❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چێڵسی‌ 43 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخان کردووه‌ بۆ کڕینی كارلۆس تیڤێز

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-03 10:37:22

rozh989
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-23
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 364
WindowsSafari

چێڵسی‌ 43 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخان کردووه‌ بۆ کڕینی كارلۆس تیڤێز

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13044188331.jpg
یانه‌ی‌ چێڵسی‌ ئینگلیزی‌ هه‌وڵی‌ كڕینی‌ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ مانچیسته‌رسیتی‌ هاونیشتمانی‌ (كارلۆس تیڤێز) ده‌دات و ده‌یه‌وێت له‌ وه‌رزی‌ داهاتوودا ئه‌و هێرشبه‌ره‌ بهێنێته‌ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یه‌وه‌ و گرێبه‌ستێكی‌ له‌گه‌ڵ ئیمزابكات .
سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ ئینگلته‌را بلاَویكرده‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ ئه‌و وولاَته‌ چاویان بڕیوه‌ته‌  یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین و هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ مانچیسته‌رسیتی‌ (كارلۆس تیڤێز) و به‌نیازن یاریزانی‌ ناوبراو له‌ كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ هاتن و چوونی‌ هاوینه‌ی‌ یاریزانانی‌ ئه‌م وه‌رزه‌دا په‌لكێشی‌ یانه‌كه‌یان بكه‌ن .
سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ ئینگلته‌را ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ په‌یوه‌ندیان به‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ مانچیسته‌رسیتیه‌وه‌ كردووه‌ و داوایان له‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ كردووه‌ كه‌  له‌ ماوه‌ی‌ داهاتوودا بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتنه‌وه‌ له‌سه‌ر بۆندی‌ ئه‌و یاریزانه‌ و گواستنه‌وه‌ی‌ تیڤێز بۆ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یان له‌ هاوینی‌ داهاتوودا .
سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ ئینگلته‌را ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ كه‌ بڕی‌ 43 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌ش به‌ یانه‌ی‌ مانچیسته‌رسیتی‌ بكه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر فرۆشتنی‌ ئه‌و هێرشبه‌ره‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌ به‌ یانه‌كه‌یان .
جێ ی‌ باسه‌ بێجگه‌ له‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ هه‌ردوو ئه‌نته‌رمیلان یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵیش له‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ كڕینی‌ تیڤێز و له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان له‌ ماوه‌ی‌ داهاتوودا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌ڕمی‌ گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ری‌ ناوبراو ئیمزا بكه‌ن و له‌ وه‌رزی‌ داهاتووشدا بیهێننه‌ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یانه‌وه‌  .
شایه‌نی‌ باسه‌   كارلۆس تیڤێزی‌ ته‌مه‌ن 27 ساڵ وه‌رزی‌ 2009 به‌بڕی‌ 29 ملیۆن یۆرۆ له‌ ڕیزی‌ یانه‌ی‌ وێستهام یونایتدی‌ ئینگلیزیه‌وه‌ ڕووی‌ كرده‌ ڕیزی‌ یانه‌ی‌ مانچیسته‌رسیتی‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌شدا وه‌رزی‌ 2014 بۆنده‌كه‌ی‌ كۆتایی پێدێت  .

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ff401445bf.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net