❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بابه‌تێكی ئێنته‌رنێتی وه‌كو براوه‌ی خه‌ڵاتی پۆلیتزێر ده‌ستنیشان كرا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-24 14:58:05

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsFirefox

بابه‌تێكی ئێنته‌رنێتی وه‌كو براوه‌ی خه‌ڵاتی پۆلیتزێر ده‌ستنیشان كرا

بابه‌تێكی ئێنته‌رنێتی وه‌كو براوه‌ی خه‌ڵاتی پۆلیتزێر ده‌ستنیشان كرا


Peyamner PNA – بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووی پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاتی پۆلیتزێر، بابه‌تێكی ئێنته‌رنێتی كه‌ تاكو ئێستا چاپ نه‌كراوه‌ و ته‌نیا له‌ ئێنته‌رنێت بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، توانی خه‌ڵاتی پۆلیتزێر به‌ده‌ست بێنێت.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا"، دوو رۆژنامه‌نووس كه‌ بۆ گروپی ئێنته‌رنێتی "پرۆ پابلیكا" كار ده‌كه‌ن، له‌ رێگای راپۆرتێك له‌باره‌ی "وال ستریت"، وه‌كو براوه‌ی خه‌ڵاتی پۆلیتزێر ده‌ستنیشان كران.

براوه‌ بوونی ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ تاكو ئێستا چاپ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌ی ئێنته‌رنێت بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م جاره‌ بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌ توانیویه‌تی خه‌ڵاتی ناوداری پۆلیتزێر به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌و راپۆرته‌ ئاماژه‌ به‌ "وال ستریت" و رۆڵی له‌ قه‌یرانی ئابووری ئه‌مه‌ریكا ده‌دات.

خه‌ڵاته‌كانی پۆلیتزێر هه‌موو ساڵێك له‌ لایه‌ن زانكۆی كۆلۆمبیای ئه‌مه‌ریكا له‌ چوارده‌ به‌شی رۆژنامه‌نووسی و حه‌وت به‌شی هونه‌ر پێشكه‌ش ده‌كرێن و هه‌ر یه‌ك له‌ براوه‌كان، برِی (10) هه‌زار دۆلاریان پێده‌به‌خشرێت.

ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه‌ توانیان ئه‌و خه‌ڵاته‌ له‌ به‌شی "رۆژنامه‌نووسی ناوخۆیی" به‌ده‌ست بێنن. له‌ به‌شی موزیكی خه‌ڵاتی پۆلیتزێر، "ژوو لانگ" له‌ رێگای ئاوازی ئۆپێرای "مادام مارسفید" وه‌كو براوه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌ ده‌ستنیشان كرا.

جێی ئاماژه‌یه‌، "كه‌ی رایان" خه‌ڵاتی باشترین شێعر و "جێنیفێر ئێگان" خه‌ڵاتی باشترین رۆمانیان به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی یه‌كه‌م وێنه‌ی چاپكراو سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانی رۆژ پێشكه‌ش به‌ "كارۆل گازی" و دوو هاوكاری دیكه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" كرا.

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net