.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











خه‌ندان، دانا ته‌یب ـ
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌له‌گراف) ی بریتانی ڕایگه‌یاند زانكۆی ڤالانسیای ئیسپانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی بلاَوكردۆتهوه و لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه مانه‌وه‌ی پیاو بۆ ماوه‌ی 5 خولهك به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی سه‌رنجڕاكێشدا ڕێژه‌ی هۆرمۆنی "كۆرتیزۆڵ" له خوێنی‌دا به‌رزده‌بێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ڕونیكردۆتهوه كۆرتیزۆڵ هۆرمۆنی هیلاكیه له له‌شدا و ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی له‌ش له‌حاڵه‌ته‌كانی هیلاكبوونی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌رهه‌می دێنێت و به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌م هۆرمۆنه پێده‌چێت ببێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
لێكۆڵه‌ران تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 84 پیاو كردووه و له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا داوایانلێكراوه له ژوورێكدا دابنیشن و ،لوغزی یاری "سودوكۆ" چاره‌سه‌ربكه‌ن له‌كاتێكدا له ژووهرهكهدا پیاوێك و ئافره‌تێكی لێبێت. تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه له‌كاتێكدا ئافره‌ته‌كه ژووره‌كه به‌جێده‌هێڵێت و دوو پیاوه‌كه له‌ژووره‌كه‌دا ده‌میننه‌وه ڕێژه‌ی هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ لای ئه‌و پیاوه خۆبه‌خشه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌رزنه‌بۆته‌وه، بهلاَم كاتێ به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئافره‌ته نامۆكه‌دا به‌جێده‌هێڵرێن ڕێژه‌ی هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ لای پیاوه‌كه به‌رزبۆته‌وه.
لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن:" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پیاو له ئافره‌تانی سه‌رنجڕاكێش دوورده‌كه‌ونه‌وه چونكه ئافره‌تان پێیان وایه له پیاوان باشترن، ئه‌م كاردانه‌وه هۆرمۆنیه له‌لای زۆربه‌ی پیاوان تۆماركراوه".
هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن:" ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریخستووه كه ڕێژه‌ی كۆرتیزۆڵ دوای مانه‌وه‌ی 5 خولهك له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی گه‌نج و جوان‌دا به‌رزده‌بێته‌وه".
جێگای ئاماژه‌یه هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ سوودیشی هه‌یه ئه‌گه‌ر به ڕێژه‌ی كه‌م له‌له‌شدا هه‌بێت چونكه یارمه‌تیده‌ره بۆ مانه‌وه به ئاگایی ، به‌ڵام به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌م هۆرمۆنه به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌توانێت زیان به‌له‌ش بگه‌یه‌نێت و ببێته‌هۆی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره و به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و ته‌نانه‌ت په‌ككه‌وتنی سێكسی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەستت خۆش بێت وایە،کەواتە من هەمیشە نەخۆشم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن jwanmer (2011-05-17 20:35:37)

له‌سه‌ر هێڵ نییه








hhhhhhhhhhhhh bo kaka jwammer?
dast xosh barez

له‌سه‌ر هێڵ نییه