.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










بۆ ئاسووده‌یی دڵه‌کان ڕێگه‌کان گوڵڕێژ بکه
دەگێڕنەوە پیاوێك لە شارێكی گەورەدا دەژیا، هەموو ڕۆژێك بۆ ئەوەی بچێتە سەر كارەكەی بە پاس دەڕۆیشت، تا دەگەیشتە كارگەیەكی گەورە، ئەو ڕێگەیەش كە دەیبڕی پەنجا خولەكی دەخایاند.
هەموو ڕۆژێك لە یەكێك لە وێستگەكاندا خانمێكی بە تەمەن سەردەكەوت، هەمیشە هەوڵی دەدا لە تەنیشت پەنجەرەوە دابنیشێت.
خانمەكە لە ڕێگەدا جانتاكەی دەكردەوەو كیسێكی دەردەهێناو هەرچی تێدا بوو چنگی پێدا دەكردو لە پەنجەرەكەوە فڕێی دەدایە دەرەوە، ئەم كردارە هەموو ڕۆژێك دووبارە دەبووەوە.
یەكێك لە سەرنشینەكان لە خانمەكەی پرسی: چی فڕێ دەدەیتە دەرەوە؟!
خانمەكەش وتی: تۆ‌و فڕێ دەدەم. پیاوەكەش وتی: تۆ‌و، تۆوی چی؟!
خانمەكە وتی: تۆوی گوڵ، لەبەرئەوەی كە سەیری دەرەوە دەكەم ڕێگاكەی هیچی تێدا دەرناكەوێت، پێم خۆشە كە گەشت دەكەم ڕێگەكە پڕگوڵی جوان‌و ڕەنگاوڕەنگ بێت تا دیمەنێكی ڕازاوە بنەخشێنێت.
كاتێك بە شوێنێكدا كە پڕ گوڵ‌و گوڵزار بێت، ئایا ئەو دیمەنە چەندە جوان دەبێت؟
پیاوەكە وتی: بەڵام تۆوەكان دەكەونە سەر جادەكەو ئوتومبێلەكانیش بەسەریدا دەچن‌و دەیانشێلن، تۆ پێت وایە ئەو گوڵانە بتوانن لەسەر لێواری ڕێگەكە گەشە بكەن؟
خانمەكە وتی: وا گومان دەبەم كە زۆربەی تۆوەكان بە هەدەر دەچن، بەڵام هەندێكی دەكەوێتە سەر خۆڵەكەو ئەو كاتانەی ڕووەك گەشە دەكات گوڵەكانیش پێدەگەنو گەشە دەكەن.
پیاوەكە وتی: بەڵام ئەو تۆوانە پێویستیان بە ئاو نییە تا گەشە بكەن؟!
خانمەكە وتی: بەڵێ، ئەوەی لەسەر منە كەمتەرخەمی ناكەم چەند ڕۆژێكی تر باران دەبارێتو تۆوەكانیش دەبنە ڕووەكێكی پێگەیشتوو، خۆ، ئەگەر من ئەم تۆوانە هەڵنەدەم ئەوا ڕووەكێك لەوێدا بوونی نابێت، سەری بەرەو لای پەنجەرەكە سوڕاندو دەستی بە كارەكەی كردەوە.
پیاوەكە لە پاسەكەدا دابەزیو بیری لە خانمەكە دەكردەوە هەستی دەكرد خەڵەفا بێت!
ڕۆژان تێپەڕی.. پیاوەكە بە هەمان ڕێگەدا گەشتی دەكرد، لە تەنیشت پەنجەرەوە دانیشتبوو، سەری بەرزكردەوەو بۆ دەرەوەی دەڕوانی، سەرسام بوو بە بینینی لێواری ڕێگەكە، زۆرجوانو ڕازاوە بوو بە گوڵ داپۆشرابوو! لە دڵی خۆیدا وتی: ئاە.... چەندە زۆرن! چەندە جوانن!
ڕازاوەیـــــی ڕێگـــــــــەكە سەرنجی سەرنشینەكانی ڕادەكێشا... لەو كاتەدا پیاوەكە خانمەكەی هاتەوە یاد كە تۆوەكانی دەوەشاند، هەربۆیە لە بلیت فرۆشەكەی پرسی: ئەو خانمەی كە هەمیشە تۆوی دەوەشاند لە كوێ‌یە؟
لە وەڵامدا وتی: مانگێك لەمەوپێش بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی سپارد!
پیاوەكە بۆ شوێنەكەی خۆی گەڕایەوەو هەر سەیری دەرەوەی دەكردو بەو دیمەنە جوانە سەرسام ببوو، بیری دەكردەوەو لەبەرخۆیەوە دەیگوت: گوڵەكان پشكوتونو ڕێگەیان تەنیوە، بەڵام ئەو خانمە لەو كارەی چ سودێكی بینی كە نەگەیشتە ئەوەی هەست بە جوانی ئەو ڕێگەیە بكات‌و ئەنجامی كارەكەی ببینێت؟!
لەو كاتەدا گوێی لە پێكەنینی منداڵێك بوو لەسەر كوشنەكەی بەردەمیدا دانیشتبوو بە تامەزرۆیەكی زۆرەوە لە پەنجەرەكەوە ئاماژەی بۆ دەرەوە دەكردو هاواری دەكرد: بابەگیان... بابە سەیری دەرەوە بكە!
ئەو ڕێگەیە چەندە جوانە! ئەی خوایەگیان ئەو ڕێگەیە هەمووی پڕە لە گوڵی جوان!
لەو ساتەدا پیاوەكە تێگەیشت ئەو خانمە بۆچی ئەو كارەی دەكرد؟!
هەرچەندە ئەو نەیتوانی بگاتە ئەو كاتەی خۆشی لەو دیمەنە ڕازاوەیە بكات، بەڵام بێگومان زۆر بەختەوەرە، چونكە دیارییەكی مەزنی بە خەڵكی بەخشی..
بەڕاستی پەیامێكی زۆر مەزنە!
تۆش هەستە بە چاندنی هەر تۆوێك كە دەبێتە مایەی بەختەوەری بۆ كۆمەڵگەكەت، مەرج نییە خۆت لە بەرهەمەكەی بخۆیت، یان لە ژێر سێبەرەكەیدا بحەوێیتەوە، بەڵام بێگومان نەوەكانت، یان هاونیشتمانەكانت شانازی بە بەرهەمەكانتەوە دەكەن‌و ستایشی كارە جوانەكانت دەكەن!
ئا: ســـــــایه فارس،،به‌خته‌وه‌ری .

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه





بةراستى بةنديكة زورجوانة
من دةست خوشيت ليدةكةم

له‌سه‌ر هێڵ نییه








mashala ta bley ba mana u jwana , xozga gsht kasek wak aw xanma bwaya
dast xosh dada , ba heway bardawamyt inshaala

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەست و چاوت خۆش خاتوو ڤیان گیان
بابەتیکی یەجگار جوانە سەرکەوتو تەمەن درێژ بێت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






؟دنـــا ؟ نووسی:
دەست و چاوت خۆش خاتوو ڤیان گیان
بابەتیکی یەجگار جوانە سەرکەوتو تەمەن درێژ بێت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ست خۆش بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز،، بۆ په‌یامتان ،،
به‌هیوایی به‌خته‌وه‌ری و ئاسوده‌یتان .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەست خۆش خاتوو ڤیان ابەتیکی جوانە سەرکەوتو بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده ستت خؤش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خوش فيان خان
ئةو درةختانةى كه ئيستا لةسةر جاده و ناو بارك و باخةكانى خوماندايه باو‌و بابيرمان جاندويانه و
ئيستا ئيمه سوودى لى دةبينين
وه بيكومان ئةكةر ئيستا ئيمةش بيجينين نةوةكانى داهاتوو سوودى لى دةبينن وه سةوزايى زور دةبيت و
شارةكةمان جوان دةبيت.
زور سوباس

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانی ئێوه‌ی به‌ڕێز خۆش ،،
خۆشحاڵم جێی سه‌رنجی ئێوه بووه ،، وه به‌دڵتان بووه،،
به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده‌بن هه‌میشه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت ڤیان گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه،،
جوانه مرۆڤه‌کان له ناخیاندا هه‌ست به‌و لێپرسراویه بکه‌ن،،
سه‌رکه‌وتوو بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانی ئێوه‌ی به‌ڕێز خۆش ،، مه‌منون بۆ په‌یامتان،،
به‌هیوام هه‌موو هه‌ست به‌لێپرسراوی بكه‌ین هه‌میشه،،
به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده‌بن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
