❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌ پێی ڕاپۆرتێک به‌چه‌ند کردارێک که‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌ ئه‌توانین هاوسه‌ره‌کانمان دڵشاد بکه‌ین .

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » به‌ پێی ڕاپۆرتێک به‌چه‌ند کردارێک که‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌ ئه‌توانین هاوسه‌ره‌کانمان دڵشاد بکه‌ین .


#1 2011-05-03 11:07:21

ئاسؤ دوكان
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-26
دواترین سه‌ردان: 2013-11-11
په‌یامه‌كان: 162
WindowsXPMSIE7

به‌ پێی ڕاپۆرتێک به‌چه‌ند کردارێک که‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌ ئه‌توانین هاوسه‌ره‌کانمان دڵشاد بکه‌ین .

1- ئافره‌تان میوانی ناوه‌ختیان پێ خۆش نیه‌ ، که‌واته‌ پێش ئه‌وه‌ی میوانێک بێته‌ ماڵه‌که‌ خانمی ماڵ ئاگادار بکه‌ره‌وه‌

بۆ ئه‌وه‌ی کاتی ته‌واویان هه‌بێت خۆیان ئاماده‌ بکه‌ن و خۆ ئاماده‌کردنیان زۆر به‌ پێویست ده‌زانن بۆ پێشواز...ی کردن له‌ میوان .

2- ڕۆژانه‌ پرسیار له‌ هاوسه‌رت بکه‌ ، چ کارێکت هه‌یه‌ من بتوانم بۆت ئه‌نجام بده‌م ؟

3- کاتێک که‌ هه‌ڵه‌یه‌کت لێ ڕوو ئه‌دات داوای لێبوردن بکه‌ ، ئه‌گه‌ریش هه‌ڵه‌که‌ هی تۆ نه‌بوو دیسانه‌وه‌ ڕوخساری پێناخۆشبوون نیشان بده‌!

4- به‌رده‌وام زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌سه‌ر لێوانت بێت ، به‌ دڵنیایه‌وه‌ پێبکه‌نه‌ دنیاش بۆت پێئه‌که‌نێت ، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ دروسته‌ .

5- سوپاسی ماندوو بوونه‌کانی هاوسه‌رتان بکه‌ن ، ئه‌وکات ببینه‌ تا چه‌ند ئه‌و سوپاسه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر خێزانه‌که‌ت هه‌یه‌ .

6- بیر له‌وه‌ بکه‌ره‌وه‌ که‌ هاوسه‌ره‌که‌ت باشترین هاوسه‌ری دونیایه‌ ، چاکترین دایکی دونیایه‌ و باشترین بوکی خێزانه‌که‌شته‌ ، به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر وا بیر بکه‌یته‌وه‌ ئه‌وا بیرکردنه‌وه ئه‌بێته‌ ڕاستی .

7- ڕه‌زیل مه‌به‌ و به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌صفی هاوسه‌ره‌که‌تدا ده‌ستکراوه‌به‌ ، به‌ڵام بیرت نه‌چێت له‌ هیچکارێکدا زیاده‌ی مه‌خه‌ره‌ سه‌ر و مباڵغه‌ مه‌که‌ ، ئه‌بێت ئه‌و وه‌صفه‌ی که‌ ئه‌یکه‌یت له‌ هاوسه‌ره‌که‌تدا بیبینیت ئه‌گه‌ر وانه‌بێت به‌ شێوازێکی خراپ ئه‌شكێته‌وه‌و له‌وانه‌یه‌ به‌ توانجی له‌ قه‌ڵه‌م بدات .

8- پشتگیری هاوسه‌ره‌که‌ت بکه‌ و یارمه‌تی بده‌ تا بتوانێت توانا شاراوه‌کانی خۆی ده‌ربخات .
9- له‌ جیاتی دیاری گرانبه‌ها ، کاتی خۆت پێشکه‌ش به‌ خێزانه‌که‌ت بکه‌ ، ئه‌وه‌ی تێبگه‌یه‌نه‌ که‌ هاوسه‌ره‌که‌ت زۆر بۆت گرنگه‌ و گوێی لێ ئه‌گریت ئه‌گه‌ر چی له‌و ڕۆژه‌شدا زۆر ماندوو بیت به‌ ده‌ست کاره‌کانته‌وه‌ ، به‌ چڵه‌ گوڵێت ئه‌وت له‌ بیر بێت و له‌بیری نه‌که‌یت .

10- ئه‌وه‌ بزانه‌ کاتێک هاوسه‌ره‌که‌ت پێت ده‌ڵێت توشی سه‌رئێشه‌ بووم چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌که‌ی حه‌بی ئارامکه‌ره‌وه‌ نیه‌ ، دڵنیابه‌ ته‌نها پێكه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه‌کانی تۆی که‌مه‌ وه‌ داوایان ده‌کات .

11- هه‌رگیز له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت شه‌ر مه‌که‌ ، چونکه‌ ناگونجێت له‌و شه‌ره‌ سه‌رکه‌وتوو بیت ، ئه‌گه‌ر تۆ سه‌رکه‌وتووش بیت ، دیسانه‌وه‌ شکاندنی هاوسه‌ره‌که‌ت شکاندی خودی خۆته‌ که‌واته‌ هه‌رگیز سه‌رکه‌وتوو نابیت ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر دوچاری شه‌ریش بویت له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خۆتی لێ به‌ دوور بگره‌ که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌زانیت


سةرجاوة كوفارى بريار

Kurdzhin
ئـــــه وه ى تــورِه بــون ئــــــةى بـــات
                         بـــيكه نـــين نـــاتـــونىَ بــى كيَـريَته وه!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-03 11:22:10

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: به‌ پێی ڕاپۆرتێک به‌چه‌ند کردارێک که‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌ ئه‌توانین هاوسه‌ره‌کانمان دڵشاد بکه‌ین .

dastakant xoshbet

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-03 13:29:32

ئاسؤ دوكان
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-26
دواترین سه‌ردان: 2013-11-11
په‌یامه‌كان: 162
WindowsMSIE7

Re: به‌ پێی ڕاپۆرتێک به‌چه‌ند کردارێک که‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌ ئه‌توانین هاوسه‌ره‌کانمان دڵشاد بکه‌ین .

زؤر سوباس دةستى تؤش حؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » به‌ پێی ڕاپۆرتێک به‌چه‌ند کردارێک که‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌ ئه‌توانین هاوسه‌ره‌کانمان دڵشاد بکه‌ین .


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net