.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ئەمەوێنەی کتێبی داری خێزانەکانە سەربەزمانەکانی هێندو ئەوروپیە
خێزانی زمانەکان لەداری خێزانەکان
----------------------------------------------------
خێزانی زمانەکان پێک هاتوە لەکۆمەڵێک زمان، کە زۆربەی زمانناسەکان کۆکن لەسەر ئەم دابەش کردنە:-
A- ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،
١/ زمانی ئەفریقاو ئاسیای ... عەرەبی .. و ..عبری.. و ئەلەمییە ،
٢/ زمانی نیلی .. زمانی سنخی گەلی تەبکتو .. فوراویە لەدارفورد.. نەوبیە لەسودان.
٣/ زمانی نەیجیری و ..کونخولی .. زمانی سەواحلی .
٤/ زمانی خویسان .
٥/ زمانی ئەمازیخی .
B-کیشوەرەکانی ئەوروپاو ئاسیا
١/ زمانی هیندوئەوروپی .. کوردی ..ئینگلیزی .. فەرەنسی .. ڕووسی.. هندی
٢/ زمانی تای ...تورکی
٣/ زمانی ئەورالی .. مەجەری .. زمانی یوکاخیر
٤/ زمانی بیبینسی
٥/ زمانی شوکشی.. کامشاتکی
٦/ زمانی دراویدی .. لەخواری هیند
٧/ زمانی قەوقاز .. وەک زمانی شیشان ، کەسێ دیالێکت قسەی پێئ ئەکرێت، ئەنجوشی.. باشوی.. داخستانی،
٨/ زمانی باسک .. لەڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا
٩/زمانی بورشاسکی.. لەکشمیر
١٠/ زمانی ئاینۆی ..گەلی ئاینو ،، لەیابان
١١/ زمانی نیفخ .. لەدورگەی سیبیریا
C-ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئۆقیانوسی هادی،
١/ زمانی تەبت... بەناوبانگترینیان لەصین
٢/زمانی ئوسترد.. ئاسیایی.. لەفیتنام
٣/ زمانی ئۆسترۆنیزی .. لەئیندۆنیزیا
٤/ زمانی تای.. کادای.. لەتایلەند
٥/ زمانی ئیندامی .. لەهیند

D-زمانی غینی و زمانی ئوسترالی
E-کیشوەری ئەمریکا
١/ زمانی ئاسکیمۆی یوت
٢/ زمانی نادین .. زمانی ناهو
٣ / زمانی هیندی ئەمەریکی
زمانی هیند وئەوروپی کەهەندێ لەئەڵمانەکان پێ ی ئەڵێن هیندوجرمانی یەکێکە لەبەناوبانگترین خێزانی زمانەکانی جیهان،
هیندی ئێرانی ئەبێت بەدووبەشەوە :-
١/ زمانە هیندیە ئاریەکان کەجەند زمانێک لەخۆی دەگرێت :-
ا/ هیندی.. کەزمانی فەرمیە لەهیندستان
ب/ ئوردی ..کەزمانی فەرمیە لە پاکستان
ج/ بەنگالی.. کەزمانی فەرمیە لە بەنگلادیش
٢/ زمانە ئێرانیەکان لەشێوە کۆنەکەی دا زمانە ئافێستاییەکانە کەیەکەم ووتاری زەردەشتی پێ بڵاوکرایەوە ، ئەم خێزانە زمانی فارسی کۆن لەخۆ ئەگرێ کە مێژوەکەی ،
بۆساڵی ٣٥٠ ی پێش زایین..و لەم زمانانە زمانی کوردی یە , مەبەستم لەڕوی مێژوی کۆنی زمانی کوردی یە کە هەمان مێژوی هەیە نەک ( لکێک بێت لەزمانی فارسی ،)
زمانی کوردی زمانێکە کەکوردەکان وەک زمانی زگماکی قسەی پێ ئەکەن ئەویش لکێکە لە لکەکانی زمانەکانی هیندو ئەوروپای.. ئەم زمانە لە زمانی کەفناری ( مادی )* کەوتۆتەوە،
زمانی کوردی جەند شێوە زاری سەرەکی هەیە لەوانە:-
کوردی باکوری ( ژوورین)
کوردی ناوەندی
کوردی باشور ( خوارین )
گۆرانی .. زازای
هەندێک لەزمانناسان لوڕیش وەکو شێوازێکی زمانی کوردی پۆڵبەندی دەکەن.
بەهۆی ئەوەی کەمیلەتی کورد لەژێر دەسەڵاتی عوسمانی و ئێران بوون، ئەلف وبێ ی ڕەسمی ئەو دوو وڵاتە عەرەبی بوو .. تاپێش ساڵەکانی ١٩٣٠ تەنیا ئەلف وبێ ی ،
عەرەبیان بۆ نووسینی کوردی بەکار ئەهێنا، لەتورکیا لەدوای بەفەرمیکردنی ئەلف وبێ ی لاتینی بۆ زمانی تورکی ، جەلادەت عەلی بەدرخان لەساڵی ١٩٣٢ ئەلف و بێ یەکی ،
لاتینی بۆ زمانی کوردی داهێنا کەئێستا بەناوی ئەلف و بێ ی هاوار یان بەدرخان ئەناسرێت .
٢/ زمانی ئەرمەنی لەسەدەی دەیەمی پێش زایینەوە
٣/ زمانی توکاری Tocharisch..لەتورکستان
٤/ زمانی حیتی ..وەکو زمانی توکاریە لەئەنەدۆڵ قسەی پێ ئەکرێت
٥/ زمانی یۆنانی و ئەغریقی ، ئەکرێت بەسێ بە شەوە ، achaisch.. attisch.. clorisch,
6- زمانی ئەلبانی.. ئەم زمانە ئەلبانیا و باشوری ئیتالیا قسەی پێ دەکات
٧/ زمانی ئیتالیکی .. لەکۆندا بەش کرابو بۆ .. umbrisch.. Oskisch.. Latino Faliskisch زمانی لاتینی زمانی گشتی بوە لەڕۆما هەر لەزمانی لاتینیەوە زاراوەکانی تر دەرجون،
کەئەمڕۆ بەزمانە ڕۆمانسیەکان ئەناسرێن وەکو .. ئیسپانی.. ئیتاڵی .. فەرەنسی.. پورتوغالی.. ڕۆمانی.
٨/ زمانی کیلتی .. کەزۆر بڵاوبوە لەئەوروپادا ، دووزمان لەخۆ دەگرێت،
یەکێکیان دانیشتوانی دورگە قسەی پێ ئەکەن .. ئەوی تریان دانیشتوانی ووشکای قسەی پێ دەکەن، ئەم زمانە لەناوجوە ، ئەو زمانانەی کەسەر بەزمانی دوورگەیە ئە مانەن :-
زمانی گالی ئیرلەندی .. کەزمانی ئیرلەندەیە
زمانی گالی ئوسکوتلەندی .. کەزمانی سکوتلەندەیە
زمانی ویلزی .. لەویلز .. زمانێکی بەریتانیە
زمانی بیلتیەکان ، ئەبێت بەسێ بەشەوە .. لیتوانی... لاتیفی ... برووسی کۆن
٩/ زمانی سلافی کەئەم زمانانە لەخۆ دەگرێت :-
سلافی باشور.. بلگاری..سیربۆکرواتی.. سلۆفینیا لەخۆ دەگرێت،
سلافی ڕۆژئاوا ..جیکی .. سلۆفاکی... پۆڵەندی لەخۆ دەگرێت
سلافی ڕۆژهەڵات.. ڕوسی .. و ..ئۆکرانی لەخۆ دەگرێت،
١٠/ زمانە جرمانیەکان.. زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و نەرویجی و سویدی و فیلەندی و دانیمارکی و هۆلەندی لەخۆ دەگرێت کەبە ناوبانگترینیان زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانیە.

*مادی زمانی مادی یان میدی یان مەدی زمانێکی کوردی زۆر کۆنە و لەسەردەمی مادەکان قسەی پێ کراوە .
سەرجاوەکان :
-----------------------
Stammbaum-Heimat-deutschland-info
Stammbaum-derindogermanischen-familie
wikwidia-deuteschland.
تایبەتە بە یانەی کوردژین
تێبینی،
------------:-
لەهەموو لێ وەرگرتنێک ئەبێت ئاماژە بەیانەی کورد ژین و سەرجاوەکەی بکرێت.
ئامادەکارو وەرگێران Dawin.
کاتتان شاد
لەگەڵ ڕێزی Dawin.
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن dawin (2011-04-25 22:20:19)


لهسهر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت کاکە داوین گیان بەراستی بابەتەکەت زۆر بە پێز و جوان و رازاوەیە
کۆمەڵێک زانیاری جوانی تێدایە لەسەر شێوازی زمانەکانی جیهان ئەخوازم لەم کارە جوانانەت
بەردەوام بیت و بێ بەشمان نەکەیت لە کارە پر بە سوودەکانت،
هەردەم لەش ساغ و تەندروست بیت هاورێ ئازیزەکەی نێو یانەی کوردژین.
بەردەوامیت لە کارە جوانەکانت مایەی خۆشحاڵی سەرجەم ئەندامانی یانەی کوردژینە...
کاتت خەندە و خۆشی بێت ئەزیزم....

لهسهر هێڵ نییه








دەستت خۆش بێت زۆر بەسوودە

لهسهر هێڵ نییه
دهستهكانت خۆش بێت كاكه داوین گیان بۆ ئهم ڕوون كردنهوه و زانیارییه زۆر بههێزه هیوادارم ههر سهركهوتوو بیت


لهسهر هێڵ نییه







ئەم کاتەتان باش هاوڕێیان:-
بەداوای لێبوردنەوە هاوڕێ بەڕێزەکانم، بەهۆی تاقی کردنەوەی قوتابخانەوە نەم توانی ئەو ماوەیە بێمە یانە،
داوای لێبوردنتان لێ ئەکەم بۆ درەنگ وەڵام دانەوەی پەیامەکانتان:-
١/ کاکە یادگار هاوڕێ بەڕێزەکەم ، سوپاس بۆ ئەو ووشە جوانانەت لەلای منیش هاوڕێیانی کوردژین ئازیزترن.
٢/ سوپاس بۆ بەڕێزت Jwanmer دەستی بەڕێزت خۆش .
٣/ خۆشحاڵ بووم کاکە ئاریان کەسود مەند بووم بۆ بەڕێزت و بۆ یانەی کوردژین .
لهسهر هێڵ نییه




ده ستت خؤش بيت برام
لهسهر هێڵ نییه







سوپاس بۆ پەیامەکەت کاکە دەشتی کەرکوکی .
لهسهر هێڵ نییه










کاکە داوین دەستەکانت خۆش بێت و ماندوو نەبیت
بابەتێکی زۆر جوان و بە سودە هەربژیت
هیوادارم کە بێ بەشمان نەکەیت لە بابەتە جوان و بە سودەکانت


لهسهر هێڵ نییه







ئهم کاتهت باش برای بهڕێزم کاک سیروان :-
زۆر سوپاس بۆ پهیامی بهڕێزتان ، دهستی بهڕێزتان خۆش ، منیش هیوادارم ،
کهبهڕێزتان بهردهوام بن و لهش ساغ و تهمهن درێژو ئاسودهبن ، بهگوێرهی کاتهکانم ..
ههتابتوانم بنووسم بۆ سودگهیاندن و خزمهتێک ئهگهر بجوکیش بێت ... لهگهڵ ڕێزو خۆشهویستی ،
داوین ...بۆ بهڕێزت .
لهسهر هێڵ نییه