❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌مه‌وێت منداڵ ببمه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-22 16:39:07

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

ئه‌مه‌وێت منداڵ ببمه‌وه‌

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13034889351.jpg

ئه‌مه‌وێت منداڵ ببمه‌وه‌
ئه‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ منداڵی
چه‌ند جار ئه‌م وشه‌یه‌ له‌سه‌ر زمانمان دوباره‌ بوه‌ته‌وه‌ ؟
چه‌ند ئاواتمان خواستوه‌ که‌ بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ ژیانی به‌رائه‌ت و بێگه‌ردی ؟
به‌ڵێ ئه‌مه‌وێ منداڵ ببمه‌وه‌ !!
کاتێ منداڵ بوم، باوکم دڵخۆش ئه‌بو کاتێ ئه‌رۆیشتم و ئه‌که‌وتم، سوێندی بۆ ئه‌خواردن که‌ سه‌رکه‌وتو ئه‌بم و پێئه‌گرم، به‌وه‌ دڵخۆش ئه‌بوم ...
کاتێ منداڵ بوم، ئه‌گریام که‌ برسیم ئه‌بو، ئه‌گریام که‌ دڵته‌نگ ئه‌بوم، گریان هاوڕێی زوربه‌ی ڕۆژه‌کانم بو، له‌ که‌س نه‌ئه‌ترسام کاتێ ئه‌گریام ...
کاتێ منداڵ بوم هه‌رگیز درۆم نه‌ئه‌کرد ...
کاتێ منداڵ بوم ته‌نها له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌ژیام که‌ تیا بوم و بیرم له‌ هیچ ڕۆژێکی تر نه‌ئه‌کرده‌وه‌ ...
کاتێ منداڵ بوم، ڕۆژه‌کانم به‌ دڵخۆشی و ئاسوده‌یی تێ ئه‌په‌ڕین ...
کاتێ منداڵ بوم، ڕێزم له‌ هاوڕی ئه‌گرت و هه‌رگیز خیانه‌تم نه‌ئه‌زانی، و باسی هه‌موشتێکم ئه‌کرد که‌ ڕوی ئه‌دا ته‌نانه‌ت هی ناو ماڵی خۆشمان ...
کوتوپڕ ... به‌ بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت گه‌وره‌ بوم، ڕوانیم منداڵان به‌ختیار ترن له‌ ژیانیاندا، منیش له‌ خه‌م و دڵه‌ڕاوکێدا ئه‌ژیم ....
ئاواتم ئه‌خواست منداڵ ببمه‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌رچیم هه‌یه‌ له‌و پێناوه‌دا دای بنێم !!
ئه‌گه‌ڕام به‌ دوای ئه‌و هۆکاره‌ی وای کردوه‌ ئه‌و منداڵانه‌ له‌ من دڵخۆشتر بن، بۆچی خه‌م و دڵته‌نگی لێم جیا نابێته‌وه‌ له‌وه‌تی گه‌وره‌ بوم ؟ ...
بینیم ژیان گۆراوه‌ و هه‌ڵوێسته‌کانیش گۆڕاون ...
کاتێ گه‌وره‌ بوم، باوکم سه‌رزه‌نشتی ئه‌کردم که‌ ئه‌که‌وتم و به‌ ده‌نگێکی گڕ پێی ئه‌وتم :
" چیته‌ کوێریت ؟؟!! " ...
هه‌ندێ جاریش که‌ ئه‌که‌وتم لێی ئه‌دام ...
نیگه‌رانیه‌کانم په‌نهان ئه‌کرد له‌ زیندانی سنگمدا ...
کاتێ گه‌وره‌ بوم، هه‌رگیز نه‌متوانی ڕۆژێك بگریم، چونکه‌ ئه‌و ڕێسا ناپه‌سه‌نده‌یان فێر کردم :
" پیاو هه‌رگیز ناگری !! " ...
کاتێ گه‌وره‌ بوم، کارامه‌ بوم له‌ درۆ کردندا، ورده‌کار له‌ هۆنینه‌وه‌ی درۆدا ...
وام لێ هاتبو که‌س له‌ درۆ کردندا نه‌یئه‌گرتمه‌وه‌، له‌ ناخیشمدا خه‌مناك بوم ...
کاتێ گه‌وره‌ بوم، که‌ ئه‌مڕۆ ئه‌ژیام بیرم له‌ سبه‌ی و دوسبه‌ی و بیست ساڵی تریش ئه‌کرده‌وه‌ ...
له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕۆژه‌که‌م بێ تام و تاڵ بو وه‌ك ( گوژاڵك ) ***
کاتێ گه‌وره‌ بوم، بو به‌ پێویست له‌سه‌رم که (‌ قورس ) بم و پێنه‌که‌نم و زه‌رده‌خه‌نه‌ نه‌مگرێت جگه‌ له‌ کاژێره‌کانی سه‌ره‌تای ڕۆژی جه‌ژن نه‌بێت ...
له‌وانه‌ی پێش خۆمه‌وه‌ فێر بوم :
پێکه‌نین بۆ پیاو نییه‌ ...
کاتێ گه‌وره‌ بوم، هاوڕێ لام بی بایه‌خ بوو، هاوڕێکه‌م ئه‌گۆڕیه‌وه‌ به‌ پێویستیه‌کی لاوه‌کی ژیانم ...
به‌ڵکۆ ئه‌متوانی فه‌رامۆشی بکه‌م له‌ هه‌ر کاتێك و بۆ هه‌ر هه‌ڵوێستێك ...

ئازیزه‌کانم
با بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ژیانه‌ جوانه‌که‌ی منداڵی !!
به‌ڵێ ئایا ئه‌ته‌وێت ببیته‌وه‌ به‌و منداڵه‌ی که‌ بویت، به‌ شادی و کامه‌رانی بژیت، بێ ئه‌وه‌ی خه‌م و دڵه‌ڕاوکێ ڕۆژه‌کانت خه‌مناك و تاڵ بکه‌ن ؟؟
ئه‌توانیت، به‌ڵام :
* ئه‌گه‌ر بڕوانیته‌ که‌وتنه‌کانت وه‌ك پله‌یه‌کی پێش سه‌رکه‌وتن، سه‌رکه‌وتن به‌ بێ که‌وتن به‌دی نایه‌ت، گوێ به‌و
   که‌سانه‌ مه‌ده‌ که‌ نائومێدت ئه‌که‌ن.
* ئه‌گه‌ر گریایت کاتێ هه‌ڵوێستێك پێویستی به‌ گریان کرد، گریان ئه‌گه‌ر له‌ جێی خۆیدا بێت، ئاسوده‌یی مێشکه‌، چالاکیه‌ بۆ جه‌سته‌، زۆر له‌ که‌سه‌ ناوداره‌ مه‌زنه‌کانی جیهان گریاون بۆ‌ زیاتر له‌ هه‌ڵوێستێك ...‌
* ئه‌گه‌ر خۆت به‌ ڕاستگۆیی ڕازانده‌وه‌، چونکه‌ ڕاستگۆیی فه‌ریادڕه‌سه‌ له‌ نه‌هامه‌تیه‌کاندا ...
* ئه‌گه‌ر له‌ ڕۆژێکدا ژیای، وا بڕوانه‌ دواڕۆژ دێت و‌ دره‌وشاوه و پرشنگداره‌‌‌، واش بڕوانه‌ ڕابودو
   که‌ گوزه‌شتوه‌ و ته‌نها په‌ندی لێ وه‌ربگره‌ ...
* ئه‌گه‌ر دڵخۆش بویت پێبکه‌نه‌، زه‌رده‌خه‌نه‌ لاوێتی بۆ پیر‌، ژیان بۆ مردو‌، هیوا بۆ نائومێد ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، ئینجا
   خۆت جیاوازیه‌که‌ ئه‌بینیت ...
* ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌کی نزیکت هه‌بوو، هاوڕێیه‌ك که‌ خه‌م و ناهه‌مواریه‌کانتی لا باس بکه‌یت، له‌ ته‌نگانه‌دا پشتی
   گرتیت، مامه‌ڵه‌ی وه‌ك برایه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی له‌ دایك و باوك‌ بکه‌، په‌رۆش به‌ بۆ بینینی کاتێ لێت دور ئه‌بێت،
   هاوڕێیه‌تی باشترین کۆمه‌که‌ بۆ مرۆڤ ...
ئه‌و کاته‌ هه‌ست ئه‌که‌یت گه‌ڕاویته‌وه‌ بۆ ژیانی بێگه‌ردی و ئاسوده‌یی و ئه‌بینیت خه‌م و نائومێدی دور ئه‌که‌ونه‌وه‌ له‌ ئاسمانی ژیانی منداڵانه‌تدا !!
بڕوام پێ بکه‌ن جیاوازی نێوان تۆ و منداڵ ته‌نها قه‌باره‌یه‌ !!
بۆب بايك (Bob Bike )، یه‌کێ له‌ به‌ناوبانگترین وانه‌بێژه‌کانی مه‌شق کردن له‌ ئه‌مریکا ئه‌ڵێت :
" گه‌وره‌کان منداڵن، به‌ڵام به‌ جه‌سته‌ی گه‌وره‌وه‌ " !!
تۆ ئه‌توانیت گه‌مه‌ بکه‌یت، پێبکه‌نیت، بگریت، هه‌روه‌ها ڕاستگۆ بیت، که‌سیش ناتوانێت نه‌هێڵێت ڕۆژه‌که‌ت به‌ خۆشی بژیت و بڕوا‌شت به‌ خۆت هه‌بێت.
به‌ ته‌واوی هه‌روه‌کو چۆن منداڵ ئه‌یکات ...
ئایا ئه‌زانیت ژیانی منداڵی پڕه‌ له‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ ؟ :
به‌هێزترین سات که‌ مرۆڤ تیایدا بڕوا‌ به‌ خۆی بکات، ساتی له‌ دایك بونی مرۆڤه‌ ؟؟
کرۆکی بڕوا به‌ خۆ‌ بونه، به‌رزترین پله‌ی هێزی که‌سێتیه ...
تۆ له‌و‌ کۆمه‌ڵگایه‌ی تیا ڕاهاتویت ( ڕه‌حمی دایك )، ده‌رئه‌چیت بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی نامۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م گۆڕانکاریه‌ هیچ کارێکت تێ ناکات و په‌شیمانت ناکاته‌وه‌ له‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ ...‌‌
له‌ دایك ئه‌بیت تۆ ئه‌گریت، خه‌ڵك پێئه‌که‌نن، به‌ڵام گوێ ناده‌یت به‌ پێکه‌نینه‌که‌یان و به‌رده‌وام ئه‌بیت له‌سه‌ر گریان ...
ڕوخساری نوێ ئه‌بینیت دوای ئه‌وه‌ی که‌ ته‌نها بویت له‌ سکی دایکت دا، ڕوشیان بۆ وه‌رناگێڕیت !!
به‌ڕاستی ترۆپکی بڕوا به‌ خۆ بونه‌ ...
تاقی کردنه‌وه‌یه‌که،‌ که‌ پێویست ئه‌کات دوباره‌ بکرێته‌وه‌
ئــــــــــــــاه که‌ ئه‌و منداڵه‌ چه‌ند به‌هێز و کامه‌رانه‌ !!.

( گوژاڵك ) *** ڕوه‌کێکه‌ به‌ره‌که‌ی له‌ شوتی ئه‌چێت به‌ڵام قه‌باره‌که‌ی به‌قه‌د لیمۆیه‌که‌ و ناوه‌که‌ی زۆر تاڵه‌ و له‌ گه‌رمیان به‌ شێوه‌ی خۆڕسك ئه‌ڕوێت.

تایبه‌ت به‌ کوردژین
ئاماده‌ کردنی
باپیره‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-22 16:43:02

suze kawane
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-25
دواترین سه‌ردان: 2011-08-11
په‌یامه‌كان: 26
WindowsMSIE7

Re: ئه‌مه‌وێت منداڵ ببمه‌وه‌

88دةست خؤش هاورى بؤ ئةم بابة تة جوانة 88

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-22 16:59:37

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ئه‌مه‌وێت منداڵ ببمه‌وه‌

کرۆکی بڕوا به‌ خۆ‌ بونه، به‌رزترین پله‌ی هێزی که‌سێتیه

ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا باپیره‌ گیان،
بابه‌تێکی زۆر زۆر جوان و پڕ مانایه‌،،
هه‌موومان تا مناڵین ئاوات به‌ گه‌وره‌بوون ئه‌خوازین.
به‌ڵام که‌گه‌وره‌بووین وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌پڕ بکه‌وینه‌ چاڵه‌وه‌ ده‌بینین ئه‌وه‌ی که‌ ده‌یبینی وه‌ک ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ ئاواتمان پێ ده‌خواست..
ته‌مه‌ن درێژ بیت باپیره‌ گیان..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-04-22 17:35:28

rozran
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-15
په‌یامه‌كان: 162
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌مه‌وێت منداڵ ببمه‌وه‌

ده‌سته‌كانت خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-04-22 18:44:36

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: ئه‌مه‌وێت منداڵ ببمه‌وه‌

کاتێ منداڵ بوم ته‌نها له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌ژیام که‌ تیا بوم و بیرم له‌ هیچ ڕۆژێکی تر نه‌ئه‌کرده‌وه‌ ...
يا خواااا ئه و ده ستا نه ت خوشبيت  بابيره كيان به راستى بابه تيكى هه تا بلى جوانه
منالى جوانترين و شيرينترين ته مه نى مروفه به لام زور سه يره كه منالين حه ز ئه كه ين زو كه وره بين كه كه وره ش ئه بين به ئاواتى ئه وه وه ين بكه ريينه وه بو منالى
به لام كه وره بون ناخوشترين ته مه نه جونكه ئه جيته ناو دنيايه ك كه ئه كه ر باله وانيكى سه ركه وتو نه بيت به ره و روى هه زاره ها شتى ناشرين و ناخوشى و خه م و خه فه ت ئه بيته وه
دوباره و هه زار باره ئه و ده ستانه ت خوشبيت هه ربزيت و بيمينيت بو ئيمه هيوادارم له بابه ته جوانه كانت بيبه شمان نه كه يت
كاتيكى خوش بو توى كول

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-04-22 20:27:57

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ئه‌مه‌وێت منداڵ ببمه‌وه‌

کاتێ گه‌وره‌ بوم، هه‌رگیز نه‌متوانی ڕۆژێك بگریم، چونکه‌ ئه‌و ڕێسا ناپه‌سه‌نده‌یان فێر کردم :
" پیاو هه‌رگیز ناگری !! " ...



ئه‌گه‌ر گریایت کاتێ هه‌ڵوێستێك پێویستی به‌ گریان کرد، گریان ئه‌گه‌ر له‌ جێی خۆیدا بێت، ئاسوده‌یی مێشکه‌، چالاکیه‌ بۆ جه‌سته‌، زۆر له‌ که‌سه‌ ناوداره‌ مه‌زنه‌کانی جیهان گریاون بۆ‌ زیاتر له‌ هه‌ڵوێستێك ...‌



باپیره‌ گیان یاره‌بی ئه‌و ده‌ست و په‌نجانه‌ت خۆش بێت
بابه‌تێکی زۆر جوان و ناوازه‌یه‌ و زۆر نزیکه‌ له‌ هه‌ستی هه‌موو تاکێک که‌ هه‌ست به‌ گه‌وره‌ بوونی خۆی بکات
خۆزگه‌ ئه‌کرا ئه‌گه‌ر بۆ 1 کاتژێریش بێت ڕۆژانه‌ منداڵ ببوینایه‌ته‌وه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ خه‌می 23 کاتژێره‌که‌ی ترمان له‌و منداڵیه‌دا ئه‌سڕایه‌وه‌
سه‌ربه‌رزی و کامه‌رانیت ئاواتمه‌

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-04-23 14:36:33

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌مه‌وێت منداڵ ببمه‌وه‌

سەرکەوتوبیت

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-04-24 14:23:11

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

Re: ئه‌مه‌وێت منداڵ ببمه‌وه‌

* ئه‌گه‌ر دڵخۆش بویت پێبکه‌نه‌، زه‌رده‌خه‌نه‌ لاوێتی بۆ پیر‌، ژیان بۆ مردو‌، هیوا بۆ نائومێد ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، ئینجا
   خۆت جیاوازیه‌که‌ ئه‌بینیت ...


به‌ڕێز باپیره‌ به‌راستی بابه‌تی به‌م جۆره‌ شایانی جارێک ده‌ست خۆشی به‌ڕێزتان نیه‌ هه‌زاران جار ده‌ست و چاوت خۆش بێت

خۆزگه‌ به‌ گه‌وره‌ بوونی ته‌مه‌ن خۆشیه‌کانمان گه‌وره‌ ئه‌بوون..
خۆزگه‌ مرۆڤ له‌ ساته‌ ویستراوه‌کانیدا جێگیر ئه‌بوو..
خۆزگه‌ بۆ ساتێکیش له‌ نێو یادگاریه‌کانی منداڵیدا خۆمان ئه‌بینیه‌وه‌..

ووته‌ له‌ده‌ربڕین نایه‌ت له‌ ئاست جوانی په‌یڤه‌کان
بێبه‌شمان نه‌که‌ی له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت و توانا و به‌هره‌کانت
ئاسوده‌بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net