.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر یاریگای ڤێڵتینز ئارینا یه‌که‌م یاری قۆناغی پێش کۆتایی خولی پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو که تێیدا یانه‌ی شاڵکه‌ی خاوه‌ن یاریگا میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی کرد و شاڵکه له نێو یاریگای خۆی به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام دۆڕا .. بردنه‌وه‌ی شاڵکه له‌م یارییه‌دا چاوه‌ڕواننه‌کراو نه‌بوو دوای سه‌رسامکردنی جیهان به کردنه ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلاننی هه‌ڵگری نازناوه‌که له قۆناغی پێشتردا و مانچسته‌ریش له باشترین ساته‌کانی خۆیدا ده‌بینرێت هه‌ربۆیه چانسی بردنه‌وه‌ی زیاتربوو .. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی یارییه‌که شه‌یتانه سووره‌کان باشتر ده‌بینران و سه‌ره‌ڕای کۆنترۆلی یاریگا هه‌رزوو چه‌ند هێرشێکی مه‌ترسیداریان برده‌سه‌ر گۆڵی یانه‌ی شاڵکه به‌ڵام لێهاتوویی گۆڵپارێز نۆیه‌ر ڕێگربوو له‌به‌رده‌م گشت هێرشه‌کان و له نیوه‌ی یه‌که‌مدا مانچسته‌ر نه‌یتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکات له به‌رامبه‌ردا شاڵکه ش بێده‌نگ نه‌بوون و له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه چه‌ند هه‌وڵێکیان دا به‌ڵام گشتیان بێ هووده‌بوون .و نیوه‌ی یه‌که‌م نیوه‌ی هێرشه له‌ده‌ست چووه‌کان بوو .
له نیوه‌ی دووه‌مدا یارییه‌که به‌هه‌مان ڕیتم به‌رده‌وام بوو که به گشتی مانچسته‌ر باشتر ده‌بینرا و شاڵکه‌ش جار جاره مه‌ترسی دروست ده‌کرد ، ئه‌نجامه‌که به‌و شێوه‌یه نه‌مایه‌وه و له پاسێکی نمونه‌یی واین ڕونی ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر ڕایان گیگز یه‌که‌م گۆڵی یانه‌که و یارییه‌که‌ی له خوله‌کی 67 تۆمارکرد و یانه‌که‌ی پێشخست ، ئه‌م گۆڵه‌ش یارییه‌که‌ی زیاترکرده‌وه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی دوای ته‌نیا سێ خوله‌ک و له خوله‌کی 70 واین ڕوونی دووه‌م گۆڵیش تۆماربکات و یانه‌که‌ی زیاتر له سه‌رکه‌وتن نزیک بکاته‌وه . دوای ئه‌و دوو گۆڵه شاڵکه کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان لێنه‌بینرا و مانچسته‌ر مه‌ترسیدارترده‌بینرا و هه‌وڵی تۆمارکردنی گۆڵی زیاتریان ده‌دا . به‌ڵام یارییه هه‌ر به‌و ئه‌نجامه مایه‌وه و مانچسته‌ر به دوو گۆڵی دوو ئه‌ستیره که‌م وێنه‌که‌ی خۆی له گه‌یشتن به یاری کۆتایی خولی پاڵه‌وانه‌کان له‌سه‌ر یاریگای وێمبڵی نزیک کرده‌وه.


yarega
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه