.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكانی تایبه‌ت به‌نه‌خۆشییه‌كانی مێشك له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا، ده‌ركه‌وتووه چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كی و مه‌ترسیدار هه‌ن كه مرۆڤ به‌هۆیانه‌وه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بنه‌وه، له‌وانه‌ش خواردنه‌وه‌ی قاوهیهو هۆشداری له‌باره‌یه‌وه ده‌ده‌ن.
به‌وته‌ی توێژه‌رانی وڵاتی هۆڵه‌ندا، خواردنه‌وه‌ی قاوه، په‌یوه‌ندی سێكسی، پاككردنه‌وه‌ی ناو لووت، مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك زۆر ده‌كه‌ن.
تۆڕی هه‌واڵی " بی بی سی نیوز" له‌راپۆرته هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه، زانایان دوای ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له سه‌ر 250 كه‌سی نه‌خۆش له ماوه‌ی 3 ساڵ دا، توانیان 8 هۆكاری مه‌ترسیداری تایبه‌ت به خوێن به‌ربوونی مێشك بدۆزنه‌وه.
ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری "ژۆرناڵ ستۆرك"چاپ وبڵاوكراوهتهوه پیشانیداوه، هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌بنه هۆی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، ده‌توانن ببنه هۆی پچرِانی ده‌ماره خوێنبه‌ره‌كانی مێشك.
له هه‌مانكاندا ئه‌نجوومه‌نی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی تایبه‌ت به جه‌ڵته‌ی مێشك داوایانكردووه و به‌پێوستی ده‌زانن، توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجام بدرێت. چونكه ساڵانه زیاتر له 150 هه‌زار كه‌س له به‌ریتانیا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه گیانیان له ده‌ستده‌ده‌ن كه زیاتر له 29 هه‌زار كه‌س له‌و كه‌سانه به هۆی خوێنبه‌ربوونی مێشك تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بنه‌وه.
حاڵه‌تی خوێنبه‌ربوونی مێشك له‌كاتێكدا رووده‌دات كه یه‌كێك له ده‌ماره خوێنبه‌ره‌كانی كه دڵ به "ئۆنوریسم" ناسراوه، دهپچرِێت، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش ده‌بێـته هۆی ئه‌وه‌ی زیان به‌ر مێشك بكه‌وێت و ئه‌و كه‌سه گیان له‌ده‌ست بدات.
توێژه‌رانی زانكۆی پزیشكی له شاری "ئۆترخت"ی وڵاتی هۆله‌ندا، له توێژینه‌وه‌كانیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه "قاوه" هۆكاره بۆ پچرِانی 1/10 "ئۆنوریسم" كان له مێشكدا. هه‌ر چه‌نده ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قاوه ده‌خۆنه‌وه ته‌نها 1/7 زیاتر به به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر له مه‌ترسیدان، به‌ڵام قاوه له هه‌موو هۆكاره‌كانی دیكه مه‌ترسیدارتره وه‌ك ئه‌وه‌ی توێژه‌ران ئاماژه‌یان پێیداوه.
مه‌ترسی له ناكاوی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه تا رێژه‌یه‌كی زۆر روو له زیادبوون ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته تا 2.7 راسته.
دكتۆر (مۆنیك ویاك) پسپۆر له بواری مێشك و عه‌سه‌ب له باره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌وه وتوویه‌تی: هه‌موو رووداوه ناكاوه‌كان ده‌بنه‌وه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، ئه‌مه‌ش خۆی له خوێدا ده‌بێته هۆی پچرِانی "ئۆنوریسم"ی مێشك.
بۆیه دكتۆر ویاك هۆشداریداوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی كافیین، هه‌روه‌ها ده‌رمانی چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی كه توشی "قه‌بزی" بوونه‌ته‌وه له رێگای ده‌رمانی "ملین" كه ده‌بێـته هۆی روانكردنی سیستمی ده‌زگای هه‌رسكردن، ده‌كرێت رووبه‌رووی مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك ببینه‌وه.
s,hewaran

له‌سه‌ر هێڵ نییه