هێڵ نییه







supas bo ewash mandu nabn
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
