.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













كرێكارێكى خانه‌نشینكراوى هێڵی شهمهندۆفێر، كه وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له جیهاندا ناسرابوو، له شارۆچكه‌یه‌كى ویلایه‌تى مۆنتاناى ئه‌مریكا له ته‌مه‌نى 114 ساڵیدا كۆچیدوایى كرد.
كتێبى گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان له مانگى ته‌موزى ساڵى 2009 دا والته‌ر برینینج-ى وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له جیهاندا ده‌ستنیشان كرد، كه له ساڵى 1980ه‌وه له خانه‌ى به‌ساڵاچوان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
له‌وباره‌یه‌وه حاكمى ویلایه‌ته‌ى مۆنتانا دڵگرانى خۆى ده‌ربڕى به‌گیانله‌ده‌ستدانى والته‌ر، كه داناییه‌كه‌ى له ته‌مه‌نه‌كه‌ى زۆر گه‌وره‌تر بوو.
خانه‌ى رینبۆ سنیۆر بۆ به‌ساڵاچوان لاى خۆیه‌وه رایگه‌یاند: واڵته‌ر له 21ى ئه‌یلولى 1896 له ویلایه‌تى مینیسۆتا له‌دایك بووه‌و له ساڵى 1913ه‌وه له هێڵى ئاسنین كار ده‌كات.
له ته‌مه‌نى 66 ساڵیدا خانه‌نشین ده‌بێت، ناوبراو هۆكارى ته‌مه‌ن درێژییهكهشى بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندبۆوه كه ته‌نها بهیانیانو نیوه‌ڕوان نانى ده‌خوارد، له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌نك حه‌بى ئیسبرین رۆژانه.
s-kurdsat

له‌سه‌ر هێڵ نییه





دةستت خوش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه