❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فێربوونی زمانی سویدی له‌ دۆكیۆمێنتێكی كوردیدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-18 19:49:54

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsFirefox

فێربوونی زمانی سویدی له‌ دۆكیۆمێنتێكی كوردیدا

فێربوونی زمانی سویدی له‌ دۆكیۆمێنتێكی كوردیدا


Peyamner PNA- ستۆكهۆڵم- ده‌رهێنه‌رێكی كورد فێربوونی زمانی سویدی له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته‌، له‌ فیلمێكی دۆكیۆمێنتیدا ده‌خاته‌ روو.

دوای ساڵێك ژیان له‌ غوربه‌تی و جێهێشتنی وڵات، ده‌رهێنه‌ری كورد سه‌ڵاح حاجی، فیلمێكی دیكۆمێنتی به‌ زمانی سویدی به‌رهه‌مهێنا و له‌و وڵاته‌ نمایشی كرد.

سه‌ڵاح حاجی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "دوای ساڵێك ژیان به‌سه‌ربردن له‌ وڵاتی سوید، فیلمی دیكۆمێنتی قوتابخانه‌م به‌رهه‌مهێنا، ئه‌و فیلمه‌ باس له‌و قوتابخانه‌یه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك رووده‌كاته‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێ بچێته‌ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌و بخوێنێ تا فێری زمانی سویدی ده‌بێت".

گوتیشی "یه‌كه‌م نمایشی ئه‌م فیلمه‌ له‌ په‌یمانگای زانست و هونه‌ر بوو، دووه‌م نمایشیشی له‌ په‌رتوكخانه‌ی شاری خێرنێ بوو، نمایشی سێیه‌میشی بۆ گرووپێكی تایبه‌ت بوو".

حاجی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد "ئه‌وه‌ی بۆ من بووه‌ مایه‌ی خۆشحاڵی، ئه‌وه‌بوو پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكراو و بووه‌ جێگای ره‌زامه‌ندی بینه‌ران، له‌كاتی گفتوگۆكانیش له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌ وه‌ڵامی پرسیار و سه‌رنج و راكانم دایه‌وه‌".

ئه‌وه‌شی خسته‌ روو "هه‌وڵم داوه‌ له‌و فیلمه‌دا گه‌رِاومه‌ته‌وه‌ بۆ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا مێژووی قوتابخانه‌كه‌ ،هه‌روه‌ها موزیكی كوردیشم بۆی به‌كارهێناوه‌".

سه‌ڵاح حاجی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌ هه‌رێمی كوردستان، كاری ده‌رهێنانی ته‌له‌فزیۆنی و شانۆیی كردوه‌.

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net