❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌درید 2-3 زاراگۆزا : زاراگۆزا پێش واده‌ی دیاریکراو نازناوی لالیگای کرده‌ دیاری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-30 19:56:15

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPSafari

مه‌درید 2-3 زاراگۆزا : زاراگۆزا پێش واده‌ی دیاریکراو نازناوی لالیگای کرده‌ دیاری

مه‌درید 2-3 زاراگۆزا : زاراگۆزا پێش واده‌ی دیاریکراو نازناوی لالیگای کرده‌ دیاری بۆ به‌رشلۆنه‌

ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌یه‌که‌م یاری هه‌فته‌ی 34ی خولی ئیسپانیدا له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید توشی شکستێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوهات و هێنده‌ی تر برینه‌کانی قوڵتربوون کاتێک به‌ ئه‌نجامی 3-2 توشی دۆڕان هات .. ڕیاڵ مه‌درید به‌پێکهاته‌یه‌کی یه‌ده‌گه‌وه‌ یاری کرد که‌ تاڕاده‌یه‌ک هه‌مان ئه‌و پێکهاته‌یه‌بوو به‌رامبه‌ر ڤاله‌نسیا  به‌شداری کرد به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان پێچه‌وانه‌ی یارییه‌که‌ی ڤاله‌نسیا  یاریزانه‌کان  یانه‌که‌یان توشی نائومێدی کرد . له‌ نیوه‌ی یه‌که‌مدا ڕیاڵ باشتر ده‌بینرا به‌ڵام هێرشبه‌ره‌کانی سه‌رکه‌وتوونه‌بوون له‌ دروستکردنی مه‌ترسی و کۆنترۆلێکی بێ سودی یاریگایان کردبوو ئه‌مه‌ش ئه‌نجامه‌که‌ی به‌ بێ گۆڵ  هێشته‌وه‌ تاوه‌کو خوله‌کی 41 کاتێک له‌ هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌دا  ئیکه‌ر کاسیاسی گۆڵپارێز  گۆڵی یه‌که‌می کرده‌ دیاری بۆ زاراگۆزا و لافیتای ئه‌ستێره‌ی یارییه‌که‌ هه‌ڵه‌که‌ی کاسیاسی قۆزته‌وه‌ ویانه‌که‌ی به‌ گۆڵێک پێش خست . له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا به‌مه‌به‌ستی ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ مۆرینهۆ به‌شداری به‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ مارسێلۆ و دی ماریا و ئۆزیل کرد به‌ڵام دووباره‌ له‌ هه‌ڵه‌یه‌کی تری یانه‌که‌دا  کارڤالیۆ له‌ هێرشبه‌رێکی زاراگۆزایدا له‌ ناوچه‌ی سزاو گابی له‌ خوله‌کی 55 دووه‌م گۆڵی زاراگۆزای تۆمارکرد . دوای ئه‌م گۆڵه‌ ڕیاڵ به‌ ته‌واوی کۆنترۆلی یاریگای گرته‌ ده‌ست و زنجیره‌یه‌ک هێرشی مه‌ترسیداریان برده‌ سه‌ر گۆڵی یانه‌ی میوان تاوه‌کو سێرجیۆ ڕامۆس به‌ لێدانی سه‌ر له‌ خوله‌کی 62 جیاوازییه‌که‌ی که‌مکرده‌وه‌ بۆ یه‌ک گۆڵ . له‌وکاته‌ی تێکڕای یاریزانه‌کانی ڕیاڵ هێرشیان ده‌برد بۆ یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌  له‌ هێرشێکی پێچه‌وانه‌دا  جارێکی تر لافیتا گه‌ڕایه‌وه‌ و سێهه‌م گۆڵی بۆ یانه‌که‌ی له‌ خوله‌کی 77 تۆمارکرد که‌ ئه‌م گۆڵه‌ هێنده‌ی تر ئه‌رکی ڕیاڵی زه‌حمه‌ت کرد . ڕیاڵ کۆڵیان نه‌داو به‌رده‌وام بوون له‌ هێرش تاوه‌کو که‌ریم بنزیمه‌ له‌ 85 جارێکی تر جیاوازییه‌که‌ی که‌مکرده‌وه‌ بۆ یه‌ک گۆڵ  . پاشان له‌ خوله‌کی 86  کێشه‌ی ڕیاڵ له‌گه‌ڵ کارتی سور له‌م یارییه‌شدا دووباره‌ بووه‌وه‌ و ڕیکاردۆ کارڤالیۆ له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یاریگای کرا .  دواتریش یارییه‌که‌ هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ و به‌ سه‌رکه‌وتنی زاراگۆزا به‌کۆتاهات . به‌م دۆڕانه‌ش  ئه‌گه‌ر به‌رشلۆنه‌ ئه‌مشه‌و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت پێویستی ته‌نیا به‌ یه‌ک خاڵی تر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی ببێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌که‌.

http://cache.daylife.com/imageserve/08df1iT7csegF/610x.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/04Kh9yz8IBc0X/610x.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/0bCi59kceE8LI/x610.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/01PDfsDaoJcFZ/x610.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/0g0jgS24qs7U6/x610.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/0dv3fkGdS49Ce/610x.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/09xL03AeGi8lC/610x.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/01SPa6nbJH9Gf/x610.jpg

یاریگا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-01 09:46:46

داناجبار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ناحيه ى رزگارى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-18
دواترین سه‌ردان: 2013-12-19
په‌یامه‌كان: 217
WindowsXPMSIE7

Re: مه‌درید 2-3 زاراگۆزا : زاراگۆزا پێش واده‌ی دیاریکراو نازناوی لالیگای کرده‌ دیاری

من جاوةريم دةكرد هههههههههههه
زور سوباس

Kurdzhin
گه‌وره‌ترين ئاواتم ئه وه يه......
بچووكترين ئاواتم بێته دى.........

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-01 16:28:47

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPSafari

Re: مه‌درید 2-3 زاراگۆزا : زاراگۆزا پێش واده‌ی دیاریکراو نازناوی لالیگای کرده‌ دیاری

هههه ئه‌ی بۆ به‌رشلۆنه‌ ئه‌لێی چی
سپاس بۆ په‌یامه‌کات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net