❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ///هاوسه‌رگیری ئه‌مـیر ولــیـام و کــه‌یت\\\

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-27 11:48:00

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

///هاوسه‌رگیری ئه‌مـیر ولــیـام و کــه‌یت\\\

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13039048521.jpg

مه‌لیکه‌ دیانا له‌ژیانیداو ئێستاش دوای کۆچکردنی ناوبانگێکی جیهانی گه‌وره‌ی  هه‌یه‌ به‌ڵام وادیاره‌ ناوبانگی که‌یت میدلتۆن ده‌ستگیرانی میر ویلیام له‌ ناوبانگی مه‌لیکه‌ دیانا گه‌وره‌تر ئه‌بێت ، دوای توێژینه‌وه‌یه‌ک گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌ ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌دوای هه‌واڵی که‌یتدا ئه‌گه‌ڕێن زیاتره‌ له‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ دوای هه‌واڵ مه‌لیکه‌ دیانادا ئه‌گه‌ڕێن وه‌ رێژه‌یه‌کی زۆر له‌ به‌کارهێنه‌رانی نێت و هۆکاره‌ راگه‌یاندنه‌کانه‌ ناوخۆییه‌کان گرنگیه‌کی زۆر دراوه‌ به‌ به‌دواداچون به‌ دوای هه‌واڵی که‌یتدا.

ئه‌میر ولیامی کوری وه‌لی عه‌هدی به‌ریتانی ئه‌میر چارلز ئه‌م 29ی ئه‌م مانگه‌ گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ که‌یت میدلتۆن ئه‌به‌ستێت،

سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند که‌ بۆنه‌یه‌کی خۆش و گه‌وره‌ ئه‌بێت وه‌ هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ ئه‌بێته‌ پشووی ره‌سمی له‌و ووڵاته‌.

خێزانی شاژن مه‌سره‌فی ئاهه‌نگه‌که‌ ئه‌گرنه‌ ئه‌ستۆ به‌ڵام زه‌ریبه‌ مه‌سریفی ئاسایش و گواستنه‌وه‌ له‌و رۆژه‌دا ئه‌گرنه‌ ئه‌ستۆ. ئه‌م بۆنه‌یه‌ له‌ که‌نیسه‌ی ویسمنستر ئه‌نجام ئه‌درێ (هه‌مان ئه‌و که‌نیسه‌یه‌ی که‌ له‌ ساڵی 1997 دا مه‌راسیمی به‌خاک سپاردنی مه‌لیکه‌ دیانای تیادا ئه‌نجامدرا) وه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م که‌نیسه‌یه‌ له‌لایه‌ن بوک و زاواوه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ خۆشترین که‌نیسه‌ دائه‌نرێت و نه‌خشه‌یه‌کی هه‌نده‌سی جوانی هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها به‌ یه‌کێک له‌ که‌نیسه‌ کۆنه‌کان دائه‌نرێت که‌ زایتر له‌ 1000 ساڵ ئه‌بێت وه‌ هه‌روه‌ها زۆر گه‌وره‌یه‌ و زۆر دڵگیره‌.

توێژه‌ره‌وه‌کان ئاماژه‌یانداوه‌ که‌ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ ره‌نگه‌ ببێته‌ پشتگیری کردن له‌ ئابوری وڵات و به‌ڕێژه‌ی ملیارێک دۆلار!

ولیام و که‌یت له‌ ساڵی 2001 له‌ زانکۆی سان ئه‌ندرۆ له‌ ئه‌سکۆتله‌ندا یه‌کیان بینیوه‌ و پێکه‌وه‌ مێژووی هونه‌ریان ئه‌خوێند.

گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی به‌ریتانی (ئاڵتن جۆن) هاوڕێی نزیکی مه‌لیکه‌ دیانا دایکی ئه‌میر ولیام رایگه‌یاند که‌ به‌ژداری ئه‌کات له‌ ئاهه‌نگه‌که‌ هه‌روه‌ها گۆرانیبێژی راپی ئه‌مریکی (سنوپ دۆگ) گۆرانیه‌ تازه‌که‌ی به‌ باشترین گۆرانی دانا بۆ ماڵئاوایی مه‌لیک ولیام له‌ ژیانی سه‌ڵتی. وه‌ ره‌نگه‌ مه‌راسیمی ئاهه‌نگه‌که‌ به‌ زیندووی بۆ هه‌مووان په‌خش بکرێت.

وه‌ پێی ئه‌چێت یاریزانی تۆپی پێی به‌ریتانی دیڤێد بێکهام له‌ ناو بانگهێشکراوه‌کانی ئاهه‌نگه‌که‌ بێت له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی گۆرانیبێژ ڤێکتۆریا که‌ پێشتر له‌ گروپی گۆرانی سپایس گێلز بوو هه‌روه‌ها مه‌لیکی به‌حره‌ین شێخ حه‌مه‌د بن عیسا به‌هه‌مان شێوه‌ یه‌کێکه‌ له‌و 1900 که‌سه‌ی که‌ بانگ کراون ،به‌ڵام سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما و سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا نیکۆلا سارکوزی له‌ ناو لیستی بانگهێشه‌که‌دا نین.

زانینی هه‌واڵی که‌یت بۆته‌ کاری هۆکاره‌کانی راگه‌یاندن له‌ به‌ریتانیا و له‌ جیهاندا، که‌ ئه‌میش ورده‌کاری هه‌موو ژیانی خۆی بلاوکردۆته‌وه‌ و باس له‌ خۆشی ژیانی خۆی ئه‌کات له‌گه‌ڵ مه‌لیک ولیامی مێردیدا و باس له‌ هه‌موو ئه‌و جیاکاریانه‌ ئه‌کات که‌ له‌ ژیانی پێشووی و ژیانی ئه‌مییره‌یدا به‌دی ئه‌کات. که‌یت پێویسته‌ وه‌ک تاکێک له‌ خێزانی مالیکه‌ مامه‌ڵه‌بکات ، ئه‌مه‌ش چه‌ند گرفتێک تیادایه‌ چونکه‌ ئه‌م خێزانه‌ هیشتا له‌سه‌ر بنه‌ما کۆنه‌کان ئه‌رۆن و هه‌موو داب و نه‌ریته‌ کۆنه‌کان به‌کارئه‌هێنن هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاداب و ئه‌ته‌کێتی تایبه‌ت ئه‌ژین، ئه‌مه‌ش وا له‌ که‌یت ئه‌کات که‌ هه‌ست به‌وه‌ بکات ژیانی هه‌مووی به‌ره‌و گۆڕان ئه‌روات ، هه‌ر به‌بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌میر ویلیام 10 خاڵ له‌ ژیانیدا نه‌ما ئه‌وانه‌ش:

1. هه‌لبژاردن: به‌پێی ده‌ستور خێزانی مه‌لیکه‌ ناتوانن ده‌نگ بده‌ن وه‌ ناتوانن یاخود پشتگیری بکه‌ن له‌ حیزبێک یان لیستێک یان لایه‌نێک.

2.گرتنه‌ ده‌ستی پۆستی سیاسی: له‌به‌ر هه‌مان هۆکاری خاڵی پێشوو که‌یت ناتوانێت خۆی کاندید بکات.

3. راکردن له‌ وورده‌کاری ژیانی: ره‌نگه‌ که‌یت ئهم 9 ساڵه‌ی ژیانی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ راهێنانی کردبێت به‌ڵام بۆ له‌مه‌دوا زیاتر ئه‌بێت ئاگاداربێت چونکه‌ هه‌موو جوڵه‌یه‌کی به‌ درێژایی کات و ئه‌بێت ئاگاداری هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتێکی بێت چونکه‌ له‌ژێر چاودێری توندا ئه‌بێت.

4. ناوهێنانی به‌ ناوی خۆی ((که‌یت)) : هه‌ر به‌چونه‌ ناو خیزانی مه‌لیکه‌و چونه‌ ناو قه‌سری مه‌له‌کی (ویندسۆر هاوس) نازناوی (خاوه‌ن شکۆ مه‌لیک ولیام ئه‌میره‌ ویلز)ی پێ ئه‌به‌خشرێت یان بانگ ئه‌کرێت به‌ کاسرین (کاثرین) یاخود خانمه‌که‌م ، به‌ڵام ناوی که‌یت که‌ چه‌نده‌ها ساڵه‌ له‌ ناو خزان و هاوڕێکاندا پێی بانگ ئه‌که‌ن نامێنێت.

5. یاری مۆنۆپۆلی: له‌ ساڵی 2008 دا ئه‌میر ئه‌ندرۆ ووتی له‌ خێزانی مه‌لیکه‌دا نه‌یانئه‌هێشت یاری به‌ مۆنۆپۆلی (ابنک به‌خت) بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ گوناه له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێت.

6. وتن یان کردنی هه‌ر شتێک که‌ ببێته‌ قسه‌ و باس: ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێت که‌ له‌گه‌ل هیچ که‌س نزیک نه‌بێته‌وه‌ و باس له‌ سیاسه‌ت یان بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی یان هه‌رشتێکی شه‌خسی یان تایبه‌تی بکات.

7. خواردنی ماسی: ئه‌م خێزانه‌ نابێت ماسی بخۆن تاکو ژه‌هراوی نه‌بن.

8. ئیشکردن: ئاشکرایه‌ که‌ ناگونجێ خێزانی شاژن کار بکه‌ن، ئه‌میر چارلز و سۆفی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له‌ کارو پرۆژه‌کانیان که‌ گرتیانه‌ ده‌ستیان

9.واژوو کردن له‌سه‌ر هیچ شتێکی ناره‌سمی: کاتێک ولیام ئه‌بێت به‌ مه‌لیک که‌یت ئه‌بێت به‌ راوێژکاری ده‌وله‌ت ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێت هه‌ر کات مه‌لیک ولیام له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بوو که‌یت ئه‌توانێت ئیمزا بکات له‌بری بۆیه‌ هه‌ر شتێک ره‌سمی نه‌بوو نابێ ئیمزای بکات نه‌ک ته‌زویری تیادا بێت بۆ نمونه‌ ناتوانێ ئیمزا بکات بۆ که‌سێک له‌سه‌ر ره‌سمێکی یان بلوزێکی ان هه‌ر شتێک.

10. ته‌واو کردنی نانی ئێواره‌: له‌به‌ریتانیا که‌ شاژن له‌ نانخواردن ته‌واو بوو پێویسته‌ هه‌موویان ده‌ستهه‌ڵگرن له‌ نان خواردن و که‌وچکه‌کانیان دابنێن ئه‌گه‌ر که‌یت هێواش بێ له‌ نان خواردندا ئه‌وا نانه‌که‌ی نابێ ته‌واو بکات و ئه‌و شه‌وه‌ به‌ برسێتی بخه‌وێت...!



ئاماده‌کردن:

فــــــریـــــــشـــــــتــــه‌ی جــــــــوانــــــی


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13039045791.jpg

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13039046111.jpg

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13039046471.jpg

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13039046821.jpg

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-27 12:03:54

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: ///هاوسه‌رگیری ئه‌مـیر ولــیـام و کــه‌یت\\\

ده‌ست خۆش فریشته‌ گیان بابه‌تێکی خۆش بوو
هه‌مووی به‌لایه‌ك ئه‌و خاڵه‌ی ده‌یه‌م به‌لایه‌ك له‌هه‌مووی قورستره‌ هههههههههه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-27 14:44:42

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

Re: ///هاوسه‌رگیری ئه‌مـیر ولــیـام و کــه‌یت\\\

گوڵه‌که‌م سۆزه‌ گیان زۆر سپاس ئه‌زیزم
وه‌ڵا ئه‌و خاڵانه‌ قورسن راست ئه‌که‌ی به‌س بیریشت نه‌چێت ئه‌چێته‌ چی ژیانێکه‌وه‌ له‌ که‌سێکی ئاساییه‌وه‌!
ئاسوده‌بیت گوڵی من

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-04-27 16:15:23

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ///هاوسه‌رگیری ئه‌مـیر ولــیـام و کــه‌یت\\\

ده‌ست خۆش فریشته‌ خان ماندوو نه‌بیت
باشه‌ توخوا ئه‌وه‌ ژیانه‌ یان سجنێکی بێ قوفڵ و که‌له‌پچه‌یه‌

ژیان ئه‌گه‌ر له‌و هه‌موو عه‌سکه‌رتاریه‌تیا بێت که‌ی ژیانه‌ ، نابێ واژۆ بکا نابێ نان بخوا نابێ قسه‌ی وا بکا
نابێ جلی وا له‌به‌ر بکا ، نابێ به‌ ناوی خۆی بانگی بکه‌ن که‌ ئه‌وه‌ش زۆر ناخۆشه‌

نه‌ڵێی ده‌مت پێی ناگات ئه‌ڵێی تاڵه‌ ههههههههه به‌خوا حه‌زم لێ نیه‌

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-04-27 20:19:11

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

Re: ///هاوسه‌رگیری ئه‌مـیر ولــیـام و کــه‌یت\\\

زۆر سپاس خه‌مه‌ گیان سپاس بۆ په‌یامی به‌ڕێزتان
هههههه جا باش بوو خۆت ووتت ده‌مت پێ ناگا ئه‌ڵێی تاڵه‌ هههه من له‌و باوه‌ره‌دام که‌ ئه‌وانه‌ هه‌مووی به‌روکه‌ش بێ و هیچ که‌س له‌م رۆژه‌دا وه‌ له‌ ئه‌وروپا بێ وا ناژی با له‌ خێزانی شاژنیشبن ئه‌وان 8 بۆ 9 ساڵه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌بووه‌ که‌واته‌ شته‌کان به‌س روکه‌شه‌...

ده‌ست و چاوی تۆش خۆش بێ به‌ڕێزم
ئاسوده‌بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-04-28 13:53:22

SaHaND_7_10
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2012-04-27
په‌یامه‌كان: 374
WindowsFirefox

Re: ///هاوسه‌رگیری ئه‌مـیر ولــیـام و کــه‌یت\\\

ده‌سته‌کانت خۆش فریشته‌ گیان ......

ماندوو نه‌بیت ......زانیاری به‌سوودت پێداین له‌سه‌ر ئه‌م داماوه‌ .....هههههه
به‌س ئه‌ڵێم خوا ره‌حمی پێبکات ..........هههههههههه

Kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-05-03 05:19:01

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: ///هاوسه‌رگیری ئه‌مـیر ولــیـام و کــه‌یت\\\

ده‌ست خۆش فریشته‌ خان ماندوو نه‌بیت
باشه‌ توخوا ئه‌وه‌ ژیانه‌ یان سجنێکی بێ قوفڵ و که‌له‌پچه‌یه‌

ژیان ئه‌گه‌ر له‌و هه‌موو عه‌سکه‌رتاریه‌تیا بێت که‌ی ژیانه‌ ، نابێ واژۆ بکا نابێ نان بخوا نابێ قسه‌ی وا بکا
نابێ جلی وا له‌به‌ر بکا ، نابێ به‌ ناوی خۆی بانگی بکه‌ن که‌ ئه‌وه‌ش زۆر ناخۆشه‌

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-05-03 19:49:19

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsFirefox

Re: ///هاوسه‌رگیری ئه‌مـیر ولــیـام و کــه‌یت\\\

دەستەکانت خۆش خاتوو فریشتە
ئەو خاڵی ١٠م زۆر قورسە ! بە کی قبوڵ ئەکرێت؟
وەڵا ناخۆشە بۆ خانمە کەیت ئەونەی تر زەعیف ئەبێت
سەرکەوتوبیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-05-06 13:56:12

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

Re: ///هاوسه‌رگیری ئه‌مـیر ولــیـام و کــه‌یت\\\

کاکه‌ سه‌هه‌ند گیان
تینا گوڵ
دنا جوان
سپاستان ئه‌که‌م ئه‌زیزه‌کانم
هههههه نانا زۆر به‌زه‌یتان پیایدا نه‌یه‌ته‌وه‌ ئه‌وانه‌ به‌ رای من هه‌مووی ریکلامه‌ هه‌ر ئه‌و به‌زمه‌ی له‌ رۆژی ئاهه‌نگه‌که‌ی بۆی کرا به‌شی 10 ساڵ خۆشی پێدرا!

شادو کامه‌ران بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net