.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













دۆزینه‌وه‌ی كۆنترین كتێبی چاپكراوی جیهان له ئه‌مه‌ریكا
Peyamner PNA – یه‌كێك له كۆنترین كتێبه‌كانی چاپكراوی جیهان كه په‌یوه‌ندی به (600) ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌یه، له رێگای ئه‌مه‌ریكییه‌ك دۆزرایه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپهرِی "فارس نیوز"، ئه‌و به‌رهه‌مه به ناونیشانی "رووداوه‌كانی نۆرێنبێرگ" كه په‌یوه‌ندی به شه‌ش سه‌د ساڵ پێش ئێستا هه‌یه، له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراو ئاراسته‌ی ناوه‌ندی شوێنه‌واره دێرینه‌كان كراوه.
شاره‌زایان و پسپۆران دوای لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه رایانگه‌یاندووه، ئه‌و به‌رهه‌مه یه‌كێك له كۆنترین كتێبه‌كانی چاپكراوی جیهانه كه په‌یوه‌ندی به ساڵی (1494)ی زایینی هه‌یه. ئه‌و كتێبه كه كۆمه‌ڵێك وێنه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت له رێگای ده‌زگاكانی چاپه‌مه‌نی سه‌ره‌تایی چاپكراوه.
ئه‌و كتێبه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له مۆزه‌خانه‌یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت و دواتر راده‌ستی ئه‌و كه‌سه ده‌كرێت كه ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌و له باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه برِیار ده‌دات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له‌ئارادایه ئه‌و كه‌سه، كتێبه بخاته مه‌زاده‌وه.
شاره‌زایان و پسپۆران دوای لێكدانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌و كتێبه رایانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و به‌رهه‌مه بخرێته مه‌زاده‌وه له‌وانه‌یه له نێوان (75-100) هه‌زار دۆلار بفرۆشرێت.

له‌سه‌ر هێڵ نییه