.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












سلاو هاوڕێیان ئه‌م کاته‌تان باش ، چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه سه‌باره‌ت به خواردن ، من هه‌ر له خۆمه‌وه کۆمه‌ڵێک خواردن وه شۆربا دروست ئه‌که‌م که‌س پێێ نه‌وتوم نازانم به شێوه‌یه‌کی راست و دروست لێێ ئه‌نێم یا نا.
1-شۆربا نیسک : دوای ئه‌وه‌ی که رۆنه‌که ئه‌قرچێت پیازه‌که‌ی تێ ئه‌که‌م که پیازه‌که سور بۆوه ئاوی ساردی تێ ئه‌که‌م که ئاوه‌که کوڵا نیسکه‌که‌ی تێ ئه‌که‌م وه خوێ وه ده‌رمانی تێکه‌له‌ی تێ ئه‌که‌م تا شۆرباکه پێ ئه‌گات.
شله‌ی بامێ؛ دوای ئه‌وه‌ی که گۆشته‌که ئه‌کوڵێنم(،گۆشتی گا یا گوێره‌که به‌خوا نازانم نوسراوه Beef ) ئه‌کوڵێنم ،دواتر بامیه‌که ئه‌که‌مه ناو گؤشته کوڵاوه‌که ئاوه‌که‌ی ئاوی گۆشته کوڵاوه‌که‌یه، دواتر پیاز وه سیر له تاوه‌یه‌کدا ئه‌قرچێنم وه ئه‌که‌م به‌سه‌ر مه‌نجه‌له بامیه‌که‌دا دواتر دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێ ئه‌که‌م ، چاوه‌ڕی ئه‌که‌م تا پێ ئه‌گات ، ئایا ئه‌م ڕێگایه راسته یا نا ،زۆر سوپاس بۆ ماندوبونتان.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Hemn_Canada (2011-04-24 02:42:37)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







هاورێی ازیزم ته‌ری قه‌ی من بۆ نیسک لێنان به‌و شێوه‌یه
نیسکه‌که لاگه‌ڵ تۆزێ برینج تێ که‌ڵ ده‌که‌م دوای شوشتنه‌وه‌ی
اوی تێ ده‌که‌م وه‌سه‌ری ده‌نێم تا ده‌زانم جوان کوڵیوه ودواتر تۆزێ زه‌رده‌چێوه‌ی
تێ ده‌که‌م له‌گه‌ل خوێ دواتر رۆن‌و پیازه‌که جوان سورده‌که‌مه‌وه
به‌سه‌ری داده‌که‌م بۆ ۵ ده‌قه له‌ی ده‌گه‌رێم دوسێ قوڵپ بدات
هیوادارم به‌م شێوه‌یه تاقی بکه‌یته‌وه تامی زۆر خۆش ده‌بێت
بۆ بامیه‌ش دوای گۆشت کولینه‌که ته‌ماته ورده‌که‌م له‌گه‌ڵ پیاز
جوان ده‌یان کوڵێنم دواتر بامیه‌که‌ی تێ ده‌که‌م له‌گه‌ڵ سیر
دوای ۱۰ ده‌قه گۆشته‌که‌ی به‌گۆشتاوه‌که‌شی تێده‌که‌م تا جوان ده‌کوڵێت
ئوه ته‌ریقه‌ی منه به‌تام ده‌رده‌چێت زۆر هیوادارم بم توانیبێت که‌مێک یارمه‌تیم دابیت
تێبینی ئاوه‌ته‌ماته‌که‌ش هه‌ر له‌گه‌ڵ باممیه‌که تێده‌که‌م له‌یادم چو ببوره
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن هاوده‌نگ (2011-04-24 16:51:07)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






زۆر زۆر سوپاس هاوده‌نگی به‌ڕێز رێگایه‌کی جوانه تاقی ئه‌که‌مه‌وه ، زۆر سوپاس 2 باره هاوڕێی ازیز
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







سوپاسی ناوێت تۆ هاورێی ازیزی هه‌رهاوکارێکی وستت له‌سه‌رم واجبه
هیوادارم سه‌رکه‌وتو بیت له‌کاره‌کانت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه