.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









مانچستەر یونایتد ٤-١ شاڵکە:ڕێد دێڤڵز بە ئاسانی گەیشتە یاری کۆتایی و ٢٠٠٩ دووبارە بوویەوە
لە دوایین یاری قۆناغی نیوەی کۆتایی و لە نێو یاریگای ئۆڵد ترافۆرد یانەی مانچستەر یونایتد سەرکەوتنێکی گەورە و ئاسانی بەدەستهێنا بەسەر یانەی شاڵکەدا و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی و ڕووبەڕووی بەرشلۆنە دەبێتەوە لە یاریگای وێمبڵێی ڕۆژی ٢٨ ـی ئەم مانگە.
مانچستەر لە یاری ڕابردوودا بردنەوەیەکی گرنگی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام دەستەبەرکرد و تا ڕادەیەک سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی مسۆگەر کردبوو .هەر بۆیە سێر ئەلێکس فێرگسۆن پشووی بە زۆربەی یاریزانە سەرەکیییەکانی دابوو.
مانچستەر یونایتد لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکەدا باڵادەستی خۆی نواند و لە خولەکی ٢٦ ـدا لە پاسێکی جوانی دارۆن گیبسۆن ـەوە لویس ئەنتۆنیۆ ڤالێنسیا گۆڵی یەکەمی ڕێد دێڤڵزی تۆمارکرد. پێنج خولەک دواتریش دارۆن گیبسۆن لێدانێکی بەهێزی ئاراستەی گۆڵی یانەی میوان کرد و مانوێل نێویەری گۆڵپارێز هەڵەیەکی کوشندەی کرد و تۆپەکە چووە گۆڵەوە… لە خولەکی ٣٥ ـیشدا مانوێل خواردۆ بە لێدانێکی جوان گۆڵێکی لەسەر شێوازی کلاسیکیی تۆمارکرد.
ئاستبەرزیی و هێرشەکانی یانەی خانەخوێ لە نیوەی دووەمیشدا بەردەوامبوو و چەند هەلێکی ئاسانیان لەدەستدا تاکو لە خولەکی ٧١ ـدا ئەندرسۆن-ی بەڕازیلیی گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد. هەمان یاریزان لە خولەکی ٧٥ ـدا لە پاسێکی جوانی دیمیتار بێرباتۆڤ ـەوە گۆڵی چوارەمی یانەکەی و دووەمی خۆی تۆمارکرد و کۆتایییان هێنا بە سەرکێشییەکانی یانەی شاڵکەی ئەڵمانیی.
بەو بردنەوەیە جارێکی دیکە سیناریۆی ساڵی ٢٠٠٩ ـی ئۆڵۆمپیکۆی ڕۆما دووبارە بوویەوە بە گەیشتنی هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و بەرشلۆنە بە یاری کۆتایی کە بڕیارە لە یاریگای وێمبڵێی بەڕێوەبچێت.







[imgl]http://cache.daylife.com/imageserve/07jGgx13ilbm1/610x.jpg
[/imgl]
یاریگا


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
لهسهر هێڵ نییه





دةست خوش بو ئةم هةوالةية جونكة ئةم شةوز تةماشاى ياريةكةم نةكرد

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
