❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕیاڵ مه‌درید 0-2 بارسێلۆنا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-28 08:41:36

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsMSIE7

ڕیاڵ مه‌درید 0-2 بارسێلۆنا

له‌ میانه‌ی یاریه‌کانی چوونی  قۆناغی چوار و پێش کۆتایی خوولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا و له‌ یاری کلاسیکۆی ئه‌وروپی و ئیسپانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و بارسێلۆنا به‌یه‌ک گه‌یشتن و سه‌رئه‌نجام  یانه‌ی بلوگرانای که‌ته‌لان باڵاده‌ستی خۆی نواند و یاریه‌که‌ی به‌ئه‌نجامی دووگۆڵی  بێ وه‌ڵام برده‌وه‌ .

له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌ شاری مه‌درید و به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ 80 هه‌زار هانده‌ر و به‌ناوبژیوانێتی وۆڵف جانگ ستارکی ئه‌ڵمانی له‌ یاری ئێل کلاسیکۆی سێیه‌م له‌ ساڵی 2011 هه‌ردوولا به‌یه‌ک گه‌یشتن له‌ کاتێکدا له‌ دووکلاسیکۆی ڕابردوودا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید جارێک براوه‌ بوو وه‌ جارێکیش یه‌کسان بوون .

له‌ نیوه‌ی یه‌که‌م دا هه‌ردوولا به‌تاکتیکی تایبه‌تی خۆیان یاریان کرد و یاریه‌که‌ له‌و په‌ڕی هه‌ستیاری دا بوو بۆیه‌ مه‌ترسیه‌کان که‌متر بوون یانه‌ی بارسێلۆنا تاراده‌یه‌کی که‌م و وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی به‌شێوازی تیکا تاکا یاری ده‌کرد و له‌م گیمه‌ ته‌نها لێدانێکی مه‌ترسیداری داڤید ڤییامان بینی که‌ زۆر نزیک بوو له‌ گۆڵه‌که‌ی ئیکار کاسیاس ،،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسورمان بوو توندوتیژی له‌م گێمه‌ تۆزێک دوا که‌وت له‌ چاو کلاسیکۆکانی دیکه‌ و پێش کۆتایی هاتنی ئه‌م گیمه‌ ده‌مه‌ بۆڵه‌ و ئاژاوه‌ که‌وته‌ نێو یاریزانان  و گۆڵچی یه‌ده‌گی یانه‌ی بارسا خۆسێ مانوێل پینتۆ به‌کارتی سوور کرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگآ و نیوه‌ی یه‌که‌م به‌ ئه‌نجامی 0-0 کۆتایی هات .

نیوه‌ی دووه‌م به‌ئاستێکی مام ناوه‌ند ده‌ستی پێکرد و سپێشه‌ڵ وه‌ن هه‌ستا به‌ به‌ژداری پێکردنی ئه‌دیبایۆر له‌ شووێنی ئۆزێل ووه‌ک ئاماژه‌م پێدا  یاریه‌که‌ توندوتیژ تر بوو وه‌ به‌هۆی به‌ژداریکردنێکی تاڕاده‌یه‌ک به‌هێز له‌لایه‌ن پیپی به‌گریکاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دژی یاریزان دانیال ئه‌لڤیس ناوبژیوان ڕاسته‌وخۆ به‌کارتی سوور به‌رگریکاری ناوبراوی کرده‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌هۆی ئه‌م کارته‌وه‌ ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن هانده‌ران وده‌سته‌ی کارگێڕی لۆس بلانکۆسه‌وه‌ به‌رز بوه‌وه‌ و ڕاهینه‌ر مۆرینهۆش کرایه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌م کارته‌ سوورانه‌ زۆر کاریگه‌رییان هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی ڕیال مه‌درید و یاریزان و ئه‌ستێره‌ی ژماره‌ یه‌ک لیۆنیل میسی له‌ پاسێکی ئیبراهیم ئه‌فیلای گۆڵی پێشکه‌وتنی بارسای تۆمار کرد له‌ خووله‌کی 76 ،، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نه‌یتووانی ئه‌م بۆشییانه‌ پڕ بکاته‌وه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ یانه‌ی بارسا و کوڕانی که‌ته‌لان و و سه‌ربازه‌کانی پیپ ئه‌م هه‌ڵانه‌یان قۆسته‌وه‌ و یاریزان و گۆڵکاری جیهان لیۆنیل میسی گه‌ڕایه‌وه‌ و له‌ هه‌وڵێکی تاکه‌که‌سی بی ووێنه‌ گۆڵی دووه‌م و سه‌رکه‌وتنی بارسای تۆمار کرد له‌ خووله‌کی 87 و یاریه‌که‌ به‌م ئه‌نجامه‌ تاکۆتایی به‌م ئه‌نجامه‌ مایه‌وه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی کلاسیکۆی داهوتوو که‌ تاڕاده‌یه‌ک یانه‌ی بارسا نزیک بوه‌وه‌ له‌ کۆتایی چامپیۆنس.


مۆرینهۆ : ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بڵێم که‌ ده‌مه‌وێت ویفا بۆ هه‌میشه‌ له‌ یاریگاکان دوورمده‌خاته‌وه‌
خۆزێ مۆرینهۆ له‌ هه‌موو که‌س له‌ دۆڕانه‌که‌ی ئه‌مشه‌وی ڕیاڵ نیگه‌رانتره‌ و به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی پیپ گواردیۆلا که‌ ئاماده‌ی کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نووسییه‌که‌ نه‌بوو .. مۆرینهۆ نیگه‌رانه‌ به‌ ده‌رکردنی پیپێ و هیچ هۆکارێک نابینێت بۆ ده‌رکردنی یاریزانه‌که‌ی و وتی : بۆ ئه‌وه‌ ڕووده‌دات ؟ به‌رشلۆنه‌ تیمێکی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ به‌ڵام تێناگه‌م بۆ پیپێ ده‌رکرا ، ئه‌وه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگا قیرتاوبکرێت بۆ به‌رشلۆنه‌ که‌ یارییه‌که‌ ببه‌نه‌وه‌ ، پاشان من هیچم به‌ ناوبژیوان نه‌وت ، ته‌نیا پێکه‌نیم و چه‌پڵه‌م بۆ بڕیاریه‌که‌ی لێدا بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک وشه‌ بڵێم به‌ڵام باشتر وایه‌ هیچی تر نه‌ڵێم چونکه‌ هه‌رچیه‌کی تر به‌ ناوبژیوان و به‌ ویفا بڵێم ئه‌وه‌ به‌یه‌کجاری دوورم ده‌خه‌نه‌وه‌ و کۆتایی به‌ ژیانیو وه‌رزشیم ده‌هێنن . به‌ڵام وه‌کو ناتوانم قسه‌ی دڵم بڵێم با پرسیارێک که‌م . بۆچی ؟ بۆ ئۆڤرێبۆش وابوو  ( ناوبژیوانی یاری نێوان به‌رشلۆنه‌ و چێلسی له‌ 2009 له‌ قۆناغی پێش کۆتایی) ؟ بۆ ئۆساکا ( ناوبژیوانی یاری نێوان به‌رشلۆنه‌ و ئارسناڵ له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ) . ئێستاش ستارک ( ناوبژیوانی یارییه‌که‌ی ئه‌مشه‌و ) . ئێمه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی یانه‌یه‌کی یه‌کجار مه‌زن ده‌که‌ین به‌ڵام بۆچی پێش دوو ساڵ له‌گه‌ڵ چێلسی نه‌مانتوانی بگه‌ینه‌ یاری کۆتایی ؟؟ وه‌ پارساڵیش له‌گه‌ڵ ئه‌نته‌ر به‌ موعجیزه‌ گه‌یشتین  ( مه‌به‌ستی له‌ به‌رگریکردنی ناوبژیوانه‌ له‌ به‌رشلۆنه‌ )  . بۆ ئه‌و به‌رامبه‌ربوونه‌ی کوشت پاش ئه‌و هه‌موو کاته‌ ؟ به‌ڕاستی تێناگه‌م.

” به‌ڕاستی زه‌حمه‌ته‌ بتوانیت له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت له‌م بارودۆخه‌دا  ، ئه‌سته‌مه‌ بتوانیت له‌ کاتێکدا ناوبژیوان یارمه‌تی تیپی به‌رامبه‌ر ئه‌دات وه‌کو ئه‌وه‌ وایه‌ بیانه‌وێت به‌ هه‌ر نرخێک بێت به‌رشلۆنه‌ بگاته‌ یاری کۆتایی . تێناگه‌م یانه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ری به‌رشلۆنه‌ بۆ پێویستی به‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه‌ یارمه‌تی بدرێت ؟  تۆپی پێ یارییه‌که‌ که‌ ده‌بێت یاساکان به‌سه‌ر هه‌مووان جێبه‌جێ بکرێت و دواتریش باشترین یانه‌ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت . ئێمه‌ به‌وپه‌ڕێ ڕیزه‌وه‌ خۆمان پیشانی جیهان ده‌ده‌ین له‌ به‌رشلۆنه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان وه‌ ئێمه‌ بێ پیپێ گه‌شت ده‌که‌ین بۆ به‌رشلۆنه‌ که‌ هیچ شتێکی هه‌ڵه‌ی نه‌کرد  وه‌ به‌ بێ ڕامۆش گه‌شت ده‌که‌ین که‌ هیچی هه‌ڵه‌ی نه‌کرد وه‌ ڕآهێنه‌ریش بۆی نیه‌ ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر کورسی یه‌ده‌گ دابنیشێت وه‌ دوو گۆڵیشمان لێ تۆمارکراوه‌ .

پاشان مۆرینهۆ دانیبه‌وه‌دانا که‌ ئه‌و ته‌نیا بۆ 0-0 یاری کردووه‌ و وتی :

” پلانی ئێمه‌ به‌ شێوه‌ی جیواز تێپه‌ڕی له‌ چه‌ند کاتێکی جیاوازدا  ، ئه‌بوایه‌ یاریزانه‌کانمان به‌یه‌که‌وه‌ یارییان کردایه‌ و دواتریش ناوه‌ڕاست به‌کارهاتایه‌ بۆ هێرشبردن و یاریزانی ژماره‌ 10 ( دیارا ) ش له‌ دوای هێرشبه‌ره‌کانه‌وه‌ یارمه‌تی ده‌دان ئه‌وه‌ پلانه‌که‌ی ئێمه‌ بوو بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌که‌ 0-0 ته‌واو بێت و سوود له‌ ماندووبون و هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ربه‌ر وه‌ربگرین بۆ تۆمارکردنی گۆڵ به‌ڵام ناوبژیوان نه‌یهێشت پلانه‌که‌مان جێبه‌جێ بکه‌ین  . توانای به‌رشلۆنه‌ ده‌بووایه‌ ته‌نها  توانای سروشتی خۆی بووایه‌ نه‌وه‌ک یارمه‌تی ناوبژیوانیش  ئیتر پێویستیان به‌ خۆ ماندووکردنی زیاتر نیه‌.



http://kurdzhin.info/up/do.php?img=3530
http://kurdzhin.info/up/do.php?img=3532


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13039795581.jpg

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13039795582.jpg

http://kurdzhin.info/up/do.php?img=3531

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13039795583.jpg

yarega

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ((شارؤخ)) (2011-04-28 08:51:41)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-28 08:51:19

BeYaR
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-30
دواترین سه‌ردان: 2013-01-10
په‌یامه‌كان: 1327
WindowsXPOpera

Re: ڕیاڵ مه‌درید 0-2 بارسێلۆنا

ده‌ست خۆش ياريه‌كی زۆرخۆش بوو مۆرينۆمان ده‌م كوت كرد

Kurdzhin
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/383881_289661834404846_192552140782483_684196_1842019408_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-28 09:58:14

داناجبار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ناحيه ى رزگارى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-18
دواترین سه‌ردان: 2013-12-19
په‌یامه‌كان: 217
WindowsXPMSIE7

Re: ڕیاڵ مه‌درید 0-2 بارسێلۆنا

سلاو لةهةموو هاندةرانى ميسى............ جا مۆرينۆ ده‌م كوت دةبيت

Kurdzhin
گه‌وره‌ترين ئاواتم ئه وه يه......
بچووكترين ئاواتم بێته دى.........

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-04-28 14:59:07

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ڕیاڵ مه‌درید 0-2 بارسێلۆنا

زؤر سوباس بو به يامه كانتان  سه ركه وتوبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net