❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچی خه‌فه‌ت ده‌خۆی !!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-16 17:56:53

ONE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-13
دواترین سه‌ردان: 2012-08-17
په‌یامه‌كان: 198
WindowsXPOpera

بۆچی خه‌فه‌ت ده‌خۆی !!

په‌روه‌ردگار روونی کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه‌ ، نایه‌وێ سه‌رسام و بێ ئارام و دڵ ناکام و دڵ و پێ سوتاو و ره‌نجه‌ڕۆ و بێزار و بێقه‌رار بین، ئه‌م له‌گه‌ڵ بوونه‌ی خوا بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌میشه‌ییه‌ نه‌بڕاوه‌یه‌ و له‌هه‌موو شوێنێکه‌.... دوای ئه‌م کورته‌ باسه‌ له‌سه‌ر ده‌ردی ته‌نیایی ، چه‌ند شیرینه‌ که‌ گوێت له‌ { وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ } الحدید4
واته‌ : جا له‌هه‌ر شوێنێک دابن ئه‌وزاته‌له‌گه‌ڵتاندایه‌ و پێتان ده‌زانێت،
يَكُونُ مِنْ نَجْوَىٰ ثَلَاثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ وَلَا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ وَلَا أَدْنَىٰ مِنْ ذَٰلِكَ وَلَا أَكْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا ۖ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا عَمِلُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۚ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ } المجادلة
واته‌ : ، سێ که‌س نیه‌ چپه‌ بکه‌ن به‌یه‌که‌وه‌ خوا جوار‌هه‌میان نه‌بێت، پێنج که‌س نیه‌ ئه‌و زاته‌ شه‌شه‌میان نه‌بێت، له‌و ژمارانه‌ که‌متر یان زیاتریش نیه‌ که‌ ئه‌و لایان نه‌بێت و ئاگادار نه‌بێت به‌‌ سرته‌ و چپه‌یان، له‌هه‌ر شوێنێک و له‌هه‌ر کوێدا بن، پاشان له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که‌ ئه‌نجامیانداوه‌، چونکه‌ به‌ڕاستی خوا به‌ هه‌موو شتێک زانایه‌

ئه‌م ئایه‌تانه‌ چه‌ند ئاده‌میزاده‌ تاوانباره‌کان ئه‌تۆقێنێ و ئاگاداریان ده‌کاته‌وه‌ که‌ کاری خراپه‌ مه‌که‌ن چونکه‌ له‌گه‌ڵتانین و پێی ئه‌زانین ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ و زیاتر دڵنه‌واییه‌که‌ بۆ باوه‌رداران و ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ هه‌ست به‌ نامۆ بوون ده‌که‌ن و له‌ دنیا به‌ده‌ستی ته‌نیاییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ، که‌ خه‌فه‌ت مه‌خۆن ، ئێمه‌ له‌گه‌ڵتانین ، هه‌رکه‌سیش خوایی له‌گه‌ل بی( که‌ خاوه‌نی گه‌ردوون و بوونه‌) ناکرێ خه‌فه‌ت بخوا... پێغه‌مبه‌ر ( صل الله‌ علیه‌ وسلم) که‌ له‌ده‌ستی بێباوه‌ران و دوژمنانی په‌یامه‌که‌ی له‌ مه‌ککه‌ رۆیشت ، ته‌نیا ئه‌بو به‌کری هاورێی له‌گه‌ل بوو، که‌ دوژمنان لێیان نزیك بوونه‌وه‌ و گه‌یشتنه‌ به‌رده‌می ئه‌و ئه‌شکه‌وته‌ که‌ خۆیان تێدا حه‌شار دابوو، ئه‌بووبه‌کرد که‌ له‌ چاو پێغه‌مبه‌ر ( صل الله‌ علیه‌ وسلم) هێشتا پله‌یه‌کی نه‌بڕییبوو له‌ جیهانی عیرفاندا ، که‌مێك ترسا و خه‌فه‌تی خوارد که‌ کارمان له‌نگ بووه‌، پێغه‌مبه‌ر ( صل الله‌ علیه‌ وسلم) که‌ ته‌وا مه‌عییه‌تی خوای له‌مس ده‌کرد و له‌گه‌لبوونی ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێئه‌کرد به‌ئارامی دڵنه‌وایی کرد و پێی وت { ...... لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا } التوبه‌
واته‌ : خه‌فه‌ت مه‌خۆ، دڵنیابه‌ خوامان له‌گه‌ڵه‌،

هه‌ر له‌ ئه‌نجامی ئه‌مدا بوو { فانزل الله‌ سکینته‌ علیه‌ وایده‌ } ئه‌وسا ئیتر خوا ئاسوده‌یی و ئارامی دابه‌زانده‌ سه‌ری و پشتگیری و به‌هێزی کرد }

هه‌رکه‌س باوه‌ری به‌م له‌گه‌ڵ بوونه‌ی خوا هه‌بێ ، هه‌میشه‌ هه‌ست به‌ به‌رزو بڵندی خۆی ده‌کا و ره‌وش نییه‌ بۆی له‌کاتێکدا ئاوا به‌رزه‌ ، که‌ خه‌فه‌ت بخوا و وره‌ی بڕوخێ و نائومێد بێ { وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ   ال عمران 139
(ئه‌ی ئیمانداران) کۆڵ مه‌ده‌ن و ساردمه‌بنه‌وه‌ و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونکه‌ هه‌ر ئێوه‌ سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووترن ئه‌گه‌ر ئیمانداری چاک و ڕاست و دروست بن.

کێیه‌ که‌ له‌م ئایه‌تانه‌ ( وه‌ك خۆی ) حاڵی ده‌بی ؟!!
شادی و ئاسووده‌یی ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ته‌نیاییدا هه‌ستی پێئه‌که‌ی ، نه‌ك له‌ ناو قاڵه‌و هه‌راو زه‌نای خه‌ڵکیدا........

کتێبی مرۆڤ و په‌یامداری
one

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ONE (2011-04-16 18:00:01)

Kurdzhin
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-16 18:53:09

BeYaR
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-30
دواترین سه‌ردان: 2013-01-10
په‌یامه‌كان: 1327
WindowsXPOpera

Re: بۆچی خه‌فه‌ت ده‌خۆی !!

ده‌سته‌كانت خۆش بێت بابه‌ تێكی به‌سوده‌ سه‌ركه‌وتوبيت

Kurdzhin
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/383881_289661834404846_192552140782483_684196_1842019408_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-17 13:42:36

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: بۆچی خه‌فه‌ت ده‌خۆی !!

دەستت خوشبیت سەرکەوتوبیت من زور خەفەت ئەخوم بەبجوکترین شتیش بەدەست خۆم نییە

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-04-17 16:07:11

ONE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-13
دواترین سه‌ردان: 2012-08-17
په‌یامه‌كان: 198
WindowsXPOpera

Re: بۆچی خه‌فه‌ت ده‌خۆی !!

سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێز
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ با کراوه‌ هه‌ر پێویستمان به‌خوایی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و خه‌فه‌ت خواردنه‌ رزگارت بێ
وه‌ ده‌بێ به‌خۆت ئاماده‌ی تێدابێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌م و خه‌فه‌ته‌ لاببه‌ی
باشتیرین شتیش ئه‌وه‌یه‌ زۆر ( استغفرالله‌ ) بلێ
وه‌ ئه‌م دوو دوعاش سودی زۆری هه‌یه‌

( اللهم إني عبدك ابن عبدك ابن أمتك ناصيتي بيدك،ماضِ في حكمك ، عدل في قضاؤك ،أسألك بكل اسم هو لك سميت به نفسك أو أنزلته في كتابك ، أو علمته أحداً من خلقك أو استأثرت به في علم الغيب عندك أن تجعل القرآن ربيع قلبي ، ونور صدري ،وجلاء حزني وذهاب همي ) .

واته‌ : خوايه‌ من به‌نده‌تم کوڕی به‌نده‌تم کوڕی که‌نيزه‌يه‌ک و کۆيله‌که‌تم ، نسيب و ناوچه‌وان و چاره‌نه‌سم به‌ده‌ست تۆيه‌و حوکم و بڕیارت به‌سه‌رمدا ڕابووردووه‌ ، بڕياردانت به‌سه‌رم دا دادپه‌روه‌رانه‌يه‌ ، داوات لێ ده‌که‌م به‌هه‌موو ناوێک که‌ هه‌ته‌و خۆتت پێ ناوناوه‌ ، یان له‌ کتێبه‌که‌ت دا ناردووته‌ته‌ خواره‌وه‌ ، یان فێری یه‌کێک له‌ دروست کراوه‌کانت کردووه‌ ، یان عيلمی غه‌يبدا له‌ لای خۆت هه‌ڵت گرتووه‌و ته‌نها خۆت ده‌يزانی ، که‌ قورئان بکه‌يته‌ به‌هاری دڵم و نوری سنگم و ره‌وێنه‌ره‌وه‌ی دڵ ته‌نگيم و لابه‌ری خه‌م و خه‌فه‌تم .

پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت زۆر ئه‌م دوعايه‌ی ده‌کرد :

( اللهم إني أعوذ بك من الهم والخزن ، والعجز والكسل والبخل والجبن ، وضلع الدين وغلبة الرجال ) ، واته‌ : خوايه‌ په‌نات پێ ئه‌گرم له‌ دڵ ته‌نگی و خه‌فه‌ت ، وه‌ له‌ بێ ده‌سه‌ڵاتی و بێ توانایی و ته‌مبه‌ڵی ، وه‌ له‌ به‌خيلی و ترسنۆکی ، وه‌ له‌ پشت چه‌مانه‌وه‌ به‌هۆی قورزاریه‌وه‌و له‌ دۆڕانی پياوانی ئيسلام و ژێرکه‌وتنیان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-04-17 16:31:31

ئاسؤ دوكان
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-26
دواترین سه‌ردان: 2013-11-11
په‌یامه‌كان: 162
WindowsXPMSIE7

Re: بۆچی خه‌فه‌ت ده‌خۆی !!

دةستت خوش بيت بةريزم بؤ ئةو بابةته جوانةت به هيواى سةركةوتنت له دنياو قيامةت انشأألله

Kurdzhin
ئـــــه وه ى تــورِه بــون ئــــــةى بـــات
                         بـــيكه نـــين نـــاتـــونىَ بــى كيَـريَته وه!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-04-18 12:24:46

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: بۆچی خه‌فه‌ت ده‌خۆی !!

زۆر سوپاس بۆ رون کردنەوەکەت بەریزەکەم یاخوا هەرسەرکەوتو سەرفرازبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-04-18 13:58:20

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsXPFirefox

Re: بۆچی خه‌فه‌ت ده‌خۆی !!

dastt xoshbet barez gyan

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-04-19 18:48:21

ONE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-13
دواترین سه‌ردان: 2012-08-17
په‌یامه‌كان: 198
WindowsFirefox

Re: بۆچی خه‌فه‌ت ده‌خۆی !!

سوپاس بۆ ئیوه‌ی به‌رێز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net