.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














دەریای دڵ/ و: وشیارعەلی/پێنجوێن
ڕۆژێك قوتابی ڕاهیبێكی بەساڵاچوو، داوای لە مامۆستاكەی كرد كە وانەیەكی فێر بكات.. بۆ ئەوەی تا لە ژیانداماوە لە بیری نەچێتەوەو وەك ئەڵقەی زێڕلە گوێی بگرێت، مامۆستای پیر دوای هەندێك ڕامانو بیركردنەوە بە قوتابییەكەی گوت:»بڕۆ كیسەیەكی گەورە خوێ لەگەڵ خۆتدا بهێنەو بێرەوە».
قوتابییەكە ڕۆیشتو پاش كاتژمێرێك كیسە خوێی هێناو گەڕایەوە.. ڕاهیبی بە ئەزموون كیسە خوێیەكەی لێوەر گرتو یەك كەوچكی لێكردە نێوپیاڵەیەك ئاوەوە،پاشان هەند ێك شێواندیو بە قوتابییەكەی گوت:»ئەو سوێراوە بخۆرەوە».
قوتابییەكە فەرمانەكەی بەجێهێناو دەستبەجێ قومێكی لە ئاوەكەدا.. بەڵام هەر لەگەڵ تامكردنیدا خێراپیاڵەكەی گێڕایە دواوەو گوتی:»مامۆستا زۆر سوێرە».
ڕاهیبی پیر سەرێكی باداو قوتابییەكەی لەگەڵ خۆی برد بۆ كەنار دەریا، زۆر بە لێزانی هەموو خوێكەی ڕشتە نێو ئاوی دەریاكەوە،پاشان پیاڵەیەكی لە ئاوی دەریاكە پڕكردو بە قوتابییەكەی گوت:»بیخۆرەوە».
قوتابی دیسان فەرمانی مامۆستاكەی دووبا رە كردەوە، بەڵام ئەمجارە هەموو ئاوەكەی خواردەوە...
مامۆستاپرسی: «چ تامێكی هەبوو؟؟»
قوتابی: «كەمێك سوێربوو، تەنهاپێویستی بە هەند ێك ئا رامگرتن بوو!»
ڕاهیبی دنیادیدە سەری لەقاندەوەو گوتی: «ڕەنجو كێشەو گرفت گەلێك، كە مرۆڤ لە ژیاندا تووشی دەبێت، ڕاست وەك ئەو خوێیە وایە».
بۆیە ئەگەر دڵت بە ئەندازەی یەك پیاڵە بێت، ئەوا بە یەك كەوچك خوێ بڕستت لێدەبڕێتو ئەم گێتییە فراوانەت لێدەبێتە بیرێكی تەنگو تەسك.. بەڵام ئەگەر دڵت وێنەی دەریا بێت، لێبگەڕێ.. یەك كیسە خوێو بەڵكو دەیان كیسەش ناتوانێت سوێری خۆی، لە دڵی تۆدا جێ بكاتەوەو ئا رامت لێ هەڵبگرێت..!!!
سەرچاوە: مجلە (روزهای زندگی)/ ژمارە 3
{بريار}

لهسهر هێڵ نییه





دهست خۆش بهڕاستی چیرۆكهكهت زۆر جوان و پڕ مانابوو
هیوادارم ههموو كهسێ دڵی فراوان بێت
دهست خۆش ههربژی
لهسهر هێڵ نییه








ده ستى توش خوشبيت كولى من
منيش هيوادارم كه هه مومان ببين به خاوه ن دليكى كه وره
هه ربزيت كيانى من
لهسهر هێڵ نییه