❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چەند وتەیەك لە سەر خۆشەویستی لةم سەردەمە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-05 06:14:38

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

چەند وتەیەك لە سەر خۆشەویستی لةم سەردەمە

چەند وتەیەك لە سەر خۆشەویستی لةم سەردەمە
ئێمە سەرەڕای ئەوەی خۆشەویستی بەشێكی زۆر گرنگی ژیان دەزانین بەڵام بە داخەوە دەَێم ئەو خۆشەویستییەی ئەمڕۆ ە ناو گەنجاندا پەیڕەو دەكرێت تابڵێی خۆشەویستییەكی بێبە هاو كاَو كرچە ، كە هیچ هه ست و سۆزێكی ڕاستەقینەی تێدا بە دی ناكرێت بە ڕویەكی بۆ گەن ، رووپۆش كراوە كە تە نها بۆ بەسەر بردنی كاتە ! بێگومان بۆ ئەمەش هه ر دوو ڕەگەز دەستیان هه یە لە دروست كردنە ئەم قەیرانە





ئەگەر تە ماشایەكی خۆشەویستی بكەین لە م سەردەمەدا ئەوا دەبینین %90ی خۆشەویستی لەلایەن هه ر دوو ڕەگەزەوە چ گاڵتە جارییەك بە خۆشەویستی دەكرێت گوناهێكی گەورەیە بەرامبەر بە خۆشەویستی دەكرێت یان قۆناغی خۆشەویستی ئەو قۆناغەیە كە گەنجان دەبێت بە شێوەیەكی سەربەرزانە تێبپەڕێنن



ئەگەر وورد ببینەوە ەو دیوە ڕووپۆشكراوەی ناونراوە خۆشەویستی ئەوا دەبینین لە نێو كۆمەَگای ئێمەدا زۆر بەی گەنجان بە تایبەت ( ڕەگەزی نێر) دروستبونی پەیوەندی خۆشەویستی تەنها بۆ كات بە سەر بردن بە كاردەهێنن ، بە تایبەتی ە قسەكردنی شەواندا !ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو كەسە ە ژیاندا بێهیوایەو شەوان خەوی ێناكەوێت بۆ ئەوەی كات بەسەر بەرێت مەجبوورە كەسێك پەیدا بكات ە دوای 12ی شەو ئەمەش ناونراوە پەیوەندی خۆشەویستی !!!




ئەگەر باسی خۆشەویستی بكەین لای كچان ئەوا دەبینین تە نها بۆ خۆ هه َكێشان و خۆ دەر خستن یان بۆ ئەوەی لای هاوڕێكانی نەشكێتەوە كە كەسێك نییە خۆی نەوێت یان بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت كە كەسێك هه یە خۆشی دەوێت گرنگی پێئەدات ئەوا پەنا ئەبات بەر دروستكردنی پەیوەندییەكی هه لە بێگوومان ئەم پەیوەندییەش زیاتر لە دوای 12ی شەوە دەست پێدەكات ئەو كەسەی هه ڵیبژاردووە لای هاوڕێكانی لی ی هاورێكانی خۆی پێوە هه َدەكێشێت وەدەبێت ( سەیارەو ، خانووی هه بێت و یان لانی كەم قتی سەرەوەی ماڵی باوكی چۆڵبَت ، یان پارەیەكی باشی هه بێت


جا گرنگ نییە تا چەند ئاستی ڕۆشنبیری و مە عریفریفی هه ستكردن بە پرسیاری بەرزەو خاوەن كەسایەتییە !



هه ر لێرەوە ڕوو لە كیژۆڵە كان ئەكەم و دەڵێم ئەو كەسەی ئەو بە ناوی مواسەفاتانەی تیابێ‌ كە ئێوە خۆتان ی پێوە هه ڵدەكێشن ئەوە دڵنمیاتان دەكەمەوە هه ر گیز ئەو كەسانە بە نیازی هاوسەریەتی خۆشەویستی ناكەن



یئەگەر بمانەوئ بزانین خۆشەویتی ڕاستە قینە چییە ڕێگەی دروستی خۆشەویستی ڕاستەقینە چییە دەبێت پێناسەیەكی خۆشەویستی ڕاستە قینە بكەین كە

( ئەو هه ست و سۆزە ناسكەیە لە نێوان دوو كەسدا لە ڕەگەزی جیاواز دروست دەبێت بەشێوەیەكی پاك و دروست لە چوارچێوەی سنورێكی دیاریكراو كە هه موژیان ی ئەو دووكەسە داگیر دەكات ژیانێكی نوێی ئارامیی هه میشەییان پێدەبە خشێت


خۆشەویستی ڕاستە قینە لای كەسانی ڕاستە قینە ئەوەیە كە شێوەیەكی تەندروست پیادەدەگرێت ئەو كە سە خاوەن كەسایەتی ز پیشە ی خۆیەتی تەمەنی یاسای تەواو دەكرێت بێگومان بۆ ئەمەش دەبێت



ئەوكەسەی یەكتری هه ڵدەبژێرن لە سەر بنەمای قەناعەتی خۆیان بێت لە سەر بنەمای هه ست و سۆز و بیركردنەوە لە داهاتووی یەكتریان هه ڵیژراردبێ نەك ە سەر بنەمای پارەو ماَ چەنكە ئەمەی دووەمیان ئامانجەكەی هه ر شكست دەبێت



دوای ئەوەی لەسەر بنەمای خۆشەویستی پاك و لێك تێگەیشتن و متمانە ی تەواو دووكەس رێككەوتن هاوسەرگیری بەدوادا دێت كە پێی دەوتریت

( تاجی سەروەری) ئێمەش پیرۆزباییان لێدەكەین و دەڵێین هه ربژی خۆشەویستی راستە قینە ئائەوەیە خۆشەویستی شكۆمەندانە




ئامادەكردنی ناسكە
تایبەت بە كورژین
 

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-05 11:25:23

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsFirefox

Re: چەند وتەیەك لە سەر خۆشەویستی لةم سەردەمە

ده‌سته‌كانت خۆش بێت خاتوو ناسكه‌ ،بابه‌تێكی زۆر قه‌شنگه‌ ،
وه‌ك: باست كردووه‌ خۆشه‌ویستی له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا بۆ كات به‌سه‌ر بردن و خۆ هه‌ڵكیشان ،وه‌ بوونی هه‌ندێ فه‌راغ له‌ ژیانی ئه‌م گه‌نجه‌ وای ئه‌وێ له‌ رێگه‌ی ئه‌م په‌وه‌ندیه‌وه‌ ئه‌م فراغه‌ پڕ بكاته‌وه‌ ،بێ هیچ بیركردنه‌وه‌ك له‌ په‌وه‌ندیه‌كه‌ ،
وه‌ زۆر بوونی به‌كارهێنه‌رانی نێت ، و مۆبایل ، نامه‌ی شاشه‌كان ...هتد هۆكارێكی سه‌ره‌كه‌ین كه‌وا په‌وه‌ندی خۆشه‌ویستی به‌م ڕیگایه‌ سه‌قه‌ته‌ دابڕوات ،
ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ ئه‌م ئاسانكاری یه‌كتر ناسینه‌ ،ئه‌بێته‌ هۆكارێك كه‌ له‌ ته‌مه‌نێكی بچوك كوڕان یا كچان ئه‌م په‌وه‌ندیه‌ ببه‌ستن ،بۆ هۆی بچوكی ته‌مه‌نیانه‌وه‌ ئه‌م په‌وه‌ندیه‌ سه‌قه‌ته‌ی لێ دروست ئه‌بێ كه‌ ناو ئه‌بڕی خۆشه‌ویستی ،
له‌سه‌ر دوو خاڵه‌كه‌ی كۆتایی
یه‌كێك له‌ زانه‌كان ئه‌ڵی : خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ كه‌ به‌ یه‌ك نه‌گه‌ن !!
وه‌ زۆر پێش ئێستا خوێندومته‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵێن : له‌ 90% په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌ كۆتایی به‌ یه‌ك ناگه‌ن ، واته‌ : له‌ 10% به‌ یه‌ك ئه‌گه‌ن ، ئه‌ی ئێستا ئه‌بێ له‌ سه‌دا چه‌ندی به‌ یه‌ك بگه‌ن !!
دووباره‌ ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ ئاماده‌ كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ خاتوو ناسكه‌ ،ماندوو نه‌بیت
كاتێكی خۆش

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-05 13:15:32

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: چەند وتەیەك لە سەر خۆشەویستی لةم سەردەمە

زؤر زؤر سوباس بؤ بةيامة جوانةكةت هاورئ بةريزةكةم
قسةكانت زؤر جوانن هيواى تة مةندريزيت بؤ ئةخوازم
دةستى تؤ ش خؤشبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-05-05 15:50:06

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چەند وتەیەك لە سەر خۆشەویستی لةم سەردەمە

دەستەکانت خۆش بێت هاورێی دەست و پەنجە رەنگینەکەی نێو یانەی کوردژین ناسکە گیان.
بابەتێکی جوانت دارشتوە سەرکەوتوو بیت هاورێێ گیان...

خۆشەویستی لەم سەردەم بۆ کات بەسەر بردنە!!! بەڵێ وایە بەڵام بۆ وابێت !؟؟
ئایا مرۆڤی ئەم سەردەمە لە مرۆڤی سەردەمەکانی رابردوو جیاوازترە؟ بەرای تۆ هەر ئەو مرۆڤە نیە؟؟
بۆچی لە کۆندا سەرەرای ئەو هەموو کەم و کورتیە لە ژیاندا بەڵام خۆشەویستی بۆ هەموو شتەکان سەروەر بوو
بەداخەوە لەم سەردەمەدا کە بەسردەمی پێشکەتنخواز دێتە ئەژماردن بەڵام خەریکە زۆرێک لە جوانیەکان دەچنە ژێر گڵەوە ب ئەوەی هەستی پێ بکەین یاخود خۆمانی لێ گێل دەکەین!!!

بۆیە من دەڵێم خۆشەویستی تاوانی نیە بەڵکو تاوانبار مرۆڤی ئەم سەردەمەیە کە ناخی خۆی خاڵی کردوە لە هەست و سۆزی و بەزەیی ناخی خۆی فێر شتی خراپ کردوە بەردەوام بە دوای خراپە و بیر لە خراپ دەکاتەوە..

ئەگینا تاکو ئێستا جوانترین هەستێک بەدی بکرێت ئەو هەستەیە کە دووکەس خۆشەویستیان بۆ یەکتر هەیە وە پابەندن بەسەرجەم بنەما ئەخلاقیەکانی خۆشەویستیەوە،

ئەگەر خۆشەویستی بۆ کات بەسەر بردن دەکەیت ئەوە بزانە خۆ کوشتنە بەڵام ئێمە لێی بێ هەستین
ئەگەر خۆشەویستی بۆ خۆ دەر خستن دەکەیت لە نێو هاورێیەکانتدا ئەوە بزانە خۆ سوک کردنە
ئەگەر خۆشەویستی بۆ تیر بونی حەز و ئارەزوەکانت دەکەیت ئەوە بزانە ناشرین کردنی ژیانە.
ئەگەر ...........

چی بکرێت بۆ ئەوەی خۆشەویستی بە پاکی و بە جوانی بمێنێتەوە؟؟
وەڵام : تەنها ناخی خۆت لە پیسی و پۆخڵی و بیر کردنەوەی خراپ پاک بکەرەوە ئەوکات خۆشەویستی ئەنجام بدە...


ببورە ئەگەر کەمێک لە مەوزووع لام دابێت هاورێێ گیان بڵام بە هۆی هەستیاری و گرینگی بابەتەکەت ەم سەردەمەدا حەزم کرد منیش بەو شێوەیە بەشدار بم هیوام وایە بە دڵی بەرێزتان بێت،،

دووبارە دەستەکانت خۆش بێت هاورێێ گیان بۆ کارە جوانەکانت کە لەنێو یانەدا بە ئەنجامیان دەدەیت
بەردەوامی بۆ تۆی هەمێسە خۆشەویستی نێو یانەی کوردژین لە کارە جوانەکانتدا...

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-05-07 06:01:09

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: چەند وتەیەك لە سەر خۆشەویستی لةم سەردەمە

زۆر سوپاس كاك یادگار ی بەڕێز قسەكانت زۆر زؤرجوانن بێگوومان منیش ئەلێم خۆشەویستی تاوانی نییە بەڵام حەیف بۆ ئەو كەسانەی خۆشەویستی ئاوا لێئەكەن و تە نها بۆ كات بە سەر بردن خۆشەویستی ئەكەن

دووبارەسوپاس بۆ پەیامە جوانەكەت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-05-07 07:24:15

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: چەند وتەیەك لە سەر خۆشەویستی لةم سەردەمە

خۆشه‌ویستی ئیستا ناڵێم هه‌مووی به‌لام زۆرترینی بۆكات به‌سه‌ربردن و كاڵته‌به‌خۆكردنه‌ بئ ئه‌وه‌ی بیرله‌داهاتووبكه‌نه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی چه‌ندساڵه‌ی بئ ئامانج ئه‌به‌ستن وئه‌م هه‌ست و سۆزه‌ی هه‌یانه‌ له‌م ماوه‌یه‌ به‌فیرۆی ئه‌ده‌ن.ئه‌گه‌ر به‌راستی وبه‌پاكی كه‌سیكت خۆش بوێت ئه‌وا ئه‌توانی بیكه‌یته‌هاوبه‌شی ژیانت ئه‌وكات گرنگه‌په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌بێت نه‌ك خۆشه‌ویستیه‌كی درۆیینه‌
ده‌ست خۆش ناسكه‌خان بۆبابه‌ته‌جوانه‌كانت بژیت به‌هیوای به‌رده‌وامیت

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-05-07 08:06:37

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: چەند وتەیەك لە سەر خۆشەویستی لةم سەردەمە

زؤر سوباس كاك سؤرانى بة ريز سوباس بؤ بةيامة جوانةكةت
دةستى تؤش خؤشبيت هيواى تةمةندريزيت بؤ ئةخوازم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net